༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑜𝑢𝑟 ༆

357 49 7
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦



٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯


~~~~~~~~~~~

ماریا لە تەنیشت جێگاكەی كچە ڕەنگینەكەی دانیشتبوو
كە هێشتا بێ ئاگابوو مەچەكی بە لەفافێكەوە بەستراوەتەوە
سەریشی بە باندێكەوە داپۆشرابوو .

ئەوە شۆككەر و ئازاربەخش بوو بۆ ئەو كە دان
بەوە دابنێت كە هەموو ئەم ڕووداوانە لەیەكەم
ڕۆژی ژیانیدا لە فێركرێست بەسەر كارلیسیا
هات ، بەڵام ئەوەی كە نیگەرانی دەكرد ئەوە
بوو كە چۆن ڕوونی دەكاتەوە چی بەسەر دا
هاتووە بێگومان ئەو نەیدەتوانی نهێنی ئەم شارە
ئاشكرا بكات ژیانی خۆی و كچەكەی بخاتە
مەترسییەوە .

ئەو هەناسەیەكی قووڵی هەڵكیشا بە دەستەكانی
ڕوخساری خۆی داپۆشی ، چۆن دەبێت كچەكەی
هاوڕووحی ئەلفا بێت ؟ ئەوە مەحاڵە و هەرگیز
پێشتر ڕووی نەداوە كە مرۆڤێك ببێتە هاوڕووحی
گورگێك ، تەنها ئەگەر دەیزانی هەرگیز ڕێگەی بەوە
نەدەدا كچەكەی لێرە بێت ڕووبەرووی ئەم مەترسییە
بەردەوامەی بكاتەوە .

ئەلفا بەوە ناسراو بوو كە كەسێكی زۆر ڕەق و
خاوەندارو بێ ئومێد بوو ، بەتایبەتی ئەگەر
هاوڕووحەكەی بێت خاوەندارێتەكەی دوو
هێندە دەبێت ، بەڵام سەرەرای ئەوەش گابرێل
ئەلفایەكی جیاواز و مەترسیداربوو .

نەك هەر ئەوەی كە ئەو ئەلفایەكی زۆر بەهێز بوو
بەڵكو دڕندەش بوو هەرگیز پێشتر لێخۆشبوونی لە
هیچ كەسێك یان دزەكەرێك نەكردووە هەمووان
دەیانزانی ئەگەر كارلیسیا دۆزرایەوە دەبێتە
هەرەشەیەك بۆی كەسانێك هەوڵدەدەن بیكوژن
لەم شوێنە بێگومان گابرێل دووژمنێكی زۆری
هەبوو ئەمەش ئاسان بوو كە بیكوژن بەتایبەتی
گەر هاوڕووحەكەت مڕۆڤ بێت ، لەبەر ئەمەش
هیچ مرۆڤێك لەم شارەدا نەبوو هەموو دانیشتوانەكەی
گورگ بوون .

گابرێل پێش گەیشتنی پزیشكەكە بە تەواوی
ماڵەكەی بە جێهێشتبوو بە بێ ئەوەی مالئاوای
بكات ڕۆیشت ، پێش ئەوەی بڕوات پێیانی گوت
كە بە وریاییەوە ئاگاداری تەندروستی كارلیسیا
بن ئەمەش وای لە ماریا كرد بۆ چركەیەك بیربكاتەوە
كە دڵی هەیە .

ماریا سەیری ئەو كاتژمێرەی كرد كە لەسەر
مێزی كچەكەی بوو ، نزیكەی دووی بەیانیە
هەمووان خەوتبوون ئیلیا و ڕۆبن كەمێك سەر
لێشێواو بوون دوای ئەوەی ڕوویدا جار جار
دەهاتن سەرێكیان لێدەدا و دەرۆیشتن بەڵام ئەوان
نائومێد و ترسابوون لەوەی هێشتا خەبەری نەبۆتەوە .

سەرسوڕمان بوو بۆی كە چۆن لە ماوەیەكی كورتدا
لە ناسینی كچەكەی دوو كورەكەی پەیمان و بەڵێنیان دا
كە ڕێگە نەدەن هەرگیز هیچ زیانێكی پێبگات ئەگەر ئەم
زیانە ئەلفاش بێت ئەوە بەڕوویدا دەوەستنەوە .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now