༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 ༆

317 51 59
                                    

هیوادارم بەدڵتان بێت...❦





٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠




ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇꜰᴏʀ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ ♡︎




❧ گورگەكان كاتێك بیانەوێت هێرشبەرن بۆ
كەسێك یەكەمجار گورگە لاوازەكان دەنێرن
ئەگەر ئەمیان پێ ڕاونەكرا ، ئینجا گورگە بەهێزەكانی
خۆیان دەنێرن ❧..





❧ گورگەكان كاتێك بیانەوێت هێرشبەرن بۆ كەسێك یەكەمجار گورگە لاوازەكان دەنێرن ئەگەر ئەمیان پێ ڕاونەكرا ، ئینجا گورگە بەهێزەكانی خۆیان دەنێرن ❧

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

☆✪☆ ☆✪☆ ☆✪☆








~~~~~~~~~~~~~~






كارلیسیا بە سەر ئێشەیەكی زۆر توند و بە ئازار
لە خەو هەستایەوە ، چاوەكانی بە دورووبەری دەسوڕاندەوە هەر كە بۆنی كۆڵن بەر لوتی كەوت
كە بۆنێكی زۆر خۆش و گرانبەهای پیاوانە ، زانی كە
هێشتا گابرێڵ نە ڕۆیشتوە بینی بە ئارامی لەسەر قەنەفەی بەردەم پەنجەرەی ژوورەكە خەوتووە .

ئاهێك لە دەمە وشكەكەی دەربازبوو ، كاتێك پیاوە
ترسناك و دەروون نەخۆشەكەی لە جێگای وەستانی ئۆتۆمبێلەكە بیركەوتەوە .

ئەو پیاوە چی لێی دەویست ؟

ئەو پیاوێكی شێت و نامۆ بوو ، ئەوە تاكە دەرئەنجام
بوو كە كارلیسیا بیری لێدەكردەوە قسە سەیرەكانی
ئەو پیاوە هیچ مانایەكی نەبوو ، كە بەبێ هۆكار
هێرشی كردە سەری .

ئەو پیاوە تەنها دەروونەخۆشیەكی پیس بوو هەر وەك
ئەو ملیارەها كەسانەی كە لەسەر زەوی دەژین
لەوانەیە هەرگیز جارێكی تر چاوی پێنەكەوتەوە بۆیە ڕەنگە باشتر بێت ئەو پیاوە و ڕووداوەكە لە بیربكات .

چاوەكانی گەڕانەوە بۆسەر گابرێڵ ، كە هەردوو قۆڵەكانی لەسەر سینگی پێچابوەوە و بەسوكی
خرپە خرپەی دەكرد .

ئەو ئێستا هەست زۆر بە ئاسوودەیی دەكات لەگەڵی
بەڵام ئەو پرسیارەی كە لەناو مێشكی بوو ئەوەبوو
كە ئانابێڵا لە كوێیە ؟

سەرنجی دەرەوەی پەنجەرەكەیدا بینی ئاسمان
بەتەواوی تاریكی دایپۆشیوە ، برۆكانی كەمێك گرژ
كرد بیری لەوە دەكردەوە كە دەبێت ئێستا كاتژمێر
چەند بێت ؟

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang