part 1

694 52 320
                                    


.

ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

هۆنگ جوونگ خەریک بوو خوانی بەیانی ئامادە دەکرد

"نەفرەت بەس بزانم ئەو دوو کچە بۆ هێندە بێ سودن هەتا دەبێ من خوانی بەیانیان بۆ ئامادە بکەم یەکێ نەزانێ بۆ من دەبن بە شتێک و سودیان بۆم دەبێ خەریکە دوا دەکەوم بۆ نەخۆشخانە "
هۆنگ جوونگ  لەبەر خۆیەوە دەیبۆڵاند کاتێ قاپە کانی لەسەر مێزەکە دانا

"ئۆو دایکە گیان خەمی ئەوەت نەبێ دڵنیات دەکەمەوە کە سودمان بۆت دەبێ ئەو کاتەی کە پیربووی ئێمە ئاگادارت دەبین"
ڤالێریا هاتە چێشتخانەکە و لەبەردەم مێزەکە دانیشت

هۆنگ جوونگ  شەقێکی لەسەری دا و وتی
"ناوی پیر بوون مەهێنە گەمژە من هێشتا گەنجم و خوێنم گەرمە"
هۆنگ جوونگ وتی و بە شان و شەوکەتی خۆی دا هەڵدەگوت
"نۆڤا خێراکە وەرە خوارەوە تۆ بۆ هێندە خاوی "
هۆنگ جوونگ  بە هاوارەوە بانگی نۆڤای کرد

"گەمژە وا هاوار مەکە کەڕت کردم تەواو دەتوانی بڕۆی ئێستا مادەم خواردن ئامادەیە"
ڤالێریا وتی و دەستی کرد بە نان خواردن

"هەڵسە بانگی نۆڤا بکە تا بۆی نەڕۆشتومەتە سەرەوە ڕێک تا لوتم هاتوە لەدەست ئێوە ئاخر دڵی چیم بە ئێوە خۆشبێ کە دوو کچی گەورە لە ماڵەکەم دەژین و پارەیان بۆ پەیدا دەکەم لە شوێنی ئەوەی ئەوان خزمەتی من بکەن من خزمەتی ئەوانە دەکەم "
هۆنگ جوونگ  خەریکی بۆڵە بۆڵ بوو کاتێ دەنگی دەرگا هات

هۆنگ جوونگ  ویستی بڕوا دەرگاکە بکاتەوە نۆڤا وەک ڕەشەبا بە خێرای لە تەنیشتیەوە ڕۆشت و دەگاکەی کردەوە هۆنگ لە بێ هیوایا کێشای بە سەری خۆیا

"یاااا هۆنگ  ئەوە یۆسانگە وابزانم ئەویش نانی بەیانی نەخواردوە وەرە یۆسانگ هۆنگ خواردنی خۆشی ئامادە کردوە بەڵام ئاگاداربە زۆر توڕەیە لەوەتەی لەخەو هەڵساوم ئەم کوڕە بەس دەبۆڵێنێت دەی دەی وەرە ژورەوە "
نوڤا بێ ئەوەی بوار بە یۆسانگ بدا تاکو قسە بکا لەسەر یەک قسەی دەکرد یۆسانگ بە شۆکەوە لێی دەڕوانی

"ئەوە بەو بەیانیە تۆ چیت خواردووە تا تاقەتی ئەو هەموو قسەیەت هەبێ "
یۆسانگ وتی کاتێ هاتە ژوورەوە
"سڵاو هۆنگ سڵاو ڤالێریا "

"بەخێربێیت یۆسانگ "
هۆنگ جوونگ  بە بێزاری وتی و هەمویان دانیشتن و خەریکی نان خواردن بوون

هۆنگ جوونگ  سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد خێرا قومێکی لە شەربەتەکەی پێشی خواردەوە و هەڵسایەوە

"من دواکەوتووم بۆ نەخۆشخانە ئەمڕۆ کارم زۆرە یۆسانگ تکایە ئەو چاکەیم بۆ بکە ئەو دووە بگەیەنە کۆلێژ یان بە سان بڵێ بیانبات بەڕاستی زۆر دواکەوتووم "
هۆنگ جوونگ  وتی

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now