part 31

93 19 340
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.

......................................

⚠️ئاگاداربن هەتا باوەڕ بە نوسەرەکەش مەکەن چونکە ئامانجی ئەو تێکدانی مێشکتانە ⚠️
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

چاوەکانم کردەوە لە یەکێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانە بووم سان و ڤالێریا لای من بوون

"ئاھ"
ویستم هەڵسمەوە بەڵام ئازاری سەرم تەواو بێ هێزی هێشتمەوە

"نۆڤا"
ڤالێریا وتی و بە خێرای هاتە لای من
"تۆ باشی؟ "

"سەرم ئازاری زۆرە "
وتم و دەستم بە سەرمەوە گرت
"سۆنگهوا ئەو لەکێویە ؟"
بەخێرای سەیری سان و ڤالێریام کرد

"ئەو باشە کە پرسیاری تۆی کرد وتمان کە جەی هات و تۆی بردەوە چونکە باپیرەت تۆی دەویست "
سان وتی

"من دەبێت بگەڕێمەوە لای سۆنگهوا"
وتم و هەوڵمدا هەڵسمەوە

"لە شوێنی خۆت بمێنەوە"
هۆنگ وتی

سەیریم کرد لای دەرگاکە وەستابوو بە توڕەیەوە سەیری منی دەکرد

"برۆنە دەرەوە من دەمەوێت بەتەنها لەگەڵ نۆڤا قسە بکەم"
هۆنگ وتی

"بەڵام هۆ،،،،"
هۆنگ ڕێگەی نەدا سان قسەکەی تەواو بکات

"وتم بڕۆنە دەرەوە "
هۆنگ بە توڕەیەوە وتی

سان قۆڵی ڤالێریای گرت و ویستی بیباتە دەرەوە

"ئاگاداری ڕەفتارەکانت بە لەگەڵی هۆنگ ئەو ئێستا باش نییە "
ڤالێریا وتی بەر لەوەی سان بەتەواوی بیباتە دەرەوە

"پێتوایە چی دەکەیت؟"
هۆنگ وتی

"باسی چی دەکەیت؟"
وتم لەسەر نەختەکە دانیشتم
"دەمەقاڵیە بێ سوودەکانت بۆ کاتێکی تر هەڵگرە من دەبێت بگەرێمەوە لای سۆنگهوا ئەو ئێستا چاوەڕێی من دەکات "
هەڵسامەوە

هۆنگ قڵی گرتم

"کەوایە با نیشانت بدەم ئەو دەمەقاڵیە تا چ رادەیەک بێ سوودە "
هۆنگ وتی و منی بە دوای خۆی پەلەکێش کردە دەرەوە

"چاوەرێ بکە تۆ چی دەکەیت ؟"
وتم و بە زۆر دەمتوانی لەگەڵ هەنگاوەکانی بڕۆم

سان و ڤالێریا و یونهۆ لەبەردەم دەرگاکە وەستابوون

سەیری ئەوانم کرد بۆ ماوەیکی کەم سان ویستی دوامان بکەوێت بەڵام یونهۆ رێگەی نەدا دوای ئەوە چاوم لەسەریان لادا و سەرنجم خستەوە سەر ڕێگاکە تا نەکەوم

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora