خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـ...

By kimseok_jin7

22.8K 2.9K 3.1K

دەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و... More

Episode one
Part ❪2❫
Part ❪3❫
Part ❪4❫
Part ❪6❫
Part ❪7❫
Part ❪8❫
Part ❪9❫
Part ❪10❫
Part ❪11❫
part ❪12❫
Part ❪13❫
Part ❪14❫
Part ❪15❫
Part ❪16❫
Part ❪17❫
Part ❪18❫
Part ❪19❫
Part ❪20❫
Part ❪21❫
Part ❪22❫
Part ❪23❫
Part ❪24❫
Part ❪25❫
Part ❪26❫
Part ❪27❫
Part ❪28❫
Part ❪29❫
Part ❪30❫
Part ❪31❫
END|| Part ❪32❫

Part ❪5❫

759 96 6
By kimseok_jin7


ENJOY





POV no one

ئەم کچە قژ لولە بەیانی زوو هەڵسا لەخەو چونکە ئەمڕۆ براکەی دەگەڕێتەوە وە بڕیاری دا کە ئەمڕۆ نەچێتە زانکۆ بڕوا بۆ کڕینی دیاری بۆ برا تاقانەکەی کە دەمێکە نەی بینیوە چوو بۆ لای دۆڵابەکەی و
کردیەوە بەڵام هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە کام درێس لەبەر بکات چونکە دەیەوێ ئەمڕۆ جوان دەر بکەوێت لەکۆتایدا درێسێکی زەردی جوانی هەڵ بژارد کە گوڵی سپی بچوکی تیا بوو تا سەر ئەژنۆ کانی بوو قژی بەشێوەیەکی جوان بەست کە تاڵە لولەکانی کەمێک هاتبوونە دەرەوە کە دیمەنێکی جوانی بە ڕوخسار و ملی بەخشیبوو وە مەیکەپێکی سادەی جوانی کرد کە ناسک تری دەردەخست لە ڕوی هەموو شتێکەوە ناوازە دەر دەکەوت پاشان بەڕێ کەوت بۆ چێشتخانەکە چونکە دەیەوێ کێک بۆ براکەی دروست بکات .

پاش دروست کردنی کێکەکەی کە کاتێکی زۆری ویست بۆ ئامادە کردن و ڕازاندنەوەی بە کرێم چو بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی کە دیاریەکە بکڕێ بەڵام لەڕێگا بیری دەکردەوە کە ئاخۆ چی بکڕێ ئایە بلوسێک بکڕێ نەخێر دیاریەکی کۆنە ئایە کاتژمێرێکی دەست بکڕێ نەخێر ئەمەشیانی پێ باش نەبوو دەستێکی لەسەر چەناگەی بوو لەناکاو بیرۆکەیەکی بۆ هات ئایە ئەگەر پلەیستەیشنێک بکڕێ چۆن دەبێ چونکە زۆر جار جۆنگکوکی بینیوە لەمۆبایلەکەی یاریە ئەلیک ترۆنیەکان دەکات پێی وابوو کە دیاریەکی ناوازەیە و بەدڵی دەبێ سەیری جانتا بچوکەکەی سەرشانی کرد بەمەبەستی ئەوەی کە ئاخۆ چەند پارەی پێیە بۆ کڕینی پلەیستەیشنەکە بینی کە پارەیەکی ئەوەندە زۆری پێنییە بەڵام دەتوانێ کە پلەیستەیشنێکی هەرزان بکڕێ

دوای کڕین و پێچانەوەی بەجوانی بە پاسێک گەڕاوە ماڵەوە بینی کە هۆسۆک و بیۆل لەگەڵ دایکی لە ژووری میوان قسە دەکەن ئەم کچەش بەدڵ خۆشیەوە چو بۆلایان و دانشت دوای کەمێک گوێیان لە زەنگی دەرگا بوو هەموو سەیری یەکتریان کرد ئەم کچە قژ لولە بەڕاکردن چوو بۆلای دەرگاکە و کردیەوە ڕاستەوخۆ براکەی دەرکەوت فرمێسکی خۆشی لەچاوەکانی قەتیز بوون و خۆی لەباوەشی براکەی شاردەوە دواتر ئەوانی تر بەخێر هاتنەوەیان کرد و باوەشیان لێی دا وە جۆنگکوکیان برد بۆ چێشتخانەکە لەسەرمێزی نان خواردنەکە دایان نیشاند کە ڕازێندرابەوە بە شیرینی و خواردن دوای ئەوەی کە هوانگ باوکی ناریا گەڕایەوە و لەگەڵ کوڕەکەی باوەشیان بەیەک داکرد و بەخێر هاتنەوەی کرد وە دەستیان کرد بە خواردنی شیرینیەکان
.
.
.
لەلایەکی تر ئەم کوڕە قژ قاوەییە چو بۆناو کۆمپانیاکەی کە کارمەندەکان هەرکە ئەویان بینی سەریان بۆ دانواند ئەویش بێ ئەوەی سەیریان بکات بەڕێ کەوت بۆ ژوورەکەی هەرکە سکرتێرەکەی ئەویبینی بەخێرایی و شڵەژانەوە سەری دانواند و چەند فایلێکی لەسەر مێزەکە هەڵگرت و لەگەڵ کوڕەکە بەڕێ کەوت بۆ ژورەکەی کوڕەقژ قاوەییەکە لەسەر کورسیەکەی دانشت و هەردوو دەستی لەسەر مێزەکە دانا سکرتێرەکە هاتەلای ئەم فایلانەی کە پێی بوو دای پێی بۆ ئەوەی کە واژۆیان بکات چونکە پڕۆژەکان هەمووی تەواو بوە تەنها مابوو کە ئەم کوڕە واژۆی بکات وە ئەم کوڕەش یەک بەیەک فایلەکانی دەخوێندەوە
دوای واژۆکردنی سکرتێرەکە دووبارە سەری دانواند و چوبۆ دەرەوەی ژورەکە وە ئەم کوڕە لەسەر کورسیە جوڵاوەکەی هەڵساو چوبۆلای پەنجەرە گەورەکەی ژورەکە و سەیری دەرەوەی دەکرد لەناکاو مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرکرد بە مەبەستی ئەوەی کە سەیری ناریا بکات هەرکە کامێراکانی کردەوە بینی کە ناریا و خێزانەکەی لەچێشت خانەکە کۆبونەتەوە وە ناریا دەیەوێ بۆکسێک بدات بە کوڕێک کە جلی سەربازی لەبەر دابو ڕاستەوخۆ زانی کە برای ناریایە جۆنگکوک وە بینی کە بۆکسەکەی کردەوە و بەدڵخۆشیەوە لە دیاری ناو بۆکسەکەی دەڕوانێ لەناکاو جۆنگکوک بۆلای ناریا ڕۆشت و باوەشی لەناریا داو بەرزی کردەوە وە ئەم کوڕە قژ قاوەیە برۆکانی گڕژ کرد هەستی کرد کە هەستی غیرە کردنی بەرز دەبێتەوە لەخۆی دەپرسی

ئایە بۆچی بۆدیاریەک وا باوەشێکی توندی لێ دەدات

دوای باوەشەکە بینی کە ناریا چوبۆلای ئامۆزا کوڕەکەی و لەتەنیشتی وەستا وە ئەم کوڕەش دەستێکی لەکەمەری ناریا ئاڵاند و سەیری جۆنگکوکی دەکرد بە بزەوە ئەم ئەم کوڕە قژ قاوەییە ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەی کوژاندەوە چونکە هەستێکی زۆر سەیری هەبو کە بەژیانی ئەم هەستەی بۆ دروست نەبوە ئەمە نوێبوو بۆ ئەو دەستێکی بە توندی بە سەریەوە گرت خەریک بوو غیرەکردن و توڕەیی لە ناوەوە دەی خوارد خۆشی نەی دەزانی کە بۆچی وادەکات یاخود بۆچی وای لێهات کەمێک چاوەکانی داخست بۆ ئەوەی کە ئەم هەستە نەفرەتیەی نەمێنێ بەڵام بێ سود بوو

لەکۆتایدا نەی توانی بەسەر هەستەکەی دا زاڵ بێت بۆیە بڕیاری دا کە بچێت بۆ ماڵی ناریا ناتوانێ چیتر بەرگە بگرێ کە کوڕێک نزیک ناریا دەکەوێ
لەڕێگا هەزار نەفرەتی لەخۆی دەکرد کە بۆچی وای لێ بەسەر هاتوە لەوەتەی ئەم کچەی دیوە بەخێرایی لێی دەخوڕی تا هەرچی زوە بگات بە ناریا

POV naria

لەگەڵ بیۆل خەریکی کۆکردنەوەی سەر مێزەکە بووین وە ئەوانی تر لە ژووری میوان دانشتون و قسە دەکەن دەربارەی ئەوەی کە جۆنگکوک چۆن بوە لە سەربازی بەڕاستی بەڕای من کەمێک جەستەی گۆڕاوە شان و سنگی پاتر بوونە وە ماسولکەی لەژێر جلەکەی دیار بوو لەڕاستی دا خۆشی کەمێک ماسولکەی هەبوو بەڵام ئێستا زیاتر بووە
لەناکاو زەنگی دەرگا لێیدا من و بیۆل سەیری یەک مان کرد وە بیۆل وتی " ئایە چاوەڕێی کەسێک بوون " منیش سەرم بەنەخێر جوڵاند چونکە بەڕاستی نازانم کێیە وە بیرم بۆ هیچ کەسێکی تر ناچێت بینیمان کە هۆسۆک لە ژووری میوان هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی کە بچێت دەرگاکە بکاتەوە من و بیۆل لە چێشت خانەکە هاتینەدەرەوە بۆئەوەی بزانین کێیە لەناکاو هۆسۆک دەرگاکەی کردەوە و سەیری ئەو کەسەی دوای دەرگاکەم کرد بەڵام چاوەکانم فراوان بوون ئەم شێتە چی کارێکی هەیە لێرە وە ئەویش بە هەمان شێوە سەیری دەکردم دواتر بزەیەکی لاری کرد و هات بۆ ژوورەوە هۆسۆک پێی سەیری بوو کە وا بێ ئیزن هاتە ژوورەوە بۆیە وتی " تۆ کێی ئایە هاوڕێی جۆنگکوکی ؟" پرسی لەکاتێک دا سەیری تایهیۆنگی دەکرد ئەویش بە ساردی سەیری کرد و ویستی قسەیەک بکات

لەناکاو جۆنگکوک هاتە دەرەوە لەژووری میوان بەتێنەگەشتنەوە سەیری تایهیۆنگی دەکرد پاشان هۆسۆک لە جۆنگکوکی پرسی " ئەمە هاوڕێکەتە "
جۆنگکوک سەری بەنەخێر جوڵاند هەمویان بە تێنەگەشتنەوە سەیریان دەکرد پاشان تایهیۆنگ هاتە لامو بەدەستێک کەمەری بە توندی گرتم شۆک بووم بەم هەڵسوکەوتە لەناکاوەی دەستم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لەخۆمی دور بخەمەوە بەڵام " هاوڕێی ناریام .. وە ئەو بانگێشتی کردم بۆ ئێرە بەڵام بەهۆی قەرە باڵغی شەقام دوا کەوتم ..... ئەی وانیە ؟" تایهیۆنگ وتی منیش بەسەر سامی سەیرم دەکرد باشە من کەی بانگی ئەوم کردوە وە لەکۆتایی قسەکردنەکەی سەیری منی کرد بۆ ئەوەی کە وڵامێک بڵێم بەڵام من هەر بەسەرسومانەوە سەیرم دەکرد پاشان بینیم کە جۆنگکوک و هۆسۆک بڕۆیان گرژ کردوە و سەیری دەستی تایهیۆنگ دەکەن کە وەک مارێک لە کەمەرم ئاڵاوە لەناکاو کەمەرم بە توندی کوشرا نەفرەت ئەوە بە ئازار بوو دەزانم مەبەستی چییە دەبێ ئێستا شتێک بڵێم بۆیە منیش بە شڵەژانەوە وتم " بـ بەڵێ ئەوە هاوڕێکەمە وە من بانگێشتم کرد بۆ ئێرە " باشە ئەو چۆن زانی کە ئەمڕۆ براکەم دەگەڕێتەوە ئایە ئەو چاودێریم دەکات منیش بە هێواشی دەستی ئەوم لە کەمەرم دوور خستەوە ئەوە سەخت بوو بەڵام توانیم بێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکات لەناکاو بیۆل قسەی کرد بە تێنەگەشتنەوە " بەڵام پێم وابوو کە تۆ هیچ هاوڕێیەکت نییە بێجگە لە جیمین " هۆسۆک وتی " بەڵێ ڕاست دەکات ئایە ئێوە کەی بونە هاوڕێ بۆچی ئێمە ئاگادار نین " سەیری تایهیۆنگم کرد کە دەستی خستبوە نێو گیرفانی زۆر بە ئاسودەیی سەیری ئێمەی دەکرد بەنەفرەت بی ئێستا من چی بڵێم کوڕی شێت لەناکاو دایکم هاتە لامان وە سەیری تایهیۆنگی کرد پاشان وتی " بۆچی نایەنە ژوورەوە وە ئەم کوڕە کێیە " دەبێ سوپاسی دایکم بکەم بۆڕزگار کردنم پاشان جۆنگکوک وتی " دایکە ئەمە هاوڕێ تازەکەی ناریایە " دایکیشم زەردەخەنەیەکی کرد و پاشان سەیری منی کرد " خۆشحاڵم کە هاوڕێی نوێت دۆزیوەتەوە " ئای دایکە گیان هاوڕێی چی تەنانەت بەجوانی ناشی ناسم پاشان دایکم هەموو مانی بردە ژووری میوان وە لەسەر سۆفاکە دانیشتین جۆنگکوک ویستی کە لە تەنشتم دابنیشی بەڵام لەناکاو تایهیۆنگ وەک بروسکێک هاتە لامو دانیشت بینیم کە جۆنگکوک بە سەیری سەیری تایهیۆنگی دەکرد تایهیۆنگیش بە ساردی

خودایە گیان باشە ئەم کوڕە چی لەمن دەوێ ویستم کە هەڵسمەوە لەسەر سۆفاکە لەناکاو کەسێک بەتوندی دەستی گرتم و نەی هێشت کە هەڵسمەوە ئەم کوڕە گەمژەیە کێشەی چییە من حەز ناکەم لە نزیک ئەو بم چونکە هەست بە نائاسودەیی دەکەم منیش بە ناچاری دانشتم نامەوێ شتێک بکات
هەموویان خەریکی قسە کردن بوون لەناکاو جۆنگکوک هەڵسا چاوەکان کەوتە سەری وە وتی " بەیارمەتیتان دەمەوێ بڕۆم گەرماوێک بکەم .." دواتر سەیری منی کرد و بەداماوی وتی " ناریا ئایە جلم بۆ ئامادە دەکەی خۆت دەزانی من تازە هاتومەتەوە و ماندوم " ئەوە بۆمن هەلێکی باشە بۆ ئەوەی لە تایهیۆنگ دوور بکەومەوە منیش بە خێرایی وتم " بێگومان تۆ بڕۆ سەرەوە ئێستا منیش دێم " دواتر ئەو چوە سەرەوە منیش ویستم هەڵسم لەناکاو ئەم شێتە نزیک گوێچکەکانم بویەوە بەچرپە قسەی کرد بێ ئەوەی کەس ئاگادار بێت " منیش لەگەڵت دێم " هەستم بە دەنگە گڕ و توڕەییەکەی کرد دەبێ بۆچی شتێک توڕە بێ ئایشش منیش زۆر گەمژەم ئەم کوڕە هەر خۆی لەوەتەی بینیومە توڕەیە

دواتر بەیەکەوە هەڵساین بیۆل سەیری هەردوکمانی کرد بەگومانەوە وتی " بۆچی بەیەکەوە هەڵدەستن " منیش کەمێک شڵەژام چونکە نازانم چی بڵێم " ئـ ئێ تایهیۆنگ دەیەوەێ ژوورەکەم ببینێ هەر ئەوەندە " وتم لەکاتێک دا دەمویست بڕۆم بۆ ئەوەی خۆم لە پرسیارەکانیان دەرباز بکەم بەرەو سەرەوە بەڕێ کەوتم وە تایهیۆنگیش لەدوامەوە بوو هەستم دەکرد کە زۆر سەیرم دەکات کوڕی بێ ڕەوشت من زۆر بێزار بووم لێت
دوای ئەوەی کە خەریکی ئامادە کردنی جلی جۆنگکوک بووم ئەویش چاوی لەچاوم بڕیبوو سەیری هەمو جوڵەیەکی دەکردم وە پشتی بە دۆڵابی جلەکان دابوو من تەنانەت بۆ یەک جاریش سەیرم نەکرد چونکە سەیر کردنی ئەو بێزارم دەکات

لەناکاو هەر ئەوەندەم زانی پشتم بە بەهێزی بە دۆڵابەکە کەوت چاوەکانم داخست لەبەر ئازار وە ناڵەیەکم لەدەم دەرچوو ڕاستەوخۆ شتێکی گەرم کەوتە سەر لێوەکانم چاوەکانم فراوان بوو بینیم کە لێوی لەسەر لێومە زۆر بە توندی ماچی دەکردم بەنەفرەت بی هیچ و پوچ پاڵم پێوەی دەنا بەڵام دەت وت بردە هەر لەشوێنی خۆی نەدە جوڵا خودایە گیان یارمەتیم بدە با جۆنگکوک لە گەرماو نەیەتە دەرەوە وا بمان بینێ فرمێسکێک لەچاوەکانم کەوتە خوارەوە خەریکە لێوم لێ دەکاتەوە بە ماچە توندەکەی و گاز گرتنی
دوای ماوەیەک وازی هێنا بەڵام یەک بستیش دوور نەکەوتەوە سەیری نێو چاوی دەکردم پاشان بزەیەکی بە فیزی کرد و زمانی بە لێوی داهێنا منیش تا هێزم هەبوو پاڵێکم پێوەی نا بەڵام دوو هەنگاو دوور کەوتەوە بەگریانێکی بێدەنگەوە قسەم کرد نەمدەویست جۆنگکوک لەگەرماوەکە گوێی لێبێت " بەنەفرەت بی ئەی بێ شەڕەفی پیس چۆن دەوێری وابکەی پێم بڵێ تۆ چیت لەمن دەوێ بۆچی وازم لێ ناهێنی .... ئیتر واز لەژیانم بهێنە بڕۆ " هەنیسکێک لەدەمم دەر چوو بەتوندی دەمم گرت ئەویش تەنها بە ساردی سەیری دەکردم بەخێرایی فرمێسکەکانم سڕی نەوەک جۆنگکوک بێتە دەرەوە وە بە خێرایی دەرگاکەم کردەوە چوم بۆ خوارەوە بەڵام پێش ئەوەی بچمە ژووری میوان بەزۆر خۆم ئاسایی کردەوە لەوانەیە بڵێن کە ماچێک ئەوە ناهێنێ بەڵام لەڕاستیدا زۆر لەوە زیاتریش دەهێنێ کاتێک تۆ کەسێکی پاکی تەنانەت تا ئێستا کەس دەستی بۆت نەبردوە وە کەسێکی هیچ و پوچ بێت بەزۆر یەکەم ماچت ببات ئەوە سەختە بۆ هەموو کچێک چونکە ئاواتی کچان وایە کە دەیانەوێ یەکەم ماچیان لەگەڵ خۆشەویستەکەی بێت تازیاتر چێژ لەماچەکە ببینن و ببنە هی یەکتری بەڵام ئێستا چی

چوم بۆ ژووری میوان بینیم کە هۆسۆک و بیۆل ڕۆشتون چوم لەسەر سۆفاکە دانشتم لەگەڵ زەردەخەنەیەکی درۆیی لەسەر لێوم لە تەنیشت دایکم بووم دوای ئەوە تایهیۆنگیش هات بەڵام دانەنشت سەیری دایکم و باوکمی کرد وتی " بەیارمەتیتان من دەبێ بڕۆم هەندێک کارم هەیە وە سوپاس بۆ میوانداریەکەتان " باوکم هەڵساو وتی " بۆچی دەڕۆی نانی ئێوەرەش لەگەڵ ئێمە بخۆ ئینجا بڕۆ " تایهیۆنگیش بە بزەیەکی بە فیزەوە سەیری کردم تکایە با لێرە نەبێ دواتر دایکم قسەی کرد بە زەردەخەنەوە " بەڵێ هوانگ ڕاست دەکات بمێنەوە لەوانەیە ناریاش حەز بکات ئەی وانیە ؟" سەیری کردم ئاهـ دایکە بۆچی وادەڵێی من بەڕاستی دەترسم لەم کوڕە منیش بە ترسەوە سەیری تایهیۆنگم کرد ئەویش تەنانەت بۆ یەک چرکەش چاوی لەسەرم لانەدەدا " بێگومان دەتوانێ بمێنێتەوە " وتم لەکاتێک دا لەسەر سۆفاکە هەڵسام و سەیری تایهیۆنگم کرد دەمویست بزانم کە ئاخۆ دەمێنێتەوە یان نا تکایە با نەمێنێتەوە تکایە لە کۆتایدا قسەیەکی کرد کە ترس لە دڵم نیشت بەدەنگە گڕەکەی وتی " بێگومان مادام پێداگری دەکەن دەمێنمەوە " نەفرەت

.
.

.
.
.
.
.
.
{1830 Word}

Continue Reading

You'll Also Like

580K 36.2K 72
« បងសន្យា បងមិនឲអ្នកណាមកធ្វើអ្វីមកលើអូនបានឡើយ អូនគឺជារបស់បងជាប្រពន្ធរបស់បងម្នាក់គត់ Kim Taehyung » « មិនថាអ្នកណានោះទេឲតែហ៊ានប៉ះពាល់ប្រពន្ធកូនយើងសូម្ប...
152K 5.1K 33
Taekook Warning fic
20.2K 2K 22
တစ်ပိုင်းချင်း စာပြန်စစ်ပြီး ပုံတွေ ပြန်ထည့်၊ ရှင်းပြထားတဲ့ မှတ်စုလေးတွေ ပြန်ထည့်ပြီး တင်ပေးပါမယ်ရှင်။ စိတ်ဝင်စားတဲ့စာဖတ်သူတွေအနေနဲ့ မပျက်ခင် ဖတ်ကြပါ...
52.1K 4.4K 22
ငါ -ိုး!!! အိပ်ယာက နိုးနိုးချင်း ယောက်ျားရသွားပြီ!!!