Because of you COMPLETED ✅

By rrainbbow

13.6K 1.5K 180

بە ھۆی تۆ وە بوو كە زانیم خۆشەویستی مانای چییە Start : 1-5-2020 End : 12-8-2020 More

Part ^1^
Part ^2^
Part^3^
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Note
New story

Part 8

574 81 6
By rrainbbow

ڕۆژی دواتر
ئەمڕۆش دووبارە لەگەڵ جوونكوك ە ئاھ چەن بێزارم بەوە چەندە دڵیان خۆشە پێكەوە بەڵام ئەمە بەردەوام نابێ ھھھە ئەمڕۆش نامەیەكی دیكەم حازر كردبوو بە دوایی ھەلێكدا ئەگەڕام بیدەم بە ھواسا

چوومە لایان
من : سڵاو چۆنن
ھواسا و جوونكوك : سڵاو لە تۆش
من : ئێوە چەند جوانن پێكەوە من چەن دڵم خۆشە لە كۆتایدا باشترین ھاوڕێم كوڕێكی باشی دۆزیەوە
جوونكوك : سووپاس ، لەڕاستیدا تۆ و تای یش زۆر جوانن پێكەوە ئەو تۆی زۆر خۆشئەوێت بەردەوام باسی تۆ ئەكات
من : ھھھە وایە منیش ئەوم خۆش ئەوێ(ڕاستییەكەی من تۆم ئەوێ جوونكوك بۆ ھەستی پێناكەی)
جوونكوك : دەی ھواسا با بچین خواردن بھێنین ئێوە دەعوەتی منن
ھواسا : زۆرباشە لیسا تۆ ئاگات لە شتەكانم بێت زۆرمان پێناچێت
من : باشە بێگوومان

ئەوان ڕۆشتن وە من ھەلەكەم دەست كەوت ئەمجارە ئەیكەمە ناو دەفتەرەكەی، بەڕاستی ھەستێكی ناخۆشم ھەیە زۆرر،كەی ئەم كابووسە تەواو ئەبێت،لەم بیركردنەوانەیا بووم تای ھاتە لام

تای : سڵاو جوانترین كچی دنیا ، بۆچی بەتەنھا دانیشتوویت
من : ئاھ ھواسا و جوونكوك لێرە بوون وە چوون خواردن بھێنن
تای : ئەی بۆچی بێتاقەتی
من : نا بێتاقەت نیم تەنھا ماندووم خۆت ئەزانی وانەكانم قورسن
تای : ھەرخۆی چۆن ئەبێت بێتاقەت بیت چونكە تۆ منت ھەیە قۆزترین كوڕی زانكۆ(زەردەخەنەیەكی كرد)
منیش پێكەنیم ڕاستیەكەی ئەو بێوێنەیە بەڵام من كەسێكی ترم خۆشئەوێ، ھواسا و جوونكوك ھاتنەوە
پێكەوە نانمان خوارد وە جار جار لە ژێرەوە سەیری كووك م ئەكرد بەڵام ئەو سەیری ھواسا ی ئەكرد وە پێئەكەنین ئاخ گەمژە تۆ نابینی من وەختە ئەمرم بۆت،ئاھھھھ ئەو پێكەنینەی من ئەكوژێ

تای : ھاوڕێیان ڕاتان چۆنە سبەی ئێوارە بچینە دەرەوە؟
جوونكوك : ئەوە بیرۆكەیەكی نایابە
ھواسا : وایە منیش حەزم لێیەتی
من(بەناچاری) : باشە زۆر خۆش ئەبێت
تای: كەواتە سبەی ئەچینە ڕێستۆرانتێكی شاھانە بۆیە ھەمووتان خۆتان جوان بگۆڕن چونكە شوێنەكە زۆر تایبەتە

سبەی

ئەوەندەی نەماوە بۆ ئێوارە منیش خەریكم خۆم حازر ئەكەم دایكم ھاتە ژوورەكەم

دایكم : كچە جوانەكەی من ئەچێت بۆ كوێ
من : تەنھا لەگەڵ ھاوڕێكانم ئەچین نانێك ئەخۆین
دایكم : ھاوڕێكانت كێن
من : باشە،ڕاستیەكەی من و ھواسا و دوو كوڕ (كەمێك شەرمم كرد چونكە بە دایكمم نەوتبوو ھاوڕێی كوڕم ھەیە)
دایكم : ئەھا خۆشەویستت ھەیە و لێم ئەشاریتەوە
من : نا نا داییكە باوەڕم پێبكە ئەو تەنھا ھاوڕێیەكە
دایكم : ھھھھھھە باشە ئەوە ئاساییە ویستم پێت بڵێم ئەمشەو ناتوانم لە ماڵەوە بم بۆیە تۆش كاتی خۆت وەرگرە
من : باشە دایكە كاتێكی خۆش بۆ تۆ
زۆرباشە ئێستا ھەموومان لەبەردەم ڕێستۆرانتەكەین بەڕاستی جێگایەكی زۆر خۆشە

(ڕێستۆرانتەكە)

(جلی ھەر چواریان)

پێكەوە دانیشتین من سەرنجی جلەكانی ھواسا م دا ئەو گەمژەیە جلەكانی زۆر كراوەیە تەنھا بۆ ئەوەی سەرنجی جوونكوك ڕابكێشێ و دواتر بخەوێت لەگەڵی،خواردنمان داوا كرد

ھواسا : لیسا تا دەستشۆرەكان وەرە با بڕۆین
من : باشە وا یەم لەگەڵت

كاتێك چووینە دەستشۆر ھواسا وتی : كچێ دووبارە نامەیەكم دۆزیەوە بەڵام ئەمجارە كە دەفتەرەكەم
من : ئاھ چی باشە چی نووسراوە
ھواسا : نووسرابوو (دیارە تۆ زۆر چاوقایمی كە گوێم لێناگری بەڵام دواتر پەشیمان ئەبیتەوە) من ھەستەكەم ئەترسم بەڵام ناتوانم واز لە كووك بھێنم
من : ئەی بە جوونكوك ت وتووە ؟
ھواسا : ھێشتا نا نامەوێت بێتاقەت بێت بەڵام نازانم چی بكەم
من : ڕاستیەكەی منیش نازانم بەڵام دیارە ئەو كەسە زۆر بە جدیەتی وە ئەگەر وابڕوات لەوانەیە لە جوونكوك جیا بیتەوە باشتر بێت بۆت
ھواسا : ئاھ باوەڕناكەم ئەوەم پێئەڵێی تۆ نازانم من چەندێك ئەوم خۆشەوێ
من  : با من ئەزانم بەڵام ڕەنگە شتەكان بە دڵی تۆ نەڕۆن بە ڕێوە
ھواسا : نا ھەرگیز ئەوە ڕوونایات باشە من دواتر بە جوونكوك ئەڵێم

چووینەوە بۆ لای كوڕەكان وە نانمان خوارد بەڕاستی زۆر خۆش بوو دواتر موزیكێكی ڕۆمانسیان كردە سەر وە تای داوای لێكردم سەما بكەین ھواسا و جوونكوك یش بە ھەمان شێوە دەستیان پێكرد تا كاتژمێر نۆ لەوێ ماینەوە دواتر بەڕێكەوتین بۆ ماڵەوە، تای داوای لێكردم تا ماڵەوە بمگەیەنێت وە منیش ڕازی بووم
وە ھواسا و جوونكوك یش پێكەوە ڕۆشتن دڵنیام پێكەوە ئەخەون، جەوەكە زۆر خۆش بوو زۆر ئاسوودە بووم تای توند دەستمی گرتبوو نازانم ئەو گەمژەیە بۆ ئەوەندە منی خۆش ئەوێت،گەشتینە بەردەرگای ماڵەوە و ویستم بڵێم خوات لەگەڵ بەڵام ئەو ووتی ئەمەوێت كەمێك بێمە ژوورەوە وە بیرم كەوتەوە ئەمشەو دایكم لە ماڵ نییە،بەھەرحاڵ چووینە ژوورەوە تای سەرسامبوو بە ماڵەكەم منیش كوپێك قاوەم بۆ برد ئەو بەردەوام سەیری ئەكردم وە ھەستم بە شەرم كرد

Continue Reading

You'll Also Like

179K 26.7K 21
"နွေအရောင်တွေဟာ ဝိုင်လိုပဲ..."
28.2K 5.2K 23
نـاتـرسـی لـەوەی لـەھـەر کـاتـێـکـا بـێ ئـەکـرێ مـاسـکی کـەسـایـەتـیـیـە سـاخـتـەکـەت لـێ بـکـەوێـت و درۆیـە گـەورەکـە ئـاشـکـرا بـبـێـت...!؟ چـی ئـ...
9.9K 1.7K 21
کچێک بەهۆی ڕوداوەکانی ژیانیەوە لە قسە کردن ئەوەستێت نەک تەنها لە قسە کردن بەڵکو لە ڕۆیشتن و لە نان خواردن و لەزۆر شتی تریش ئەوەستێت وەک کەسێکی مردوو...
233K 13.3K 37
Taekook ⚠️ រឿងភាគខ្លីᕦ⁠༼⁠✩⁠ل͜⁠✩⁠༽⁠ᕤ