کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡ...

Von Ha-neul000

49.5K 7.1K 2.9K

هەموو شەوێک ون دەبێت! ڕاستە ئەو دڕندەیەک لە ناخی دایە بەڵام بەرام بەر ڕێن شتێکی ترە، هەموو گوڵە باخێک لقێکی پ... Mehr

𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 1 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 2 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 3 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 4 » مرواریے
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 5 » گوڵە سورەکان
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 6 » ! کاتژمێرە گەورەکە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 7 » ڤیستیڤاڵ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 8 » یەکەم ماچے
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 9 »چاوە سورەکان
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 10 » ! درک کردن
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 11 » ! دڕندە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 12 » شەوێک لەناو باوەشتدا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 13 » ! ئامادە بووم بۆ مردن
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 14 » گورگی گۆڕاو چیە !؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 15 » لەناو خوێندا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 16 » ! درێسێکی ڕەش
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 17 » سەرسام بویت جوانکیلە !؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 18 » ∅ ! لەگەڵی خەوتوی
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 19 » ! دوژمنیش بن بران
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 21 » ! بەفر
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 22 » !ئیرەی دەبەیت ؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 23 » !ئاهے نەفرەت جەستەی
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 24 » ! بیرم دێتەوە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 25 » !گرینگ نیە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 26 » ! وەک و سۆزانیەک
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 27 » هۆزی سێبەری مانگ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 28 » !سەما
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 29 » خۆشمدەوێتے
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 30 » مانگی شین
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 31 » ! متمانەم پێتە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 32 ئێمە بەشێکین لە مانگ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 33 » کڵێسا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 34 » ئەلفا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 35» ᴛʜᴇ ᴇɴᴅ...

𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 20 » ! نامەیەک

1.2K 205 92
Von Ha-neul000



REN"

خاتوو لۆرین کەرەستەی پاکەرەوەی برین و
فریاگوزاری خێرای هێنا
لە دەستەکانیم وەرگرد بۆ یارمەتیدانی جیمین

"من دەترسم، ئەی ئەگەر کاکم شتێکی بەسەر هاتبێت
ئەوەتا کاکە جیمین ـیش باش نیە"
بێڵا وتی و باوەشی بە قۆڵی خاتوو لۆرین ـدا کرد

"تکایە گیانەکەم وامەڵێ ئەو باش دەبێت "
وتم و لە کاتێکدا چاوەکان و قوڕگم پڕ بوون لە گریان

"خاتوو لۆرین تکایە بێڵا ببە ژورەکەی و ئاگاداریبە با بەو شوەیە نەم بینێت، " بەڕوی خاتوو لۆریندا وتی "دەی گیانەکەم من باشم دەبینی، تۆ بڕۆ پشوو بدە جونککوک ـیش کەمێکی تر دێتەوە "
بە دەنگێکی خراپەوە وتی کە زۆر ماندوو دەردەکەوت

ئەوان ڕۆشتن، پێویست بوو بەخێرای یارمەتی
جیمین بدەم کەلوپەلەکانم هێنا لەگەڵ هەندێک
پەڕۆی پاکدا بە هێمنی لە پشتیەوە دانیشتم بۆ
پاکردنەوەی برینەکەی

"جیمین"
بەهێمنی وتم و
خەریکی پاکردنەوەی برینەکانی بووم

"ئهم"
بە دەنگێکی زۆر نزمەوە وتی

"دڵنیای کە ئەو باشە "
وتم کە نەم دەتوانی
بەتەواوی قسەکانم دەرببڕم

"هیوادارم، من پارێزگاریم لەو کرد تا مرۆڤ بوو دوای گۆڕان ئەو ڕۆشت، هێندە گەمژە و لاواز نیە کە لەلایەن چەند گورگێکی ئاسایەوە بکوژرێت "
هەناسەیەکی قوڵی دایەوە "وە ... ئاهے نازانم "

"دڵنیام ئەو سەلامەت دەبێت "
بەترسەوە وتم

"ئاهےئاگاداربە ئازارم هەیە"
وتی و کەمێک شانەکانی کرژ کرد

برینەکەیم پاکرددەوە
بەڕاستی پێویستی بەدوورینەوە
دەبوو لەچەند شوێنێک بەڵام پێداگری کرد
لەوەی کە باشە و پێویستی نیە

بە هێمنی دەستم کرد بە پێچانەوەی برینەکەی
لەسەر شانیەوە بۆ خوارەوەی و سەر سکی بەتەواوی
پێچامەوە باشتر دیار بوو

"سپاس، د دەڕۆمە ژورەکەم"
بە سەختی ویستی هەڵبستێتەوە
کە نەیدەتوانی بەباشی بەڕێگادا بڕوات

"بهێڵە یارمەتیت بدەم"
دەستەکانیم گرد

بە هێمنی ڕۆشتمە ژێر قۆڵەکانی بۆ ئەوەی بەجوانی
بیگرم، نەیدەتوانی زۆر بچەمێتەوە
بەهۆی برینەکانی پشتیەوە بەڵام خۆی
بەهێز دەهێڵایەوە بە هێمنی
هەنگاو بە هەنگاو ئەوم بردە ژورەکەی

هەرگیز ژورەکەیم نەبینی بوو
ئەوم لەسەر جیگاکەی دانا نەیویست
پاڵ بکەوێت و لە لێواری جێگاکەی
دانیشت

"ڕێن"
بە دەنگێکی زۆر کزەوە وتی

"بەڵێ"
وتم و ئاوڕم دایەوە کاتێک
ویستم بڕۆم

"دەزانم لەوانەیە من بە خەتابار ببینی بەڵام هەڵەیت! وە بیرتە کە پرسیارت کرد کە ڕقمان لەیەک
دەبێتەوە  ؟!"
بە هێمنی وتی  کاتێک لە لایەوە ستام

"بۆچی وەڵامم دەدەیتەوە ؟"
پرسیارم کرد

"خێزانەکەمم لەدەس دا لە تەمەنێکی کەمەوە ، کاتێک دایکم واتە دایکی جونککوک منی گردە خۆی وەک و کوڕی خۆی ئەو پوری منە بەڵام جێی داکێکی تەواوی بۆ گردمەوە"زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانی لە باسکردنی ئەوە "دەزانیت، سەرەتا زۆر ئیرەیم بە جونککوک دەبرد کە زۆریان خۆش دەویست وە لەگەڵ کاکمدا بوو بێگومان هەرگیز جیاوازیان نەکردوە"
بەردەوام بوو لە قسەکردن لە ناخی دڵیەوە

"هەرچۆنێک بێت ئێمە هاوڕێیەکی باش بوین، بەو ئیرەبردنەوە گەورە بووم بەڵام بێدەنگ بەبێ ئەوەی بهێڵم ئەو بزانێت یان کاری هەڵە بکەم دوای گۆڕانمان، مەبەستم دوای یەکەم گۆڕانی بوون بە گورگمان
ڕۆژ بەڕۆژ من لەو بەهێزتر دەبووم تا بوین بە هەرزەکارێکی تەواو "

"دواتر ؟!"
چاوەڕێی زیاتر بووم

"دواتر !،"هەناسەیەکی ساردی دایەوە " ئەو دەستی بە ئیرەی بردن کرد وەک و ئەوەی خێزانەکەیم لێ بردبێت
چونکە لەو بەهێزتر دەبووم وە کاکم هەمیشە شانازی پێوەدەکردم ئەو هەمیشە سارد و بێدەنگتر دەبوو خۆی لێ دوور دەخستمەوە کاتێک کاکم ڕاهێنانی پێ دەکردین بەتەواوی دوور دەکەوتەوە "
خەمبار بوون بە ڕوخساریەوە دیار بوو

"هەوڵت نەدەدا نزیکی ببیتەوە
یاخود لێی تێ بگەیت ؟!"
پرسیارم کرد

"بێگومان هەوڵم دا، بەڵام سوور بوو
لەوەی لێی دووربم
ئەوە زیاتر وای کرد لە کۆنترۆڵ کردنی خۆی دوور بکەوێتەوە، تەنانەت ڕۆژێک بڕیاری دا دژی یەک بوەستینەوە وە ڕازی بووم  پێش ئەوەی بگۆڕێم هێرشی کردە سەرم پێش ئەوەی ئازارم پێ بگەیەنێت گۆڕام و دوورم خستەوە بەڵام
جڕنوکێکی خراپم لە ڕانی دا ئەوە باش نەبوو کە بەردەوام شەڕمان دەکرد لەسەر بابەتی بێمانا تا دەهات ڕقەکەمان گەورەتر دەبوو "
هەناسەیەکی قوڵی هەڵ کێشا و دایەوە
دوای تەواو کردنی قسەکانی

"ئهم بینیومە، پێم وایە ئێوە تەنها بەوەوە گەورە بوون پێویست ناکا بەو شێوەیە ڕقتان لەیەک ببێتەوە"
بە هێمنی وتم

"دەزانم ، ئەوەی دەیکەین تەنها سەرخستنە سەر یەکترە وەک و منداڵێک، سەر دەخاتە سەرم و منیش بەهەمان شێوە "
زەردەخەنەیەکی تر

"دەی پشوو بدە من دەڕۆم چاوەڕێ دەکەم تاوەک و جونککوک دەگەڕێتەوە "
زەردەخەنەم بە ڕویدا کردەوە

هەنگاوم نا بەرەو دەرەوە
لە ڕێڕەوەکانی سەرەوە سەرنجی خوارەوەم دەدا لامپە گەورەکە و ڕوناکیەکانی بۆ سەر نەخشەکانی
سەر دیوارەکان

بە هێمنی هەنگاوم نا بۆ کتێبخانەکە
بێدەنگ بوو، سەرنجی مێزەکەم دا
بۆ یەکەم جار بە هێمنی لەسەر کورسی
مێزەکە دانیشتم
زەردەخەنەم کرد، چونکە وەک و وایە شوێنەکەم
داگیر کردبێت،

وازم لەو بیرکردنەوانەم هێنا
کاتێک سەرنجم چوە سەر لاپەڕەیەکی بەتاڵ و
قەڵەمێک بەبێ بیرکردنەوە هێنام بۆ پێش خۆم

"با شتێک بنوسم، بەو هیوایەی جونککوک بیبینێت "
هەناسەیەکیم دایەوە و لەگەڵ زەردەخەنەکەم

ئازیزەکەم جونککوک ...

"ئۆهے نانا ئەوە نابێت، تەنها ئەوەی پێدەڵێم کە هەستم چۆنە وە بەسەلامەتی بگەڕێتەوە "

دەزانم ئەمە نامەیەکی بێمانایە بەڵام خۆشمدەوێیت وە بگەڕێرەوە بۆ ئەوەی ئەمەت پێ بدەم

ئاهے ئەوەش نابێت، من نازانم نامەی خۆشەویستی
بنوسم دەبێت چی بڵێم ؟!

هەرگیز هەستم بەو گرینگی پێدانە نەکردوە
لەژیانمدا کاتێک تۆ لەناو کێشەکانی ژیانتدا بەمنت دا !
لەوانەیە هەرگیز پێم نەوتبی، بەڵام
گرینگیت لەلام تەنانەت ئەگەر وەک و سەهۆڵێک سارد و وەک و بەردێک ڕەق بیت !
ئەگەر تەنانەت خۆشت وەک و دڕندەیەک ببینی
لە تەنیشتمدا، دەمەوێت بەسەلامەتی بگەڕێیتەوە، چونکە
دەمەوێت ڕووبەڕووت بوەستم وە شتێکت پێ بڵێم
ئەوەی کە لە ناخی دڵمەوە هەستی پێدەکەم بەرام بەرت تکایە بگەڕێوە وە سەلامەت بە!        ڕێن

نامەکەم نوشتاندەوە، چەند ماچێکم
لەسەری بەجێهێشت کاتێک سوراوێکی
سور لەسەر لێوەکانم هەبوون
هیچ شتێک بەلێومەوە نەما
ئەوەم خستە نێو دۆڵابی مێزەکە و پەڕاوەکان

.......

jimin"

"ئاهے خوایە، ناخۆشترین خەو لە ژیانمدا کردبێتم"
وتم کاتێک بە هێمنی چاوەکانم بەڕوی ڕۆژەکەدا کردەوە

"بەخەبەر هاتیت ؟!"
ئاوڕم دایەوە ڕێن بوو کە خواردنی پێبوو
بە هێمنی نزیکتر بۆوە

کاتێک بەتەواوی نزیکتر بۆوە و توانیم هەستمەوە
نەم توانی بوو لەسەر پشت بخەوم،
لە لێواری جێگاکەم دانیشتم

"بۆچی چاوەکانت بەو شێوەیەن ؟! گریاویت ؟"
پرسیارم کرد کاتێک سەرنجی چاوەکانیم دا

"هیچ شتێک"
بە ساردی وتی

"چی بوە ؟! جونککوک نەگەڕاوەتەوە ؟
کاتژمێر چەندە؟  "
بە شڵەژاوی پرسیم

"بۆچی پێت نەوتم کە دووبارە داوای لێکردوی دژی یەک بوەستنەوە ئەسڵەن بۆچی تۆ ڕازی بویت لەکاتێکدا دەزانیت کە ئەو ناتوانێ
کۆنترۆڵی توڕەی خۆی بکات "
وتی و برۆکانی کرژ کرد و کەمێک دەنگی بەرز کردەوە

"ئەویان نەدۆزیوەتەوە، هێندە نابێت تایهیۆنگ گەڕایەوە و دووبارە باسیکردەوە من دووێنێ شەو نەمدەزانی مەبەستی چیە وام دەزانی تەنها لەیەکتر توڕە ببون نەوەک شەڕ بکەن بۆچی ئێوە وەک و منداڵ ڕۆشتونەتە ناو دارستانەکە بۆ شەڕ ؟! "
ئەو بەخەمباریەکی زۆرەوە وتی

"بۆچی تا ئێستا ئەویان نەدۆزیوەتەوە، دەکرێ شتێکی بەسەر هاتبێت  "
وتم و بەخێرای هەستام

"بۆکوێ دەڕۆیت ؟"
هاواری کرد کاتێک هەنگاوم نا بۆ ڕۆشتن

"ڕێن ڕێن کاکەم هاتەوە، خێرا وەرە کاکەم لەگەڵ کاکە نامجوون گەڕایەوە"
گوێم لەدەنگی بێڵا بوو کاتێک هاواری کرد و
ناوی ڕێن ـی دەهێنا

هەناسەیەکی ئاسودەیم دایەوە
ڕێن بەخێرای ڕۆشت، ئازارەکانم لەبیر کرد و
بەهێمنی بەدوایدا ڕۆشتم

بە ڕێڕەوەکاندا ڕۆشتین
وە هەنگاوم نا بەرەو خوارەوە
ڕێن زۆر بەخێرای ڕۆشت کە پێم وابوو
دەکەوێت
بینیم جونککوک لەگەڵ کاکم گەڕاوەتەوە

"تۆ بۆچی هاتیتە خوارەوە، خۆت زۆر باشنیت"
تایهیۆنگ وتی

"باشم، لەکوێ بوون ، ئەو لەکوێ بوو ؟ "
بەخێرای پرسیم

"ئەو کاتێک گورگ بوە زۆر دوور کەوتۆتەوە
کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ مرۆڤ بوراوەتەوە بەهۆی ماندوو بونی زۆرەوە، پیاوێک ئەوی هەڵگردۆتەوە شەو لە گوندی نزیک دارستانەکە ماوەتەوە، توانی پەیوەندی بەکاکمەوە بکات "

ئەو سەلامەت بوو کە ئەوەش
ئاسودەی دەویست دەمتوانی گەشاوەی لە
ڕوخساری ڕێن ـدا ببینم
بەڵام هێشتا دەبێت دوور بوەستین
بەهۆی توڕە بوونی کاکمەوە لە جونککوک

"دەبینیت چیت کردوە ؟
کە خەریک بوو براکەت بەکوشت بدەیت ؟!"
کاکم هاواری کرد بەتوڕەبونێکی زۆرەوە

"کاکە تکایـ~~"

"دەمت دابخە سەرەی تۆش دێت، کە وەک و
گەمژەیەک ڕازی بویت"
قسەکانی بە توندی پێ بڕیم و وەک و هەڕەشەیەک
بیدەنگی کردم

"ئەوە بڕیاری من بوو"
جونککوک وتی و سەرنجی خستە خوارەوە

"بەڕاست ؟! نەمدەزانی" خۆی وەک و شۆک بونێک دەرخست"کوڕە بێگومان دیارە کە کاری تۆیە دەتەوێ لەوە زیاتر چ شتێک بکەیت ؟!"
هاواری کرد

کاکم زۆر بەخراپی توڕە ببوو
کارێکی مناڵانە بوو کە هەردوکمان کەوتینە
مەترسیەوە تەنها بڕیارەکەی ئەو گەمژانە نەبوو
ڕازی بوونی منیش، هەقی تەواو بە توڕە بونەکەی دەدەم

"نەفرەت هیچ بیانویەکت نیە بۆ کارەکەت ؟! ئەگەر جیمین بمردما چیت دەوت ؟! خۆی خستە مەترسیەوە بۆ پاراستنی تۆ "
بەردەوام بوو لە هاوارکردن بەسەر ڕوخساریدا

بۆ سانیەیەک جونککوک  چاوەکانی خستە سەرم
و سەری پەلای ڕاستدا سوڕاند
ئەو توڕە و بێزار دیار بوو وە ماندوو

"لەو هاوسەرگیریە ساختەیەش دەردەچیت کۆتای هات ئیتر وەک و منداڵێکی 18 ساڵان مامەڵە ناکەیت "

"کاکە"
جونککوک وتی بەتوڕە بونێکی
زۆرەوە وەک و ئەوەی بیەوێت بەکاکم
بڵێ ڕێن لێرەیە باسی چی دەکەیت ؟!
وە چاوەکانی خستە سەر ڕێن

"ئەوە دەکەیت هەر چۆنێک بێت، تەواو ؟! "
کاکم وتی و کۆتا قسەی بوو بەخێرای ڕۆشتە دەرەوە
تایهیۆنگ بەخێرای بەدوایدا ڕۆشت

چاوەکانم خستەوە سەر ڕێن کاتێک
گەشاوەی سەر ڕوخساری نەمابوو وەک
و دارێک ڕوابێت وەستابوو

"ڕ ڕ ڕێن تۆ باشیت ؟! بڕۆینە ژورەوە قسە بکەین "
جونککوک بە شڵەژاویەکی زۆرەوە بەرەو ڕێن
هەنگاوی نا و دەستی خستە سەر کوڵمەکانی 

"ئهم"
تەنها لەناو قوڕگیدا دەنگێکی
هێمنی دەرکرد

نەفرەت، کاکم بارودۆخەکەی خراپتر کرد
نەدەبوایە بەو شێوەیە بزانێت !

.....🤍.....

jungkook"

ئەو لەناو قۆڵەکانمدا بوو
تا گەشتینە ژورەکەمان، وەک و ئەوەی لە
شۆکدا بێت نەمدەتوانی هیچ شتێک بپرسم

"تۆ باشیت؟!"
بە هێمنی پرسی کە نەمتوانی
هیچ هەستێکی تێدا بخوێنمەوە

"بەڵێ، من باشم بێگومان ببورە وام کرد کە چاوەڕێم بکەیت وە خەم بخـ~~"

"ئایا قسەکانی بەڕێڕ نامجوون ڕاست بوون؟"
پرسیاری کرد

سەرنجی چاوەکانی دەدام
بەتەواوی سەرنجم لەسەر چاوەکانی بوو
هەرگیز هەستم بەو بێ دەسەڵاتیەنەکردوە
کە ئێستا هەمە لە بەردەم ئەودا

ڕێن من~~"

"دەتوانیت تەنها بە بەڵێ یاخود نەخێر وەڵامم بدەیتەوە ؟!"
بە ساردیەکی زۆرەوە پرسی کە هەرگیز
لەودا نەمبینی بوو

"بەڵێ"
بەخێرای وتم نەمدەویست لەوە زیاتر
درۆی لەگەڵدا بکەم

"واتە هاوسەرگیریەکەمان ساختەیە ؟!"
پرسیاری کرد

"بـ بەڵێ"
چاوەکانم بۆ چەند سانیەیەک
داخست و وتم

"بەڵام ڕێن هەستەکانم هەرگیز بۆت ساختە نەبوون
تکایە ڕێگەم پێ بدە بۆت ڕوون بکەمەوە دەزانم کە سەرەتا ئەو هەڵەیەم کرد  بەڵام .."
لەناو بیرکردنەوە زۆرەکانی مێشکم و قسە زۆرەکانی دڵمدا نازانم کە چ شتێک بڵێم

"ئێهے"
بە ساردی وتی

"ڕێن"
سەرم لار کردەوە و پڕ بەدڵ بەهێمنی
ناویم هێنا

"ئاهے بامن بۆت باسکەم، پێت وابوو کچێکی سادەم وە هەر سادەم بۆ بەکار هێنان وە.."فرمێسکەکانی بەسەر کوڵمەکانیدا کەوتن"وە تا کارەکانت تەواو دەبن ؟! دەبوایە بزانم کە کەسێکی خانەدانی وەک و تۆ بۆچی خزمەتکارێکی وەک و من هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی ببێت بە هاوسەری ؟!"
بە هەناسە ساردەکانی وتی

"ڕێن بۆچی بەو شێوەیە قسە دەکەیت تکایە "
خەمباری لە دەنگمدا دەبیسترا  دەستم خستە سەر قۆڵەکانی و لێی نزیک بومەوە

"دەستم لێمەدە"
هاواری کرد و دووریخستمەوە

"دەزانیت ؟! بەڕاستی هەوڵمدا لێت تێ بگەم هەوڵمدا لەگەڵ ئازارەکانتدا بم هەوڵمدا کە هاوسەرێکی باش هاوڕێیەکی باش خۆشەویستێکی باش بم هەوڵمدا ئەمجارەیان بەڕاستی هەوڵمدا، کاتێک هەموو شەوێک دەڕۆشتی، لەناو خەیاڵەکانمدا نوقم دەبووم
لە دۆزەخێکی پڕ نهێنیدا منت هێشتەوە،  بەبێ ئەوەی وەڵامی هیچ پرسیارێک وەربگرم دەبوایە بەو شێوەیە بیان زانم ؟! چیتر ماوە ؟! چ شتێکی ترت شاردۆتەوە"
پڕ بە دڵی هاواری کرد، فرمێسکەکانی زیاتر دەبوون

"چۆن توانیت ئەوەم لەگەڵدا بکەیت "
کەوتە سەر ئەژنۆکانی و بە هەنسکەوە وتی

"تکایە ئاوامەکە"
وتم و بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە
و دەستەکانم خستە سەر کوڵمەکانی
دەستەکانم بە فرمێسکەکانی تەڕ بوون

"دوور کەوە، ڕقم لێت دەبێتەوە نامەوێت گوێم لە هیچ شتێک بێت چیتر نامەوێ وەڵامی هیچ شتێک بزانم  "
وتی و بەخێرای لەژورەکە ڕۆشت

"بەنەفرەت بێت، بەنەفرەت بێت ..."
هاوارم کرد و هەرشتێک لە ژورەکە
لەبەردەمم دا هەبێت فڕێم دا

"چۆن توانیم ئەوە بکەم چۆن توانیم ئەوە لەگەڵ ئەودا بکەم ڕقم لەخۆم دەبێتەوە بەنەفرەت بممم"
هاوارم کرد

"هێی هێی ئارام بەوە ئارم بەوە،" خاتوو لۆرین بوو دەستەکانی دەگردم"پێت دەڵێم ئارام بەوە تکایە"
کەمێک دەنگی بەرزکردەوە

"چی بکەم "
کەوتمە سەر ئەژنۆکانم

"تۆ دەگریت ؟! ئادەی سەیرم بکە ؟!"
وتی و دەستی خستە سەر دەمووچاوم و
بەرەو خۆی بەرزیکردەوە

"ئۆو گیانەکەم، خەم مەخۆ هەموو شتێک باشدەبێت"
وتی و بەخێرای لەباوەشی گردم

سەرم خستە سەر شانەکانی
ناگریم بەڵام هەست بە قورسی
جەستەم دەکەم وە درەوشانەوەی چاوەکانم
بەبێ ویستی خۆم وە خراپ بونی دەنگم
وە هەناسە توندەکانم و خێرا لێدانی دڵم

"من قسە لەگەڵ نامجون دەکەم دڵنیابە، ڕێگە نادەم بەو شێوەیە کۆتای بێت هەرگیز "
بە مهرەبانیەوە وتی

"دادە لۆرین پێت وانیە من لە ڕێن دووربم ئەو باشتر بێت ؟! من هێرشم کردە سەر ئەو من ئەوم ئازاردا
وە درۆم کرد ئەوم بەکار هێنا "
بە هەنسکەوە وتم و سەرنجم خستە سەر ڕوخساری

"ئاهے بەڕاست ؟! هێرشت کردۆتە سەری ؟! "
بەسەرسامیەوە وتی

"بەڵێ، نکۆڵی لەوە ناکرێت کە سەرەتا من ئەوم بەکار هێنا گۆڕانی من و باش بوونم  هیچ شتێک لەوە ناگۆڕێت"
تەنها دەمتوانی ئەوە بڵێم

"دڵنیانیم لەوەی بتەوێ چ بڕیارێک بدەی
بەڵام دەمەوێت باشترین بێت بۆ هەردووکتان
هێندە نابێت ڕێن ـم ناسیوە بەڵام ئەو ئافرەتێکی ناوازەیە زیرەکە وە تایبەتە "

"نامەوێت ئەو خەمبار بکەم"
وتم هەرچەنە ئازارم دەدا

هەستم بە لێدانی دڵم
دەکرد بەخێرایەکی زۆر
ئەوەی کە هەرگیز بە خەیاڵما نەدەهات
ڕوویدا تەنانەت بیرم لەچی دەکردەوە ؟!
بەبێ کێشە لەگەڵ ڕێن ـدا بم !؟

........

REN"

من نازانم بۆچی ڕێم کەوتە ئێرە بەڵام
لە هۆڵی سەماکەدام ئەو ساتەی کە لێرە
سەمامان کرد

لە سوچێکی تاریکدا بووم
باوەشم لە قاچەکانمداوە لەناو
بیرکردنەوە قوڵەکانمدام کە بەتەواوی
نازانم بیر لەچی دەکەمەوە

ماوەیەکی زۆرە لێرەم و کە هەست بە
ماندویەتی دەکەم کە بەتەواوی هەست بە تاریکی
هۆڵەکە دەکەم کە دەبینم کەم کەم ڕوناکی خۆر
نامێنێت و ئاوا دەبێت !

هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە ئەوەم بەسەر بێت
بەڵام نامەوێت زۆر هیوا بخوازم باشتر بێت
ئەگەر خراپتر نەبێت باشترە !

بەقوڵی زیاتر بریندار بووم
کاتێک بیرم لە داپیرەم کردەوە
ماوەیەکی زۆرە ئەوم نەبینوە لەوانەیە پێی وابێت
زۆر دڵخۆشم ! وە زۆر ئاسودەم خۆزگە دەخوازم
هەرگیز هاوسەرگیریم نەدەکرد و
بەوە ڕازی نەدەبووم

چۆن دەتوانم بەو شێوەیە بەردەوام بم ؟!
لەکاتێکدا هەموو شتێک سەراو ژێر بوە
ئەگەر داپیرەم ئەوە بزانێت ئەو زۆر  زیاتر
لەمن وێران دەبێت من ناتوانم هەرگیز
بگەڕێمەوە ئەوێ هەرگیز




....💌....

END PART 20





نامەکەی ڕێن




پارتی 20
خۆشم جەوم نەما توخوا دووجار خوێندوومەتەوە
لەو کاتەوەی نوسیومە 🗿
ئێوەش کەیفی خۆتاناااا
ئینجا ڤۆت و کۆمێنتی خۆتان لەبیر مەکەن
نوقڵەکانمممم

خۆشمەوێن 🤍

Weiterlesen

Das wird dir gefallen

5.5K 1.1K 26
کۆتایی هاتووە ✔️ 🖤 ژانەر : رۆمانسی - ئاکشن - درامی . 🗯 : باوکە تکایە ئەوم ناوێت . - بۆ بەقسەی تۆیە ؟ _ خۆشمدەوێی . : منیش ( بەڵام لە ناخەوە ؟ )...
55.1K 5.9K 40
کچێکی سەرکێش کوڕێکی یاخی مونحەریف سارد چی ئەگەر ئەو دوانە پێکەوە بن؟ هەموو بیرۆکەیکانی ناو چیرۆکەکە دروست کراوی خەیاڵی خۆمە و بردنی کەم ئەزمونی تاکە...
3.6K 518 20
تەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من تەنها ئەمویست ژیانێکی ئاسایی بژیم : ئەو...
633 188 5
Completed ✅ پێـش خـۆ ڪوشـتنی نامـەڪەی خـۆی بـڵاو دەکاتـەوە، بۆ بوونـە وانەیـەڪ .. (ئێسـتا لە چەناڵی _Rovar ئەتوانـن لە زاری خاتوونێکی نازدارەوە گوێب...