‏༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡ℎ𝑟𝑒𝑒 ༆

360 51 4
                                    

بە هیوای خوێندنەوەیەكی خۆش ...❦



٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

~~~~~~~~~~~

" وەرە ژوورەوە ". ئەو بە دەنگێكی نەرم وتی
دەرگاكە كرایەوە دووبراكەی بینی " سڵاو".
رۆبن بە زەردەخەنەوە وتی " ئێمە تەنها ویستمان تۆ
ببینین تا بزانین تۆ چی دەكەیت ". كارلی بە
دڵەراوكێویەوە موبایلەكەی بەرزكردەوە بەمانای ئەوەی
یاری دەكات " ئۆه ، تۆ یاری دەكەیت ئەگەر دەتەوێت بەردەوامبە ئێمە دەرۆینە دەرەوە ". ڕۆبن وتی كارلی
سەری بە نەخێر جوڵاند " نەخێر ، بێگومان وەرنە
ژوورەوە ".


ئیلیا زەردەخەنەیەكی بۆكرد لەسەر قەنەفەی
ژوورەكە دانیشت زەردەخەنەیەكی كرد كاتێك
سەیری كاتژمێرەكەی سەر مێزەكەی كرد زۆر
كیوت و جوان بوو ڕۆبن ڕێگای خۆی گرتەبەر
بۆ ئەوەی لەسەر لێواری جێگاكە دابنیشێت .

ئەوان بۆ چەند خولەكێك سەیری كارلیان دەكرد
بێدەنگێكی شەرمەزاركەرانە لە ژوورەكەدا هەبوو
كە ئەمەش وای لێدەكرد هەست بە دڵەراوكێویەوە
بكات ڕۆبن تێبینی ئەوەی كرد بۆیە وتی

" من و ئیلیا ویستمان زیاتر دەربارەی تۆ بزانین
لەبەر ئەوەی كاتێكی زۆر بەیەكەوە بەسەر دەبەین
جگەلەوە ، دەبێت هەست بە تەنیای بكەیت لێرە
چونكە هیچ كەسێك ناناسیت ". رات چییە گەر ئێمە
بیست پرسیار بكەین بۆ ئەوەی زیاتر یەكتری
بناسین ".

" من ڕازیم بەوە ". ڕۆبن وتی دەستێكی بەرزكردەوە
بەمانای بەڵێ هەردووكیان سەیری كارلیان دەكرد
بۆ ئەوەی بزانن ڕازی دەبێت كارلی زەردەخەنەكەیەكی
سەری بە بەڵێ جوڵاند .

" كەواتە ، دەست پێدەكەم تەمەنت چەندە ؟"
ئیلیا بە پەرۆشیەوە وتی وای لێكرد برۆكانی
بەرزبكاتەوە .

" شازدە ساڵم ، ئەی تۆ ؟" كارلی وتی
" من تەمەنم حەفدە ساڵە ڕۆبنیش تەمەنی
هەژدە ساڵە ". ئیلیا وتی
" باشە ڕەنگی دڵخوازی تۆ چییە ؟"
ڕۆبن وتی " ڕەش ". كارلی وتی ئیلیا دەمی كردەوە
بۆ ئەوەی پرسیارێكی تر بكات بەڵام وەستا
چونكە كارلی  پێش ئەوەی قسە بكات پێی بری
" ئێستا كاتی منە ". كارلی  بە زەردەخەنەوە وتی
كاتێك بیری لە پرسیارێك دەكردەوە لە كۆتاییدا
وتی " ناوی تەواوتان چییە ؟"

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now