Part ❪22❫

814 100 24
                                    


ENJOY




POV naria

لەسەر پەیژەکانی ماڵەکە دانشتبووم دەستێکم لەسەر چەناگەم بوو بە بێزاری سەیری دەرگای دەرەوەم دەکرد لەپڕ زانکۆم بیر هاتەوە من دەبێت بەیانی بڕۆم بێگومان ئێستا چەندین وانەم لە دەست داوە هەر خۆی لەوەتەی تایهیۆنگ هاتۆتە ژیانم من خراپ بووم لە وانەکان تەنانەت لە چەند تاقی کردنەوەیەکیش سەر نەکەوتم ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێز شێت ... پاشان کەمێک سەیری پەنجەرە گەورەکەی هۆڵەکەم کرد کە دەتوانم بیبینم لەسەر پەیژەکان حەز دەکەم بڕۆم بۆ باخچەکە بەڵام نازانم ئاخۆ تایهیۆنگ لە کوێیە تا پێی بڵێم ئەو مۆبایلەکەی لێم برد و ڕۆشت وە نازانم ئاخۆ بۆ کوێ چووە ⁉ بەڵام با بڕوات من حەز بەچارەی ناکەم بەڵام هەر نەبێت خۆم بە شتێک سەرقاڵ بکەم بەڵام نازانم چییە ... وە ماڵەکەش پاکە بۆیە پێویستی بە پاکردنەوە نییە ئای خوایە .
لەناکاو لە شوێنی خۆم ڕاچڵەکیم کە تایهیۆنگ لە ژوورێک نزیک لە من هاواری کرد " ناریا " ڕاستەوخۆ هەڵسامەوە ئایە ئەو نەڕۆشتبوو ؟؟ من لە هیچ شوێنێک نەم بینی بۆیە پێم وابوو کە ڕۆشتوە بەخێرایی بە شوێن دەنگەکە ڕۆشتم ئاخۆ دەبێ چی بوبێت وا هەست دەکەم کە دەترسم دووبارە ، نزیک ژوورێک کەوتمەوە کە دەرگاکەی کەمێک کرابوویەوە بە هێواشی دەرگاکەم پاڵ دا ڕاستەوخۆ ژوورێکی گەورەم بینی وە مێزێکی گەورەی دارین لە ناوەڕاست بوو بینیم کە تایهیۆنگ لەسەر کورسیەک دانشتبوو وە سەر مێزەکە پڕ بوو لە وەرەقە و پێم وابێت فایل بە سەرسامی سەیری ژوورەکەم دەکرد وە بە هێواشی دەچوومە پێشەوە پاشان چاوەکانم فراوان بوون بەهۆی ئەم کتێبخانەی لای ڕاستی ژوورەکە خودایە ، من زۆرم حەز بە کتێبە هیوادارم کتێبی دڵخوازی منی لێ بێت پاشان سەیری لای چەپم کرد بینیم کە چەند شتێک دانراوە بەڵام چەرچەفێکی سپی گەورەی لەسەرە . ئایە ئەمانە چین ؟؟ لەوانەیە شتێک تایبەت بە ئەو بێت یاخود شتی کار بێت

من بەردەوام بووم لە سەیر کردنی ژوورەکە بە سەرسامی پاشان چاوم کەوتە سەر تایهیۆنگ کە بە ساردی سەیری دەکردم ڕاستەوخۆ سەرم داگرت پێم وابێت شەرمەزار بووم من بۆ سەیر کردنی ژوورەکە نەهاتووم بەڵکو بۆ ئەوە هاتووم بزانم ئاخۆ تایهیۆنگ چی دەوێت
" قاوەیەکم بۆ ئامادە بکە " وتی بەگڕی سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی سەیری بکەم بینیم کە خەریکی ئەم وەرەقانەیە . باشە من هەرگیز قاوەم ئامادە نەکردوە واتا دەی زانم بەڵام ئامادەم نەکردوە دوو سێ هۆکار کە وای کردوە هەرگیز قاوە ئامادە نەکەم یەکەم ئەوەیە کە باوکم هەردەم حەزی بە قاوەی دایکم بوو بۆیە هیچ کاتێک ئەمەی پێم نەوتوە وە سەبارەت بە جۆنگکوک ئەو زۆر ئارەزوی لە قاوە نەبوو زیاتر ئارەزووی لە خواردنە گازیەکان دەکرد وە من گەر ئارەزووم لە قاوە بوایە ئەوە لە دەرەوەم دەخوارد یاخود زۆربەی کاتەکان لە زانکۆ لەگەڵ بیۆل دەمان خوارد ... ئاهـ ڕابردوێکی ناخۆشم هەیە لەگەڵ قاوە چونکە قاوە وای کرد من و تایهیۆنگ چاومان بە یەک بکەوێت لە قاوەخانە ، نەفرەت ،
پاشان سەرم بە بەڵێ جوڵاند و بەخێرایی چووم بۆ دەرەوەی ژوورەکە من شڵەژاو و ترساوم چی گەر من ئامادەم کرد و تایهیۆنگ بەدڵی نەبێت و توڕەبێت .
چووم بۆ چێشتخانەکە دوای کەمێک توانیم پێداویستیەکان بدۆزمەوە پێش ئەوەی دەست پێ بکەم هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پاشان دەستم کرد بە ئامادە کردنی

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now