Part ❪10❫

673 86 100
                                    


ENJOY

POV naria

" پێت چۆنە کە بیکوژم ئەو کات ناتوانێ جارێکی تربت بینێتەوە " وتی بە توڕەیی فرمێسک لەچاوەکانم هاتە خوارەوە ئەو دەیەوێ جیمین بکوژێت بەگریانەوە وتم " تکات لێ دەکەم هیچ شتێک لە جیمین مەکە " کەمێک وەستا و پاشان سەری لار کردەوە بەتوڕەیی سەیری کردم " وە بۆچی ؟ ئایە خۆشت دەوێ ؟" وتی بە توڕەیی منیش هیچ شتێکم نەگوت تەنها دەم توانی کە بگریم هیچ شتێکم لەدەست نەدەهات پاشان قسەی کرد " وڵامەکەم وەر گرت. " وتی لەکاتێک دا هێشتا بە دەستێکی قژی گرتبووم پاش ئەم قسەیە ڕاستەوخۆ لێوی نا بە لێومەوە چاوەکانم فراوان بوون ئەو چۆن دەتوانێ هەر کاتێک بیەوێ ماچم بکات بەچی مافێک ئەم شتەدەکات من سۆزانی نیم و هەستم هەیە بەتوندی ماچی دەکردم بە هەردوو دەستم پاڵم بە سنگیەوە نا بەڵام ئەو قژی ڕاکێشام ناڵەیەکم کرد لە ژێر ماچەکە فرمێسک نەدەوەستا لەچاوەکانم بەڕاستی من ئێستا هەر وەک سۆزانیەکان دەر دەکەوم کە کوڕێک بە دڵی خۆی ماچم دەکات بەڕاستی قێز لەخۆم دەکەمەوە کە ناتوانم هیچ شتێک بکەم
لەناکاو هەستم بەشتێکی ڕەق و تیژ کرد لەسەر لێوەکانم بەنەفرەت بی ئەو گازم لێ دەگرێت خەریکە لێوەکانم لێ دەبێتەوە ئەوە بە ئازارە پێم وایە کە هەناسەم نامێنێت ئەو بۆیەک چرکەش ناوەستێ بەتوندی لەسنگیم دەدا بەڵام ئەو زیاتر لەدواوە قژی ڕا دەکێشام و گازی تونتری لێ دەگرتم وابزانم ئەمە کۆتا هەناسەم دەبێت بەڕاستی ئەم ماچە کاتێکی زۆری خایەند
لەناکاو لێوی لە لێوم جیا کردەوە و قژی بەردام ڕاستەوخۆ پاڵێکم پێوەی نا و دوور کەوتمەوە بە خێرایی هەناسەم دەدا بە توندی لێوم سڕی ڕام کرد بۆ دەرگاکە بەمەبەستی ئەوە کە بڕۆمە دەرەوە دەسکی دەرگاکەم گرت ویستم بیکەمەوە بەڵام " گەر لەم هاوڕێیەت جیمین نزیکبیت .. ئەوە دەی کوژم وە تۆش سزایەکی باش وەر دەگری " بەتوڕەیی لەدوامەوە وتی منیش کە جەستەم نەدەوەستا لە لەرزین بێ هیچ قسەیەک دارگاکەم کردەوە ڕام کرد بەرەو دەرەوەی ئەم بینا گەورە

لەڕێگا بووم بەرەو ماڵەوە کلێنسێکم لەدەستەکانم دابوو لوتە خوێناویەکەم پێ دەسڕی وە بیرم لەوەدە کردەوە کە چی بەماڵەوە بڵێم بەم ڕۆشتنە لەناکاوەم وە جیمینیش هەروەها ئەو خۆی تازە گەڕابوویەوە

دەرگای ماڵەکەم داخست لام کردەوە بۆ دواوە بە مەبەستی ئەوەی کە بڕۆم بۆ ژوورەوە بەڵام ڕاستەوخۆ ڕاچڵەکیم دەستم بە دڵمەوە گرت چونکە جۆنگکوک وەک خێوێک لەبەردەمم پەیدا بوو بەگرژیەوە سەیری کردم پاشان وتی " ناریا ئایە تۆ لەکوێ بویت " منیش سەیری دواوەی جۆنگکوکم کرد دەمەوێ بزانم کە جیمین و ئامۆزاکانم هێشتا لەوێن سەیری جۆنگکوکم کرد وتم " ئایە هێشتا لەوێن ؟" پاشان جۆنگکوک وتی " نەخێر ئەوان ڕۆشتن . کاتێک تۆ ڕۆشتی پەیوەندیمان پێوە کردی بەڵام مۆبایلەکەت لەماڵەوە جێ هێشتبوو تۆ لەکوێ بوویت ؟" وتی بە پرسیارەوە نەفرەت ئێستا چی بڵێم بەشڵەژاوی سەیرم کرد " ئـ ئێ ئەوە .. کاتێک لە فڕۆکە خانە بوین پێش ئەوەی جیمین بگەڕێتەوە تایهیۆنگ پەیوەندی پێوە کردم وتی کە کارێکی بەپەلەی پێمە منیش وتم کە لەفڕۆکە خانە گەڕامەوە دەچم بۆلای بەڵێ هەر ئەوەندە " وتم بە شڵەژاوی چی درۆیەکی خراپ بوو لەڕاستیدا هیچ شتێک بە مێشکم دا نەدەهات جگە لەمە پێم وانییە باوەڕ بکات بەڕاستی ڕقم لە درۆیە بەتایبەتی لەگەڵ خێزانەکەم بەڵام ناچارم ئەویش سەری بە بەڵێ جوڵاند سەرسام بووم ئایە باوەڕی کرد ؟
ویستی بڕوا بەخێرایی قسەم کرد دەمەوێ پرسیاری جیمین بکەم دەزانم تایهیۆنگ وتی کە لە جۆنگکوک یان جیمین وە هۆسۆک نزیک مەبەرەوە بەڵام خۆ ئەو لێرە نییە پێم وایە کە ئەو نایەوێت لە هیچ کوڕێک نزیک بکەومەوە بەڵام بۆچی ؟؟ ئەو لێم دەدات ئەمەش مانای ئەوەیە کە ڕقی لێمە وە منیش زۆر ڕقم لێیەتی بەڕاستی نازانم تایهیۆنگ چی لێم دەوێت وە ناتوانم هیچ شتێک بکەم چونکە ئەو بکوژە و مەترسی دارە دەبێ چاوەڕوانی زۆر شتی لێ بکەم کە ئەنجامی دەدات بەڕاستی دەبێ چاوەڕوان بکەم کە کۆتایی من و تایهیۆنگ بۆ کوێ دەڕوا ئەمە بێزار کەرە " جۆنگکوک ئایە جیمین لەکوێیە یاخود لەکوێ دەمێنێتەوە " وتم بە پەرۆشی جۆنگکوک سەیری کردم پاشان وتی " لەڕاستیدا وتی لە هۆتێلێک دەمێنێتەوە وە پاش مانگێکی تر دووبارە دەڕواتەوە تایلەند " من خەمبارم کە جیمین دووبارە دەڕوات من نامەوێت بڕوا دەمەوێت هەردەم لەلام بێت و بمپارێزێت لە تایهیۆنگ لەوانەیە جیمین هەستی بۆم نەبێت چونکە گەر هەستی بۆم هەبێت چیتر ناڕوات و لام دەمێنێتەوە
"" بەڵام ئەم کچە بێ ئاگا لەوەی کە ئەم قژ سیلڤەرە چەند ساڵێکی زۆرە خۆشی دەوێت وە بڕیاری داوە کە داوای هاوسەرگیری لێبکات و دواتر لەگەڵ خۆی بیبات بۆ تایلەند ""
پاشان جۆنگکوک کەمێک لە ڕوخساری ناریای ڕوانی و بڕۆی گرژ کرد وتی " ناریا بۆچی ڕومەتی لای چەپت سور بۆتەوە ؟" وتی لەکاتێک دا دەستی درێژ کرد بە مەبەستی ئەوەی دەست لە ڕومەتی بدات ڕاستەوخۆ تایهیۆنگم بیر هاتەوە بەخێرایی دەستی ئەوم لەخۆم دوور خستەوە ڕاستە کە تایهیۆنگ لێرە نییە بەڵام ئەو بە هەموو شتێک دەزانێ جۆنگکوک بە سەرسامی سەیری کردم " هیچ شتێک نییە " وتم بە شڵەژاوی پاشان برۆی گرژ کرد وتی " پێم وایە کە ئەم ماوەیە خۆتم لێ بەدور دەگری بۆچی ؟" منیش بە شڵەژاوی قژم بردە پشت گوێم وتم " ئـ ئێ نەخێر وانییە تەنها ئەم ماوەیە کەمێک وانەم زۆرە بۆیە ماندووم " ئەویش بزەیەکی کرد وتی " هیوادارم ببیتە یەکەمی زانکۆکەت " منیش بەهەمان شێوە بزەم کرد
پاشان چووم بۆ ژوورەکەم ڕاستەوخۆ خۆم هەڵدایە سەر بێدەکە چاوەکانم داخست من ماندووم بەڕاستی ماندوم لە ڕوی مێشکەوە وە پاشانیش لە تایهیۆنگ

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now