Part ❪14❫

722 89 61
                                    


ENJOY








POV naria

" دەزانی درێسەکەت زۆر کورتە سەیری خۆت بکە قاچەکانت هەموو دیارە " وتی بە گرژی چی ؟؟ درێسەکەی من کورت نییە ئەو دەیەوێ لە ئێستاوە هاوسەرێتی بۆمن بکات تەنانەت هیچ شوێنێکی کراوە نییە تەنها کەمێک قاچەکانم دیارن ئەمەش شتێکی ئاساییە پێم وایە کوڕێکی دڵ پیسە ئەمەم بە دڵ نییە لە ئەودا ،، باڕاست گۆبم لەڕاستیدا هیچ شتێکی ئەم کوڕەم بەدڵ نییە
فرمێسکەکانم سڕی سەیری درێسەکەم کرد پاشان تایهیۆنگ " بەڵام درێسەکەم کورت نییە " وتم لەکاتێک دا سەیری تایهیۆنگم دەکرد ئەویش بەهەمان شێوە بە گرژی سەیری دەکردم پاشان چاوی کەوتە سەر لێوم پێم وایە مەبەستێکی هەیە ویستم کەمێک لێی دوور بکەومەوە بەڵام ڕاستەوخۆ منی گرت و لێوی لەسەر لێوم دانا سەرسام بووم هەروەک پێش بینیم کرد ئەو مەبەستێکی هەبوو پاڵم پێوەی نا بەڵام ئەو ڕاستەوخۆ گازێکی بەهێزی لێم گرت ناڵەیەکی بە ئازار لەدەمم دەر چوو بەنەفرەت بی پێم وانییە هەرگیز بە مێشکی دا بێت کە چەندە ڕقم لێیەتی
وام زانی واز لەگازگرتن دەهێنێ بەڵام هەڵە بووم ئەو بەردەوام بوو لە گازگرتن جار بە جار تونتری دەکرد فرمێسک لەچاوەکانم هاتە خوارەوە ئێستا من چۆن ڕزگارم دەبێت چۆن کەسێک دەبێت ئەوەندە دڕندەبێت تێناگەم من چیم لەو کردوە تا وا لەگەڵم خراپ بێت

دوای هەوڵدان و گریان وازی لێم هێنا ڕاستەوخۆ پاڵم پێوەی نا بە کوڵ دەگریام من ئازارم هەیە ئازار لە هەموو جەستەم بە تایبەت دڵم کە ساڕێژ نابێت
سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی سەیری بکەم بینیم کە بزەیەکی بەفیز لەسەر لێوی نەخشاوە وە لێوی بە خوێنە چاوەکانم فراوان بوون بۆستە بۆستە ئایە لێوم بریندار بووە یان چی بە هێواشی دەستم بەرز کردەوە تا لەسەر لێومی دا بنێم بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە کە خوێنی لێ هاتوە چوونکە لێوەکانم سڕ بوە ناتوانم هەست بکەم
پاشان سەیری دەستم کرد ئای خوایە ئەمە خوێنە بەنەفرەت بی کوڕی شێت ئەمە شتێکی نوێیە بۆ من دواتر سەیری تایهیۆنگم کرد کە زمانی بە لێوی دادەهێنا ئەمە قێزەونە ئەو خوێنەکەی سەر لێوی خوارد بەڕاستی وا هەست دەکەم گەدەم تێک دەچێت بەهۆی قێزەوە پاشان سەری هێنا لای گوێم " ئەمە سزا بچوکەکەت بوو لەسەر ئەم جلە نەفرەتیە ... حەز ناکەم جلی وا بپۆشی " وتی بە گڕی پاشان دوور کەوتەوە سەیری چاوەکانی کردم بە ووردی پێم وایە چاوەکانم سەرنجی تایهیۆنگی ڕا کێشاوە منیش ئەوەم ناوێ ڕاستەوخۆ فرمێسکەکانم سڕی چووم بۆ دەست شۆرەکە تا لێوم بشۆم .
دوای کەمێک هاتمە دەرەوە بینیم تایهیۆنگ لەسەر کورسی ژوورەکەم دانشتوە خەریکی مۆبایلەکەیەتی منیش بێ گرینیگی دان چوم بۆلای ئاوێنەکە تا سوراو لە لێوم بدەم بۆ شاردنەوەی برینەکە لە ئاوێنەکە بینیم تایهیۆنگ چاوی لەسەرمە منیش بەخێرایی سوڕاوەکەم کرد بۆ ئەوەی زۆر سەیرم نەکات

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz