༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑖𝑣𝑒 ༆

293 42 3
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦



٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

~~~~~~~~~~

گابرێك جارێكی دیكە زەنگەكەی لێدا كاتێك
بە بێئومێدییەوە سەیری كاتژمێرەكەی دەستی
دەكرد ، پیاوێكی زۆر سەرقاڵ بوو بەڵام دەست
بەرداری هەموو شتێك دەبوو بۆ بینینی هاوڕووحە
جوانەكەی كە هێشتا هیچ شتێكی دەربەرەی ئەو نە
دەزانی .

هەركە دەرگاكە كرایەوە ئەو بە بێ دوودڵی
چووە ناو ماڵەكە ڕۆبن برۆكانی لێ بەرزكردەوە.

" ئایا ، شتێكی گرنگ هەیە كە تۆی بەم كاتە
هێناوەتە ئێرە ئەلفا ؟" ڕۆبن وتی .

" نەخێر ، تەنها هاتووم تا بزانم هاوڕووحەكەم
تەندروستی ئێستا چۆنە ". گابرێل وەڵامی داوە
پاشان هەناسەیەكی قووڵی هەڵكیشا ڕێگەی بە
بۆنە خۆشەكەی دا تا هەناسەكانی پربكاتەوە
كە بۆنەكەی ماڵەكە پركردبوو .

" پێم وانییە بیرۆكەیەكی باش بێت ئەو
ئێستا خەریكە جانتاكانی ڕێكدەخە هیچ
شتێكی دوێنێ شەوی بیرنییە بۆیە نازانێت
تۆ كێیت ،  پێشنیاری ئەوە دەكەم بۆ ماوەیەك
لێی دووربكەویتەوە ". ڕۆبن وتی .

" چۆن ئازایەتی ئەوەت هەیە داوام
لێبكەی لە هاوڕووحەكەم دووربكەومەوە ".
گابرێل بە توڕەیەوە وتی .

ڕۆبن هەناسەكانی قووڵی هەڵكیشا بێگومان
لێی دەترسا هەرچەندە ئەو دەیویست هەندێك
وشەی سوێند خواردن لە ڕستەكەی زیاد بكات
پێی بڵێ جارێكی ناتوانیت ئازاری خوشكەكەی
بدات بەڵام ئەو دەیزانی گەر وابڵێت بێ سزا جێی
ناهێلێت چونكە سزاكانی ئەو وەك مردن وان بۆیە
هەرگیز بوێری ئەوەی نەدەكرد لایەنی كەم لە بەدەم
ئەودا ئەو وشانە بڵێت .

گابرێل بە تەواوی پشگوێی خست بە پلیكانەكاندا
سەركەوت بە دوای بۆنەكەیدا ڕۆیشت لە چەند
چركەیەكی كەمدا لە بەردەم دەرگاكە وەستا كە
بۆنە شیرینەكەی ژوورەكەی پركردبوو ئەمەش
وای لێدەكرد زیاتر شێت بێت بۆ هاوڕووحەكەی .

بێگومان هەموو مرۆڤێكی گورگ كاتێك
هاوڕووحەكەیان دەدۆزنەوە بە نیشانەی
بۆنەكەیان دەیاندۆزنەوە كە بۆنێكی زۆر
شیرین و خۆشە لایان بۆ ئافرەتەكانیش
وایە بەڵام پیاوان زیاتر هەست بە بۆنەكەیان
دەكەن بۆنی هاوڕووحەكەی وای لێدەكات
مەست بێت لێرە كارلیسیا لە بەرئەوەی مرۆڤە
بۆیە زۆر هەستی پێناكات .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon