Part ❪8❫

735 97 207
                                    


ENJOY

POV naria

" ئاوا ئاقڵ بە " وتی بەفیزەوە بۆ ماوەیەک سەیری چاوەکانی کردم پاشان چاوەکانی ئاڕاستەی گۆڕا بۆ لێوەکانم نەخێر ئیتر ئەوە نا بەهێواشی نزیک بویەوە لەکاتێک دا بەدەستێکی توند ڕومەتەکانی گرت بووم نەمدەتوانی سەریشم بجوڵێنم لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەم لێی دا تایهیۆنگیش کەمێک سەری دوور کردەوە من دەبێ سوپاسگوزاری ئەم کەسە بم کە پەیوەندی کرد پاشان جەستەی لە جەستەم دوور کردەوە و گەڕایەوە دواوە دەستی لەنێو گیرفانی داناو بەساردی سەیری کردم چاوەڕێی ئەوە بوو کە وڵامی پەیوەندیەکە بدەمەوە منیش کە دەستێکم لەسەر ملم بوو بەترسەوە بەرەو مۆبایلەکەم ڕۆشتم بینیم کە بیۆلە دەزانم بۆ چی پەیوەندی دەکات منیش بەترسەوە سەیری تایهیۆنگم کرد و هەڵم گرت

" ناریا تۆ لەکوێی ئاهەنگەکە دەستی پێ کرد "

" بـ بیۆل من ناتوانم بێم ببورە " وتم بە کزی

" دەنگت پاش نایە ئایە تۆ باشی ؟ وە بۆچی نایەی؟ "

" ئـ ئێ من هەست بە باشی ناکەم پێم وایە کە نەخۆش کەوتوم " چی درۆیەکی خێرابوو

" کێشە نییە تۆ پشوو بدە ئایە پێویستت بەمن هەیە من دێم بۆلات "

" نەخێر من باش دەبم تۆ خۆشی لە ئاهەنگەکە وەربگرە " وتم

" بەڕاستی بۆت خەمبارم باش بشوو بدە "

" باشە " وتم

پەیوەندیەکەم داخستەوە بینیم کە تایهیۆنگ سەیرم دەکات پاشان دووبارە هاتە پێشەوە منیش لەشوێنی خۆم وەستام نامەوێ دووبارە پشتم بەر دیوارەکە بکەوێ وە ئەویش زیندانیم بکات کە هاتە بەردەمم دەستێکی لەنێو گیرفانی دەرکرد و ئەم دەستەی گرتم کە لەسەر ملم بوو پاشان لایدا سەری لار کردەوە بۆ ئەوەی سەیری شوێن گازەکە بکات پاشان بزەیەکی بەفیزی کرد " ئەم نیشانەیەت زۆر لێ هاتوە " وتی بەفیزەوە من وا ملم ئازارم دەدات ئەویش گاڵتەم پێ دەکات ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕق و کینەم بەرامبەر ئەم بکوژە زیاد دەکات تا ئێستا ئەوەندە ڕقم لە هیچ مرۆڤێک نەبووە جگە لەو. باشە چۆن دەبێ کەسێکی ئەوەندە بەفیزبێت تێناگەم.
پاشان قسەم کرد لەکاتێک دا سەیری شوێنێکی ترم کرد چونکە ئەو زۆر سەیرم دەکات بەمەش نائاسودە دەبم " تکایە لەماڵەکەم بڕۆ دەرەوە " وتم ئەویش بزە بەفیزەکەی ون بوو دوبارە بەساردی سەیری کردم دواتر وتی " ئیتر لە جۆنگکوک نزیک مەبەرەوە " منیش برۆم گرژ کرد ئەوە چی بوو لەناکاو بۆ خاتری خوا ئەو برامە وەلەیەک ماڵ دەژین چۆن دەکرێ لێی نزیک نەبمەوە پاشان سەیرم کرد بەتێنەگەشتنەوە وتم " بۆچی لێی نزیک نەکەومەوە " ئەویش کەمێک سەری هێنا پێشەوە دەم توانی کە توڕەیی نێو چاوەکانی ببینم باشە من چیم وتوە تا توڕەبێ ئەوەی لەنێو دەمم بوو بەترسەوە قوتم دا " چی دەڵێم هەر ئەوە بکە گەر نا چاوەڕوانی زۆر شت لەمن بکە " وتی بە گڕی بەخێرایی سەرم بە بەڵێ جوڵاند پاشان لە ژوورەکەم چوە دەرەوە دواتر ماڵەکەشم
منیش ڕاستەوخۆ چوم سەیری ئاوێنەم کرد تابزانم کە ملم چی لێ بەسەر هاتوە چاوەکانم فراوان بوون بینیم کە شوێن گازەکە شین و مۆر بۆتەوە وە بۆتە پاڵەیەکی گەورە لەسەر ملم چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون گەر کەسێک بیبینێت ئەوە بە هەڵە لێم تێ دەگات لەوانەیە بڕواشم پێ نەکەن هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی دواتر جلم ئامادە کرد جلێکی بەملم هەڵگرت بۆ شاردنەوەی ملم دەمەوێ بڕۆم بۆ گەرماو بە مەبەستی ئەوەی خۆم لەم هەموو مەیکەپەی ڕوخسارم ڕزگار بکەم ئایش قژم کە نزیکەی کاتژمێرێک و نیوم پێچوو تا خاوی بکەمەوە ئێستاش کەنەچوم بۆ ئاهەنگەکە دەبێ بیشۆم ئەوە مایەی بێزارییە.

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now