By solav_deamos

8.5K 1.2K 678

" چیت لێم دەوێت ؟ ". ئەو گوتی كاتێك گریا بە هیوای ئەوەی بە تەنها جێی بهێڵێت ئەو هەوڵی دا لێی دووربكەوێتەوە... More

༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑜𝑛𝑒 ༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑜 ༆
‏༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡ℎ𝑟𝑒𝑒 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑜𝑢𝑟 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑖𝑣𝑒 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑖𝑥 ༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑒𝑣𝑒𝑛 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑒𝑖𝑔ℎ𝑡 ༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑛𝑖𝑛𝑒 ༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑒𝑛 ༆( 1 )
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑒𝑛 ༆ ( 2 )
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑒𝑙𝑒𝑣𝑒𝑛 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑙𝑒𝑣𝑒 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡ℎ𝑖𝑟𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑖𝑓𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑖𝑥𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑒𝑣𝑒𝑛𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑒𝑖𝑔ℎ𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑛𝑖𝑛𝑒𝑡𝑒𝑒𝑛༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 ༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 - 𝑜𝑛𝑒 ༆
༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦-𝑡𝑤𝑜 ༆
༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 - 𝑡ℎ𝑟𝑒𝑒 ༆

༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑜𝑢𝑟𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

376 49 10
By solav_deamos

هیوادارم بە دڵتان بێت ...❦


٠
٠

٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

~~~~~~~~~~~~

كارلیسیا هەناسەیەكی قووڵی هەڵمژی و پاشان خۆی خستە
ناو كوشنی سەرنشینەكەی ئۆتۆمبێلەكەی كۆرۆلای ڕۆبن
ڕۆبن لە ئێستاوە لەسەر كورسی شۆفێریكردنەكە دانیشتبوو
ئیلیا لە پشتیەوە بوو بە موبایلەكەی نامەی دەنارد .

سێ ڕۆژی ڕابردووی لەسەر جێگاكەی بەسەر بردبوو
جگە لە بیركردنەوە لە شتە بێماناكان هیچی تری نەكردبوو
ئێوارەخوانێكی نائاسایی لەگەڵ دایكی بە تەنها لەماڵەوە
خواردن لەكاتێكدا پیاوەكان سەرقاڵی كاركردن بوون .

هۆكارەكەی بۆ ئەو گفتوگۆیە دەزانێت كە لەگەڵ دایكیدا كرد
بووی پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە بۆ پیاسەكردن بەبێ ئەوەی
دایكی ئاگادار بێت ، كە ئەمەش بووە هۆی سەرزەنشكردنی
بۆماوەی كاتژمێرێك دەربارەی ئەوەی كە چەند مەترسیدارە و
جیهان شوێنێكی پارێزراو نییە ، بەڵام ئەو ئەوكەسە بوو كە
لە ماڵەوە بوو لە كاتێكدا ڕۆبن و ئیلیا بە دڕێژایی شەو نەمابوون .

دواجار وازی لە هەموو خەونە گەمژەكانی هێنا یان هەر
شتێكی تر چونکە شێتی دەكرد  کە ئەگەر بڕیار بوو هەر
شتێك بزانێت ئەوە شتێکی جێی متمانە دەبێت .

" كارلی تۆ هێمن دەردەكەویت ، لە ڕاستیدا تۆ
كەمێك لاواز دەردەكەویت ، هەموو شتێك باشە ؟"
ڕۆبن پرسی كاتێك سەرنجی لەسەر ڕێگاكە بوو .

" بەلێ من باشم ". بێ ئەوەی سەیری بكات
وەڵامی دایەوە ئەو هەرگیز درۆزنێكی باش نەبوو .

" پێدەچێت تۆ و دایكم كەمێك دەمەقاڵیتان
كردبێت منیش پرسیارم دەكرد كە ئایا دەتەوێت
باسی بكەیت ؟" كارلیسیا سەری بە نەخێر جوڵاند
كاتێك هێشتا سەیری دەرەوەی پەنجەرەكەی دەكرد .

" هیچ شتێك نییە ، ئێمە باشین ".

هەرچەندە ئەو دەیویست قسەی لەگەڵدا بكات بەڵام ئەمە
نا دادپەروارانە بوو ،  ئەوان ڕۆژانی پێشوو پشتگوێیان
خستبوو ئێستاش دەیانەوێت قسەی لەگەڵدا بكەن ئەمە بەم
شێوەیە كارناكات بەڵایەنی كەمەوە لەگەڵیدا نەبوون .

" تۆ دەزانیت دەتوانی هەموو شتە ڕاستیەكەمان
پێ بڵێیت كارلی ". ئیلیا قسەی كرد كاتێك كارلیسیا
بە بێئومیدی سەیری خوارەوەی كرد .

" ئێوە هیچ شتێكم پێ ناڵێن گفتوگۆكە
بە شێوەیەكی تاكلایانە ڕوو نادات ".
لە كۆتاییدا وەڵامی دایەوە .

تێناگەم تۆ دەتەوێت چی بڵێیت ؟"
ئیلیا بەسەر لێشێواویەوە وتی .

دواجار تێبینی ئەوەی كرد كە ئۆتۆمبێلەكە لە شوێنێ
وەستانی گەراجی قوتابخانەكە وەستا لەگەڵ ئەوەشدا
سەری بەرزكردەوە و ڕووی لە هەردووكیان بوو .

" ئێوە هەموو شەوێك لەگەڵ بێن وون دەبن كەس
پێم ناڵێت بۆ كوێ دەڕۆن ئێوارەی دووشەممە
چووومە دەرەوە بۆ پیاسەیەك بەبێ ئەوەی بە
دایكم بڵێم و ترسام كاتێك گەیشتمە ماڵەوە و ئەویش
وتارێكی دڕێژی پێدام دەربارەی ئەوی كە جیهان
چەند مەترسیدارە لە كاتێكدا ئێوە بۆ ماوەیەكی زۆر
لە دەرەوە بوون دایكم هیچ شتێكی پێ نەگوتن
دەزانم ئێوە نهێنیتان هەیە من ئەمەم بۆ گرینگ نییە
بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەستم كردووە كە
بارگرانیم لەسەر هەمووتان ، لەبەر ئەمە نەمدەویست
بێمە ئەم شارە بەڵام من ناچارم بەرگە بگرم ، چونكە
باوكم لە ژێر دوو مەتر خۆڵدایە سیدنیش بە هەزاران
میلەوە لێرە دوورە ، تەنانەت ناتوانم هیچ بكەم تا
  ئەوكاتەی تەمەنم دەبێت بە هەژدە ساڵ ئێوە
دەتانەوێت نهێنییەكانتان ببپاڕێزن وە منیش
دەمەوێت ژیانم بگەڕێتەوە ". کارلیسیا بە ئارامییەوە
وەڵامی دایەوە چاوەكانی لە ئێستاوە سوور بوون بەهۆی
ڕاگرتنی فڕمێسكەكانی .

نەیهێشت بڕۆنە خوارەوە، بەڵام هەر هەستی بە ئازاری ناو دڵی دەکرد، هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی کاتێک هیچ کامیان هیچیان نەگوت و زەردەخەنەیەكی كرد .

" ئای خوایە ئێمە دواكەوتووین ، با بڕۆین بۆ پۆل ".
ئەو وتی كاتێك شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەكە پر بوو لە
لە ئۆتۆمبێل بەڵام هیچ خوێندكارێك لە دەرەوە نەبوون .

کەش و هەوا هێشتا هەور بوو و یەک  تیشکی خۆر نەدەبینرا، دڵخۆش بوو کە بڕیاریدا جل و بەرگی گەرمتر لە ئاسایی لەبەر بکات .

" كارلی -". ئیلیا وتی بەڵام كارلیسیا بەخێرای پێی بری .

" دەی ، من زۆر درەنگ كەوتوم ببورە كە
بەم شێوەیە قسەم لەگەڵ ئێوە كردووە زۆر
بێئەدەبی بوو ". وەڵامی دایەوە و لە ئۆتۆمبێلە
كۆرۆلاكەی ڕۆبن هاتە خوارەوە كاتێك بایەكی
سارد بەر ڕووخساری كەوت .

پشتگوێی خستن و بەرەو دەرگای قوتابخانەکە
ڕۆیشت و هەستی کرد كە بەدوایدا دەڕۆن .

لەناکاو گوێی لە لەرزینی مۆبایلەکەی بوو
وەستا بۆ ئەوەی وەڵام بداتەوە .

" تۆ ناچیتە ژوورەوە ؟" ڕۆبن پرسی .

" بەڵێ ، دوای ماوەیێك منیش دێم ".
وتی كاتێك كورەكان چوونە ناو قوتابخانەکە
و لەوێ بەجێیان هێشت .

کارلیسیا بە سەرکەوتوویی زەردەخەنەی کرد کاتێک دواجار مۆبایلەکەی دۆزیەوە و سەیری نامەیەكی كرد كە بە خێرایی نامەكەی کردەوە و دەقەکەی خوێندەوە .

" سڵاو كارلی دەمەوێت شتێكی زۆر گرینگت
پێ بڵێم دوای قوتابخانە پەیوەندیت پێوەدەكەم ".

نامەكە لەلایەن زەینەوە بوو خەریك بوو پەیامێك بنێرێت
لەناكاو كەسێك شانی گرت ، لە توڕەییەوە ویستی هاوار
بكات بەڵام دەستێك بە تووندی بەسەر دەمیدا گیربوو
دەیویست دەستی لەسەر دەمیدا دووربخاتەوە بەڵام ئەو
بەخێرای بەر پەرچی هێرشەكانی دەدایەوە بەتوندی بە
دوای خۆیدا ڕایكێشا زەوی لە ژێر پێیەكانیدا وون ببو
پاژنەی پێیەكانی لە بەردی قەرەغەكان دەدا كاتێك خەباتی
دەكرد بۆ ڕزگاربوون لە ژێر دەستی ئەو پیاوەی كە بەبێ
زەمیرانەوە بە دوای خۆیدا ڕایدەكێشا .

" ممم ". هاواری كرد بەڵام دەنگی ڕەشەباكە بەرزتربوو
پیاوەكە ڕایكێشایە گەڕەكێكی چوڵی پشتەوەی قوتابخانەكە .

ئەویش ڕووخساری وەرگێرایەوە بۆ ئەوەی ڕووبەرووی
ببێتەوە هەستی كرد پشتی بەر دیوارێكی رەق كەوت ئەو
كەسەش جەستەی بە جەستەی دەڵكێنێت لەكاتێكدا كارلیسیا
بەلاوازی خەباتی ڕزگاربوون دەكات .

فڕمێسكەكان دەستیان كرد بە كەوتنە خوارەوە كاتێك
پیاوەكە بە دەستێك دەستەكانی بەرزكردەوە لەكاتێكدا
دەستەكەی تری لەسەر دەمی بوو .

لە كۆتاییدا كارلیسیا سەیری ئەو كەسەی كرد كە ڕوخساری
لە ژێر سەرپۆشە ڕەشەكە شاردروابۆوە كە تایبەتمەندیەكانی
خۆی دەشاردەوە چاوەكانی بینی كە بە ڕەنگێكی زەردی
گەشاوە دەدرەوشێنەوە وەك ئەوەی ئەو چاوانە زۆر بۆی
ئاشنا بێت كەوای لە كارلیسیا كرد لە هەناسەدان بوەستێت .

" تۆ زۆر جوانیت ". ئەو كەسە چرپەیەكی كرد لەكاتێكدا
كارلیسیا دەیویست هاوار بكات لە مەبەستە شەیتەنەكانی
تێگەیشت .

" ششش ". وتی كاتێك ڕوخساری نزیكی ملی كردەوە
دەستی كرد بە جێهێشتنی ماچ بە دڕێژای ملی كارلیسیا
زیاتر گریاو هاواری دەكرد كاتێك كەسەكە دەستی زیاتر
لەسەر دەمی تونتر دەكردەوە .

" هێی گوێبگرە ئێستا بێزارت ناكەم ، دەستم لەسەر
دەمت لادەبەم بەڵام ئەگەر هاوار بكەیت من هیچ
تاوانێكم نابێت لەوەی لێتی دەكەم بەخڕاپیش بۆیە
بە ئاقلی گوێڕایەڵم بە تێگەیشتی جوانكیلەكەم ".
بە دەنگێكی قووڵەوە لە نزیك گوێیەوە چرپاندی
كارلیسیا بە خێرای سەری بە بەڵێ جوڵاند پیاوەكە
هێواش هێواش دەستی لە دەمی دوورخستەوە .

" كچی باش ". بە زەردەخەنەیەكی فێڵبازانەوە وتی .

" تكایە ڕێگە بدە بڕۆم ". كارلیسیا بە چرپەوە وتی كاتێك
فرمێسکی زیاتر بە دەموچاویدا دەكەوتە خوارەوە و بیری
لەو ئەگەرانە دەکردەوە کە دەتوانن ڕوو بدەن .

" من هەر لە یەكەم ڕۆژی بینینتەوە تۆم دەویست
ئێستاش تۆم هەیە ، هەرگیز ڕێگات پێنادەم لێم
دووربكەویتەوە لەوە دڵنیابە ". وتی كاتێك جەختی
لە وشەكانی دەكردەوە كارلیسیا بەردەوام بوو لە گریان
بەهۆی هەناسە لەرزۆكەكانیەوە سنگی بەخێرای بەرز و
نزم دەبونەوە .

" چیت لێم دەوێت ؟" وتی بەهیوای ئەوەی وازی لێ
بهێنێت دەویست بە زەحمەتیش بێت دەستەكانی لەنێو
دەستە گەورەكانی دەربهێنێت ، بەڵام هەوڵە بچووكەكانی
هیچ سودێكی نەبوو .

" من داوای ئەوە دەكەم كە هی منە
هاوڕووحە بچووكەكەم ، تۆ هی منیت ".
وەڵامی دایەوە كاتێك بە توندی پاڵێكی بە دیوارەكەوە
نا ڕوخساری تێپەراند بە دڕێژای ملی و ماچی دەكرد .

" تكایە -". بەڵام پیاوەكە بەخێرای دەمی هێنایە لای
چەناگەی و بە توندی ماچی دەكرد وەك ئەوەی زۆە بە
حەسرەت بێت بۆی .

كارلیسیا هەستی دەكرد كە هێندەی تر دەستی تونتر
دەكات كە ئەمەش زیاتر بێزاری دەكرد لەناكاو پیاوەكە
هێرشی كردە سەر لێوەكانی و ماچی دەكرد گازیكی بە
توندی لە لێوی خوارەوەی كرد تا خوێنی لێنەهات وازی
لێ نەهێنا لەكاتێكدا كارلیسیا بەهۆی توندی ماچەكەیەوە
خەریك بوو لەهۆش خۆی بچێت قێزی لە خۆی دەكردەوە
كە ناتوانێت هیچ شتێك بكات لەوەی لێی دەكرێت .

دەستی كردە نێو قەمیسەكەی كە بەشێوەیەكی بازنەیی
بە دەوری سگی دا دەڕۆیشت زمانی پاڵنا بۆناو دەمی
لەكاتێكدا دەستی لە نێو قەمیسەكەی دەستی كرد بە جوڵا
بۆ خوارەوە بۆ كردنەوەی جینزەكەی كە ئەمەش وایكرد
بە خڕاپی هاوار بكات لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی كە
هەیبوو پێش ئەوەی یەكێك بە خێرای لێی دووربخاتەوە .

هەناسەكانی قووڵی هەڵمژی كاتێك بە گریانەوە ئەژنۆكانی
كەوتە سەر زەوی خەریك لە هۆش خۆی بچێت كاتێك
كەسێك لە بەردەمیدا بەخێرای دەستی بە پشتی دەهێنا و
بانگی دەكرد .

" هێی ، ئارام بە ، تۆ باشیت ، هەموو شتێك
باش دەبێت تەنها ئارامبە ، باشە تۆ دەتوانیت
ئەوە بكەیت ". كارلیسیا دەنگێكی نەرمی ناسیاوی
بیست ئەمە دەنگی ئیلیا بوو كاتێك هەوڵیدەدا ئارامی
بكاتەوە ، بەڵام سەركەوتوو نەبوو .

دووبارە بە خڕاپی دەستی بە گریان كردەوە نەیدەتوانی
بە باشی هەناسە بدات ڕووداوەكانی كەمێك پێش ئێستا
وەك فیدیۆ لە مێشكی دا دەخوڵێنەوە .

لە سەرەکەی ترەوە گوێی لە مشتومڕێك بوو و یەکێک
لە دەنگەکانی ناسیەوە كە ئەمە دەنگی ڕۆبن بوو .

" تۆ ئێستا باشیت كارلی ؟" ئیلیا ئارام بوویەوە كاتێك
هەستی كرد هەنەسەكانی كارلیسیا مامناوەند بوونەوە .

" وەرە با لێرە دەرتبهێنین ". ئێلیا یارمەتیدا تاوەكو
بتوانێت لەسەر قاچەكانی بوەستێت چاوێكی لەو دەمەقاڵەی
ڕۆبن بوو كە لەگەڵ ئەلفاكەیدا كردی هیچ كامێكیان دڵخۆش
دەرنەدەكەوتن .

" ب- بەڵام ئەی قوتابخانە ". كارلیسیا وتی ئیلیا
زەردەخەنەیەكی نەرمی بە ڕوویدای كرد .

" نیگەران ئەوە مەبە ، ئێمە ئەمڕۆ ئامادە نابین
لە قوتابخانە كەسیش بەوە نازانێت كاتێكی خۆش
پێكەوە بەسەر دەبەین ". زەردەخەنەی كرد كاتێك
یارمەتی دا تا لەسەر كورسی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە
دابنیشێت .

دواتر ڕۆبن لە شوێنێ شۆفێریكردنەكە دانیشت بە
توڕەییەوە دەستەكانی بە سوكانەكە دا پێش ئەوەی
هەناسەیەكی قوڵ هەڵمژێت و ڕوو لە كارلیسیا بكات .

" ئایا تۆ باشیت ؟" پرسی كارلی بە هێمنی سەری
بە بەڵێ جوڵاند چاوەكانی هێشتا سوور بوون قورگتی
ئازاری هەبوو بەهۆی زۆر هاواركردنەكەیەوە .

" بابڕۆین ، دەتەوێت ئایسكرێمێك بە
دەست بهێنێت ؟" ڕۆبن لێی پرسی هێندە خێرا
سەری بە بەڵێ جولاند نەیدەتوانی قسە بكات
بەهۆی ئازاری قوڕگیەوە .

ڕۆبن بە ڕەفتارە ژیكەلەی زەردەخەنەیەكی كرد
بزوێنی ئۆتۆمبێلەكەی هەڵكرد ، لەناكاو دەرگای
پشتەوەی ئۆتۆمبێلەكە كرایەوە كەسێك هاتە ژوورەوە .

ئیلیا نامەیەكی بۆ ناردم : "ئێوە بەبێ من قوتابخانەتان بەجێدەهێشت؟". دەیڤد وتی ڕۆبن لە ئاوێنەی دواوە
بە توڕەییەوە سەیری ئیلیا دەكات .

" تۆ ناتوانیت ڕێگاكە ببینیت ، لەكاتێكدا من
خەریك بووم سوكانی ئۆتۆمبێلەكە بۆ دواوە
پاڵنێم ؟" ڕۆبن لە دەیڤدی پرسی ، " نەخێر ".
ئەویش بە پێكەنینەوە وەڵامی دایەوە .

" باشە ئەوە زۆر خۆشە کە تۆ زۆر بە
باشی ببینیت ، كارلیسیا چیت بەسەر هاتووە ؟"
دەیڤد پرسی سەیری چاوە سووربوەكانی كارلیسیا
دەكرد ئیلیا بە خێرای نیگایەكی تیژی تێگرت .

" هیچ شتێك ". كارلیسیا شانەكانی هەڵدەكێشا
نەیدەویست باسی بكات .

دەیڤد هێشتا بە نیگەرانییەوە سەیری دەکرد کاتێک ڕۆبن لە
نزیك دوکانی ئایسکرێمەكە وەستا ، بۆیە چوار کەسەکە
ڕۆیشتن بۆ دوکانی ئایس کرێم، پاشان بۆ یارییەکان و
لە كۆتاییدا پیتزایان خوارد گەڕانەوە بۆ ماڵەوە .

لە ئێستادا ئەو سێ کەسە لەسەر قەنەفەکە لەبەردەم
ماریا دانیشتبوون و بێن زۆر تووڕە دەرکەوت .

باڵندەیەکی بچووک پێی وتن کە وازیان لە خوێندن هێناوە
وەك هەمیشە دایک و باوکیان دڵخۆش نین .

" بیرتان لەچی دەكردەوە ، من چاوەڕێی ئەو
ڕەفتارەم لە ئیلیا دەكرد ، بەڵای ئەی ئێوە كارلیسیا
ڕۆبن ئێوە بۆچی لە قوتابخانەكە ڕاتان كردووە ".
دایكی بە سەرزەنشكردنەوە پێی گوتن هەرسێكیان
سەیری زەوییەكەیان دەكرد .

ئەوان لە هیچ شتێک پەشیمان نین، كاتێكی زۆر خۆشیان
بەسەر برد .

" هێی بەڵام بۆ بە تەنها من-". پێش ئەوەی هی چی تر
بڵێ نیگایەكی ئاگاداركەرەوەی لەلایەن بێنەوە پێ بەخشرا .

" یەك وشەی تر نەڵێی كورم ". بێن وتی .

ڕۆبن ، تۆ گەورەترینیت لێرە، دەتوانیت بەلایەنی
كەم هەوڵبدەیت لە کێشە دووریان بخەیتەوە".
بین بە سەرزەنشكردنەوە وتی .

" ئەوە بیرۆكەی ئیلیا بوو ".
ڕۆبن بە دەنگێكی منداڵانەوە وتی .

" گرنگ نییە بیرۆکەی کێ بووە، گرنگ ئەوەیە ئێوە
سێ كەسەكە بۆ ماوەی هەفتەیەک سزا دەدرێن"
ماریا توڕەییەوە وتی .

" ئای ماریا توڕە مەبە لە کچە هەژارەکەم دیارە
قسەیان لەگەڵ کردوە و ڕازیان كردووە".
بێن وتی و پەنچەیەكی بەمانای لایك بەرزكردەوە بۆ
كارلیسیا بەڵام دایكی بە خێرای و توڕەییەوە ڕووی كردە
دەرەوە .

" گرینگ نییە ، گرینگ ئەوەیە هەموویان
ئەمڕۆ لە قوتابخانە بێبەش بوونە ، ئێستا بچنە
ژوورەكانتان و ئەركی ماڵەوەتان تەواو بكەن
ئەگەر هەریەكێكتان تەنانەت یەكێك لە پەنچەكانی
قاچتان لە ژوورەكە دەربهێنن ، ڕووبەرووی
سزایەكی زۆر قورس دەبنەوە ". ماریا وتی و
ڕۆیشت بە توڕەییەوە دووركەوتەوە بێن بە نەزانینەوە
شانەكانی هەڵكێشا .

" بەلایەنی كەمەوە من هەوڵمدا ". بێن وتی .

" بەڵێ هەوڵدا ، بۆیە سزامان وەرگرت ".
ڕۆبن بە گالتەجاریەوە وەڵامی دایەوە .

" كارلی وەرە با لە ژوورەكەمدا یاری
ماین كرافت بكەین ". ئیلیا بە پەرۆشەوە وتی .

" بەڵام ئەی ئەركی ماڵەوە ؟"
كارلیسیا وتی بێن زەردەخەنەی دەكرد .

" نیگەرانی ئەمە مەبە ، ماریا چەند چركەیەكی
تر ئەمەی بیردەچێتەوە با یاری ماین كرافت بكەین ".
ڕۆبن وتی كاتێك بە پەرۆشەوە بەدوای ئیلیادا ڕۆیشت
بۆ ژوورەكەی  .

یەکەم شت ' کە کارلیسیا لە ژوورەکەی ئیلیادا تێبینی کرد
ئەو پۆستەرە زۆرانە بوون کە دیوارەکانی داپۆشیبوو لەگەڵ چەندین وێنەیەكی ئەو و هاوڕێکانی .

زۆربەی پۆستەرەکان یاری بوون کە ئەمەش
دەریدەخات یاریزانێكی پیشەگەر بووە .

دووەم شت ' کە تێبینی کرد ڕەنگی شین شاهانە بوو هەموو
شتێك جگە لە ستیکەرەکان شینی شاهانە بوون دیوارەکان
قەنەفەكە هەموو شتێک .

" من گرەو دەكەم كە تۆ ڕەنگی شینت بەدڵە ".
كارلیسیا وتی كاتێك ڕێگەی خۆی گرتە بەر بۆ
ئەوەی لەسەر قەنەفەكە لەبەردەم تی فیە شاشە
تەختە گەورەكەدا دابنیشێت .

" پێم سەیرە چۆن پێشبینی ئەمەت كردووە ".
ئیلیا بە گالتەجاریەوە وەڵامی دایەوە پێش ئەوەی
سەرینێك لە نزیك سەریدا فڕێ بدات لەكاتێكدا
ڕۆبن كۆنتڕۆڵی یاریەكەی گرتبوە دەست .

" یا ئێوە هەردووكتان ئەمە بوەستێنن
من سزادراوم هەروەها ئەركی مالەوەشم
هەیە ئێوە بەپێی پێویست بەرپرسیار نین ".
كارلیسیا بە نارەزاییەوە ئاماژەی بە هەردووكیان
كرد بەڵام ئەوان تەنها پشگوێیان خستبوو .

لەناکاو مۆبایلەکەی کارلێسیا دەستی کرد بە زەنگ لێدان
ئەویش سەیری ناسنامەکەی کرد تا ناوی زەین بدۆزێتەوە .

ئەو بە تەواوی ئەو شتە گرنگەی لەبیر کردبوو کە ویستبووی
پێی بڵێت بەڵام کێ دەتوانێت لۆمەی بکات دوای ئەوەی ئەم
بەیانییە ڕوویدا .

" سڵاو زەین ". وتی بەڵام بۆ چەند خولوكێك
گوێی لە هیچ وەڵامێك نەبوو .

" زەین ، تۆباشیت ؟" بە نیگەرانییەوە پرسی
تێبینی ئەوەی كرد كە ئیلیا و ڕۆبن بە شێوەیەكی
سەیر سەیری دەكەن بەڵام ئەو تەنها ئەوانی پشت
گوێ خست .

" بەڵێ من باشم ". لە كۆتاییدا زەین وەڵامی دایەوە
دەیتوانی هەست بە دەمارگیری بكات لە دەنگیدا .

" تۆ درۆ دەكەیت ". كارلیسیا بە نائومێدی وتی .

کارلی، دەمەوێت شتێکی گرنگت پێ بڵێم
بەڵام بەڵێنم پێ بدە كە تۆ توڕە نابیت ".
زەین بە ئارامییەوە وتی .

" چی زەین نەكا تۆ كچێكت دووگیان كردبێت ؟"
پرسی كەوای لە كوڕەكە كرد بە خڕاپی پێبكەنێ .

" خودایە كارلی تۆ هەمیشە ڕێگایەك
دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بە پێكەنینم بێنیت ".
بەڵام ئەوە هەموو ئەوە نییە کە ئەو دەیڵێت
گرژییەك لە دەنگیدا تێبینیت دەكرد .

" چی دەڵێیت زەین تۆ من دەترسێنیت ؟"
وەڵامی دایەوە کاتێک لەسەر قەنەفەکە هەستایەوە و چووە
لای پەنچەرەكە یارییەکەی لەبیر کرد، لە کاتێکدا ڕۆبن و
ئێلیا بە وردی سەیریان دەكرد .

" کارلێسیا بیرتە كەمن چۆن دەچوومە ماڵەکەت
و باوكت چیرۆکی سەفەر و میسیۆنەکانی بۆ
دەگێراینەوە ؟" زەین پرسی .

" بەڵێ ، بەڵام ئەمە چ پەیوەندییەكی
بەمەوە هەیە ؟" كارلیسیا وتی لەكاتێكدا
لێدانی دڵی خێراتر دەبوو هەستی
بە ناخۆشی دەكرد لەم بارەیەوە .

" زۆر سەرسامت کردم کارلی، ویستم شوێن پێی
ئەوە بكەویت و وەک ئەو پاڵەوانێک بم، ساڵی ڕابردوو تاقیکردنەوەیەکم بۆ سوپا ئەنجامدا، پێم نەگوتی  چونکە نەمدەویست بترسێنم ، بەڵام شکستم هێنا لەتاقیكردنەوەكەدا".
بێدەنگ بوو دڵی كارلیسیا بۆ چەند خولوكێك وەستا .

" بۆچی ئێستا ئەمەم پێ دەڵێیت ؟"
ئەو بە چرپەوە گوتی پێشتر دەیزانی گفتوگۆکە بەرەو 
كوێ دەڕوات ئەو هەستی بە فرمێسکەکان کرد کە
چاوەكانی پڕ دەکرد، دەستەكانی دەستیان كرد بە لەرزین .

" دوێنێ پەیوەندییەكم پێگەیشت گوتیان
من قبوڵكراوم كارلیسیا من تۆ جیدە هێڵم-".
بەڵام كارلیسیا بەخێرای پێی بری .

" نەخێر ، نەخێر تۆ ناتوانیت ئەوە بكەیت ".
بە چرپەوە وتی لەكاتێكدا فرمێسك لە چاوەكانیدا
دەكەوتنە خوارەوە .

" كارلی ، تكایە هەوڵبدە لێم
تێبگەیت ئەوە خەونی من بوو-".
كارلیسیا دووبارە قسەكانی پێ بری .

" ئەوە خەونی تۆیە ، خەونی تۆ ئەوەیە بمری
بمری بەشێوەیەكی ترسناك بەفیشەكێك كە
دەچێتە ناو هەر ئینجێك لە جەستەتەوە ".
كارلیسیا لەكاتی گریاندا وتی .

" شەرەفێكی گەورەیە لە پێناوم وڵاتەكەم بمرم ".
زەین بە باوەر بەخۆبوونەوە وتی .

" ئایا بیرت لە خێزانەكەت كردۆتەوە ، بڕا
بچووكەكەت من ؟ ئایا پێش ئەوەی ئەو
بریارە بدەی بیرت لە ئێمە كردۆتەوە ،
هەموو كەسێك لە سوپادا دەمرێت هەموو
كەسێك دەكوژرێت ، من بینیم كە چۆن ژیانم
بەسەر دەبرد كاتێك باوكم دەڕۆیشت تۆ ئەوەت
دەوێت بۆ خێزانەكەت ؟ ئایا ئەوەت دەوێت بۆ
بڕاكەت كە تەنها تەمەنی دوازدە ساڵە ، دەتەوێت
ئەشكەنجەیان بدەیت كەواتە كەواتە دەتەوێت
جارێكی تر بەم ئازارەدا تێپەر ببم ها دەتەوێت
لە بەردەم تیفیەكەدا دابنیشم هەموو كاتژمێرێكی
ڕۆژ بە سەیركردنی مردنی ئەم هەموو سەربازانە
بەسەر ببەم لە خوا دەپارێنەوە كە تۆ یەكێك نەبیت
لەوان ئەمە ئەمەیە كەمن لەگەڵ باوكمدا دەمكرد ئایا
دەتەوێت خێزانەكەت بروخێت و بەهێواشی بمرن
لەگەڵ هەر فیشەكێك كە دەتەقێنرێت هەموویان یەك
لەدوای یەك دەكوژرێن ئایا دەتەوێت بە دڕێژای
ڕۆژ موبایلەكە لە باوەش بگرین چاوەڕێی
پەیوەندییەك بین لەلایەن تۆوەوە چونكە
نایانەوێت پەیوەندییەكە لە دەست بدەن یان
ساتێك بە فیڕۆ بدەن بەبێ ئەوەی گوێیان لە
دەنگت بێت ئایا هەموو ئەمانە شەرەفێكن بۆ
تۆ زەین ". كارلیسیا هەموو ئەمانەی بە گریانەوە وت  .


" بێدەنگ بە ، بێدەنگ بە نەفرەتی من بە دڵخۆشیەوە
دەمرم كاتێك دەزانم ژیانی خەڵكانێكی زۆرم ڕزگار
كردووە یارمەتی ئازادكردنی وڵاتەكەم داوە من
پەیوەندیم پێوە كردیت بۆ ئەوەی تێبگەی بۆچی من
دەڕۆم ئەمە بۆ ئەوە نییە كە تۆ ڕێز لە هەڵبژاردەكانم
دەگریت یان نا تۆ كاتێك باوكت لە مەیدانی جەنگدا بوو
تۆ گلەییت دەكرد چونكە ئەو لەلای تۆ نەبوو چۆن دەتوانیت
هێندە خۆپەرست بیت ؟ من پێم وابوو كە تۆ جیاوازتریت
لە كچە قێزەونەكانی قوتابخانە ، بۆیە واز لەوە بهێنە كە
وەك گەمژەیەكی خۆپەرست ڕەفتار بكەیت ".
زەین بە هاوارەوە وتی كارلیسیا هەستی بەشكانی
دڵی كرد لەهەر وشەیەك كە ئەو پێی دەوت وەك
خەنجەر دەچووە ناو دڵیەوە كارلیسیا هەناسەیەكی
لەرزۆكی هەڵمژی و وتی .


" خۆشحاڵم كە دەزانم تۆ چۆن بیر لەمن دەكەیتەوە
ئەمە بۆچونی تۆ بوو بەدڕێژای ساڵانی
هاوڕێیەتیمان بۆیە پیرۆزباییت لێدەكەم هیوای
بەختەوەریت بۆ دەخوازم ببورە كەوەك گەمژەیەك
كەوتم دوای مردنی باوكم توشی خەمۆكی بووم
ببورە بۆ ئەوەی كە زۆر خۆم پرسی دەكرد و
ئازاری خۆم دەدا ، بەڵام زۆر لەوە پەشیمانم كە
دەمویست باوكم كارێكی ئاسایی هەبێت هەروەك
هەرزەكارەكانی تر هەموو ئێوارەیەك بگەڕێتەوە
بۆ ماڵەوە بپرسێت ڕۆژەكەت چۆن بوو یان سزام
بدات چونكە بەبێ ڕێگە پێدانی ئەو چوومە
ئاهەنگێكی گەمژانە دەزانم كە لە ژوورەكەی خۆیدا
دەبێت كاتێك هەڵدەستم بەڵام بۆ تۆ ئەگەر ئەمە
ئەگەر ئەمە مانای قێزەونی و لەشفرۆشیە
ئەوە من داوی لێبوردن دەكەم كە هەوڵی
خۆ كوشتنم داوە كەواتە بەڵێ ، من هەرگیز
ئاگادارت ناكەمەوە كە لەوەی ڕەنگە هاوڕێ و
خێزانەكەت بەم ئازارەدا تێپەر ببن بڕاكەت
بەو شتەدا تێپەر ببێت كەتۆ پێیدا تێپەر
دەبیت لە كۆتاییدا تەنها ئەمە دەڵێم كە باش
بوو تۆم ناسی زەین " كارلیسیا هەموو ئەمانەی
بە نائومێدیەوە وت .

" كارلیسیا ، من داوای لێبوردن-"٠
زەین نەیتوانی قسەكەی تەواو بكات كاتێك كارلیسیا
بەخێرای پەیوەندییەكەی بە ڕوویدا داخست كاتێك
ئازارێكی تیژ بەهەموو جەستەی دا ڕۆیشت چیتر
نەیدەتوانی بەرگە بگرێت ، چۆن توانی ؟

هەستی بە ریسوابوون دەكرد لە ژیانیدا هەرگیز
كەس قسەی وای پێ نەوتووە بەڵام بە خەیاڵیشیدا
نەدەهات كە هاوڕێ خۆشەویستەكەی بەم شێوەیە
بانگی بكات ، بەڵام لە كۆتاییدا پێشبینی كرد كە
ئەوان هاوڕێ نەبوون ، چونكە هەرگیز هاوڕێكان
ئەو وشە ئازار بەخشانە نادركێنن هاوڕێكان بە
درێژای ساڵ وەك خوشك و بڕا مامەڵە لەگەڵ
یەكتر دەكەن زۆر نیگەران بوو بەوەی كە
زانی زەین چۆن بیری لێكردۆتەوە .

لە کۆتاییدا تێبینی کرد کە کوڕەکان بە هاوسۆزی و
بەزەییەوە سەیری دەکەن و بێن لەلای دەرگاکە وەستابوو .

" كارلی-". بێن دەستی كرد بە وتن بەڵام كارلیسیا
بەگریانەوە سەیری كرد پێش ئەوەی سەری بە نەخێر
بلەقێنێت و لە ژوورەكە ڕابكاتە دەرەوە .

گوێی لە بێن بوو هاواری ناوی دەكرد لەگەڵ
ڕۆبن و ئیلیا بەڵام ئەم دەنگانە دەستیان كرد
بەكاڵبوونەوە تاكە شتێك كە دەیبیست گریانی
بەرزی بوو بەخێرای موبایلەكەی هەڵگرت و
ڕایكردە دەرەوە .

بەرەو دارستانەكە .



__________________

🜸🝮 بەردەوامە 🝮🜸
please don't forget vote and comment
بە 2858 وشە چیرۆكەكە كۆتای پێهات


ئەمەش یاری 𝒎𝒊𝒏𝒆 𝒄𝒓𝒂𝒇𝒕 بەس هیچ خۆش نییە 😕

good bye boys Return safely 2025  😔🥹


good enjoy everyone ☻︎

Continue Reading

You'll Also Like

777 120 4
...... من لێرە زانیاری دەگەیەنم بەو کەسانەی کە بەراست دەیانەوێ ببن بە نوسەر یان دەست بکەن بە نوسین جا داوا دەکەم ھەر کەسێک کە بە خەیاڵتاندادێ کە ل...
4.4K 211 5
. ~~"لــە یـــادت بــێت، مــتمانەت بە ھیــچ کەس نەبـــێت."~~ **** ~~چــیــرۆک لـەلایەن مــن نووسراوە و مافی دەگەڕێتەوە بۆ من~~ وەک نووسەری ڕاستەقینە...
976 77 7
𝐓𝐇𝐄 𝐏𝐇𝐀𝐍𝐓𝐎𝐌 & 𝐓𝐇𝐄 𝐒𝐎𝐍𝐆𝐁𝐈𝐑𝐃 ♫ In which a homeless street musician falls for a bloodthirsty mafia don with a dark and deadly sec...
14.5K 417 3
ئەو کاتەی نوقمی ئەو چیڕۆک و کتێبە خەیاڵیانە دەبی کە خولیاتن جیهانێکی تایبەت بەخۆت دەخولقێنی. بەڵام هەموو ئەوانە بەو شێوەیە جوانن کاتێک دەبنە ڕاستی؟ ش...