༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑒𝑣𝑒𝑛 ༆

314 44 33
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦




٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

~~~~~~~~~~~

كاتژمێر شەشی بەیانیە كارلیسیا هەموو شەوەكەی بە
سەیركردنی كاتژمێر بەسەر بردووە ئەو ڕووداوەی
دوێنی شەو وەك كابوسێك وابوو بۆی نەیدەتوانی
بخەوێت زۆر دەترسا لەوەی دووبارە ئەم دیمەنە
ببینێتەوە دەیویست ئێستا لەلای مامی بێت لە باوەشە
گەرمەكەی بحەوێتەوە وەك ئەوەی هیچ شتێك ڕووی
نەدابێت ئەم ڕووداوە تەنها خەنو كابوسێك بێت بۆی .


ئەو نەیدەتوانی تێبگات چی ڕوودەدات هەرچەندە
زۆر ڕوون بوو ، چوار گورگی زەبەلاح پیاوێكی
چەكداریان كوشت .

بەڵام ئەو نەیدەزانی چی بكات ئەو دەترسێت زۆر
دەترسێت ئەوەی زیاتر دڵەڕاوكێی دەكرد ئەوەبوو
كاتێك بیری دەكردەوە كە ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی بوو
لە قوتابخانەكە .

دوێنێ شەو ئیلیا و ڕۆبن نەگەرانەوە بۆ ماڵەوە
هیچ شتێكی دەربارەی ئەوانی نەبیستووە تەنانەت
ئەگەر ڕووداوێكیش بەسەریاندا ڕووبدات دایكی و
بێن بێزاریان نەدەكرد لەوەی پێی بڵێن .

ئەو هەستی بە ئازار كرد بەهۆی پشگوێی خستنیان
ئەوە دادپەروەرانە نەبوو بەدڵنیایەوە ئاسای نەدەبوو
ئەگەر دوو ساڵی داهاتووی ژیانی لێرە بەسەر بەرێت
بەم هەموو نهێنییەوە .

ئەو بەماندوویی لە جێگاكەی هاتە دەرەوە بۆلای
پەنجەرەكە ڕۆیشت سەیری خۆری هاوینی دەكرد
بەرە بەرە كەش و هەوا گۆڕانكاری بەسەر دادەهات
بەڵام ئەو زۆر سەرقاڵ بوو بۆ ئەوەی ئاگاداری كەش
و هەوا بێت .

ئەو گەڕاویەوە سەر جێگاكەی وهەناسەیەكی قووڵی
هەلكێشا هیوای خواست كە بەلایەنی كەمەوە سەردێڕێك
یان ڕاپۆرتێكی كوشتن لە ڕۆژنامەكاندا هەبێت كە وردەكاری
دەربارەی ناسنامەی ئەو پیاوە بدات .

ئەو بۆ چەند خولەكێك سەیری سەقفەكەی دەكرد
لەكۆتاییدا بڕیاریدا هەڵبسێتەوە و بەرەو كانتۆرەكەی
بڕوات ، ئەو قەمیسێكی سپی سادە لەگەڵ جاكەتێكی
شیری كە لۆگۆی قوتابخانەكەی لەسەر بوو تەنورەكەش
هەمان ڕەنگ بوو لەگەڵ جوتێك پێڵاوی ڕەشی دەرهێنا .

ئەو ڕۆیشتە گەرماوەكە و حەوزەكەی پڕكرد
لە ئاوی شلەتێن پێش ئەوەی تێیدا ڕابكێشێت .

ماندووێیتییەكەی بەتەواوی وون بوو ئەو دەستی كرد
بەلابردنی برین پێچەكانی جەستەی بڕینەكانی جەستەی
بەرە بەرە نامێنێت تەنها ملی نەبێت ئەو جووتێك پلاستەری
هێنا بۆ داپۆشینی برینەكانی ملی .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now