༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑒𝑛 ༆( 1 )

288 38 1
                                    

...هیوادارم بەدڵتان بێت ...❦


٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

~~~~~~~~~~~~


كارلیسیا لە كۆتاییدا لە پۆلەكەی دەرچوو ئێستا كاتی
نانی نیوەڕۆیە كە لەوانەیە بە تەنها بەسەری ببات
ئەو گرینگی بەمە نەدەدا بەڵام بەدەستهێنانی هاوڕێیك
زۆر خۆش دەبێت .

بیرم لە دەیڤد دەكردەوە بەبێ دوودڵی بڕیارمدا بچم
سەردانی بكەم لە نوسینگەی پەرستاری بەڵام چۆن
دەتوانێت شوێنەكە بدۆزێتەوە لەوانەیە بەئاسانی
وون ببێت .

سەیری دەوروبەری ڕێرەوە قەرەباڵغەكەم دەكرد
هەموو كەسانی ئەوێ بەپەلە دەڕۆیشتنە كافتریاكە
بەبێ ئەوەی سەرنجی ئەو بدەن بۆساتێك هەستی
بەدڵخۆشی كرد كە چیتر سەرنجی نادەن .

لە كۆتاییدا كچێك سەرنجی ڕاكێشا كە پشتی خۆی
بەكتێبخانەكەیەكەوە نوساندبوو سەیری موبایلەكەی
دەكرد و پێدەكەنی وادیاربوو نامەی لەگەڵ یەكێك
دەگۆڕیەوە كارلیسیا بەخێرای ڕۆیشت بۆلای بەو
هیوایەی پێی بڵێت نوسینگەی نەخۆشیخانەكە لە
كوێیە .

" ببورە ، دەتوانیت پێم بڵێیت نوسینگەی
پەرستارەكە لەكوێیە ؟" بە زەردەخەنەوە
پرسیاری كرد .

كچەكە سەیری كرد و چاوەكانی فراوان بوون
كاتێك موبایلەكەی دەستی كەوتە خوارەوە كارلیسیا
بەتێنەگەیشتنەوە سەیری كرد و لەخۆی دەپرسی كە
بۆچی توشی شۆك بوو .

" بەدڵنیایەوە لونا ، شوێنەكەت نیشاندەدەم ".
ئەو بەخێرای وتی كاتێك كرنۆشی دەبر بەخێرای
بەرەو پێشەوە ڕۆیشت .

" دوای لێبوردن دەكەم ، بەڵام من ناوم
لونا نییە من ناوم كارلیسیایە ". كارلی
بەزەردەخەنەوە وتی .

" بێگومان خۆشحاڵم بە بینینت كارلیسیا ".
وتی پێش ئەوەی لەبەردەم ژووڕێكی داخراودا
ڕابوەستێت .

" ئەم شوێنە پەرستاری پزیشكییە ".
كچەكە وتی دەیویست بەخێرای بگەڕێتەوە
پۆلەكەی .

" سوپاس بۆتۆ " كارلیسیا بەزەردەخەنەوە وتی

" شایەنی نییە لونا- مەبەستم كارلیسیا ".
ئەو وتی پێش ئەوەی بەپەلە بڕوات .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now