Part ❪28❫

610 91 196
                                    


ENJOY









POV naria

ئازارێکی تیژ بەجەستەمدا بڵاو بویەوە .. چاوەکانم کردەوە لەکاتێکدا ئازاریان هەبوو .... بوەستە
من کەی خەوتوم بەڕاستی بیرم نایەت .!
سەیری لای پەنجەرەکەم کرد بینیم پەردەکان داخراون بەڵام ڕوناک نیین ئەمەش مانای ئەوەیە کە شەوە .!!
بەخێرایی هەڵسامەوە ناڵەیەک لەدەمم دەرچوو لەبەر ئازاری قۆڵم سەیرم کرد بینیم گێچەکەی پێوە نەماوە .!
باشە من کەی ئەم گێچەم لێکردۆتەوە ⁉ دەستم هێشا باش نییە تا لێی بکەمەوە .... چاوم گواستەوە بۆ جلەکانم کاتێک چەرچەفەکەم لەخۆم کردەوە جەستەم دەستی کرد بەلەرزین کاتێک بینیم جلەکەم هەمووی خوێنە ....

لەناکاو چاوەکانم فراوان بوون هەرکە هەموو ڕوداوەکان وەک فلمێک هاتەوە یادم .. هەناسەدانم قوڕس بوو چاوەکانم لێڵ دەبوون بەهۆی فرمێسکە خێراکانم ...
ئەو کوشتی !. جیمین مرد ..!! نەخێر نەمردوە من دەزانم ...
هاوارم کرد و لەسەر جێگاکە هەڵسامەوە تا بەرەو دەرگاکە بڕۆم . بەتوندی دەسکی دەرگاکەم ڕادەکێشا بەڵام نەدەبوویەوە .
بەقاچ و دەستە ساغەکەم لەدەرگاکەم دەدا و دەگریام هاواری من تەواوی ژوورەکەی گرتەوە ...
بەڵام تەنانەت گوێم لەدەنگێکی بچووکیش نەبوو لەودیوی دەرگاکە ..
ئەم بکوژە دەرگاکەی کلیل داوە .!
بەردەوام بووم لەدەرگادان بەڵام هیچ شتێک نەبوو لەسەر ئەرزەکە دانشتم و پشتمدا بەدەرگاکە قاچەکانم ڕاکێشا و سەرم لەسەریان دانا ... تەنها شت لەمێشکم دەخولایەوە ئەوە بوو کە ئایە جیمین مردوە یاخود نا .!⁉
بەردەوام بووم لەگریان و کەمێک بەم شێوەیە مامەوە . لەناکاو هەڵسامەوە .. من توڕەم ئەو بەهۆی منەوە وای لێبەسەر هات نەخێر بەڵکو بەهۆی تایهیۆنگ و منەوە کەوتە ئەم حاڵە
بەدەنگی بەرز گریام دەستم لەسەر ڕوخسارم دانا " من چۆن لەخۆم خۆشبم .⁉" بەگریانێکی توندەوە وتم ..
بۆلای مێزی جوانکاری ژوورەکە ڕۆشتم ئەم شتانەی کە لەسەری بوون هەڵم گرت و بە زەویەکەم دادەکێشان .. قژی خۆم توند گرت . هەموو هەڵەی گەمژەیەکی وەک من بوو ..
من بومە هۆکاری هەموو ئەمانە .!
چی دەربرەی خێزانەکەی جیمین ⁉ ئایە هەستیان چۆن دەبێت کوڕەکەیان بریندارە بەبێ هۆکار .. بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی کردبێت تەنانەت خۆشم نازانم کە مردوە یاخود نا .!

چووم بۆ سوچێکی ژوورەکە و دانشتم پشتم بە قایمی بەدیوارەکەوە نابوو دەستم لەسەر سنگم بوو کە چۆن قوڕساییەکی هەڵگرتوە کە چۆن ناهێڵێ هەناسە بدەم ... ئازارم هەیە ..! ئازاری ویژدانم هەیە ئەمە شتێکی نوێیە هەرگیز وام لێبەسەر نەهاتوە .!
بێگومان دەبێت هەمبێت ... دەبێت هەستێکی زۆر لەمە خراپتریشم هەبێت کە چۆن کەسێکی بێ تاوان وەک فریشتە لە پێناو کەسێکی وەک من بۆتە قوربانی کە تەنانەت من نەم توانیوە هیچ شتێکی بۆ بکەم لەزیان زیاتر نەبێت .....
من چی جۆرە مرۆڤێکم ⁉ بۆچی بوونم هەبوو ⁉
ئایە نەدەکرا لەبری جیمین من بوبام ؟! خۆ لەکۆتاییدا من هەر بێسودێکم....

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Onde histórias criam vida. Descubra agora