Part ❪9❫

700 92 202
                                    


ENJOY


POV no one

ئەم کوڕە قژ سیلڤەرە خەریکی داخستنی جانتای سەفەرەکەی بوو بەدڵخۆشیەوە نەی دەتوانی لە بزەکردن بووەستێ لەبەر ئەوەی دووبارە دەرفەتێکی بۆ ڕەخسا کە چاوڕەشەکەی ببینێتەوە کەبەڕادەی ئاسمان و زەوی بیری دەکات ئەم دوو ساڵە بۆ ئەو نەدەڕۆشت هیچ شەوێک بێ بیرکردنەوە لە ناریا نەدەخەوت گەر ڕۆژێک بیری لێ نەکردبوایە وای دەزانی کە پشتگوێ خستوە ئەمەش خاڵی لاوازی ئەو بوو دوو هەفتە پێش ئێستا پەیوەندی بۆ کرا لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراوەوە کەهەڵیگرت زانی کە بیۆلە وە بیۆل پێی وت کە "" ناریا بۆماوەی هەفتەیەکە هیچ قسەیەک ناکات بەتەواوەتی باری دەرونی تێک چوە پێم وایە کەبگەڕێیتەوە بۆ ناریا باش دەبێ "" ئەم قژ سیلڤەرە دوای گوێلێبون بەم شتە بەتەواوەتی پەرێشان و خەمبار بوو بڕیاری دا کە بگەڕێتەوە کۆریا سەرەڕای ئەوەی کە کاروو بارەکانی زۆرە لە تایلەند وە تاکە پارێزەری کۆری سەرکەوتووی وڵاتی تایلەندە بۆیە تەنانەت کاتی بۆخۆشی نییە بەڵام هەوڵی زۆری داوە تا گەشت بکات بۆ کۆریا بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ مانگێک ئەمە سەخت بوو بەڵام بۆ شازادەی دڵی هەموو شتێک دەکات وە بڕیاری داوە کە هەستی خۆی پێ بڵێت و چیتر نەی شارێتەوە چونکە بەڕاستی درێژەی خایەند چیتر ناتوانێ چاوەڕوان بکا لەماوەی ئەم دووساڵە هەوڵی داوە کە پەیوەندی پێوە بکات و لەهەواڵی بپرسێ بەڵام کاروبار ڕێگەی نەداوە .

لەفڕۆکە خانەبوو دوای ئەوەی کە ماڵئاوایی لە هاوڕێ و هاوکارەکانی کرد چاوەڕوانی فڕۆکەکەی بوو لەسەر یەکێک لە کورسیە گشتیەکانی فڕۆکە خانەکە دانشتبوو وە بیرو خەیاڵی ڕۆشتبوو بیری لە یادگاریەکانی منداڵی خۆی و ناریا دەکردوە کە منداڵ بوو تەنانەت نەی دەزانی کە هەست یاخود خۆشەویستی چییە زۆربەی کەتەکان ناریای دەترساند بە خێو یاخود دڕندە تا ناریا لەباوەشی بگرێ وە ئەویش بۆنی بکات ئەمە کاری زۆربەی کاتەکانی بوو لەگەڵ ناریا چونکە بەڕاستی پەیوەست ببوو بەبۆنی ناریا وە ئەمە تاکە ڕێگابوو بۆ بۆنکردنی
لەنزیک ئەو هەستی بەزۆر شت دەکرد لەناخیدا کە تەنانەت نەی دەزانی کە ئەم هەستە سەیر و سەمەرانە چین تەنها ئەوەی دەزانی کە هەرکاتێک لەنزیک ناریا دەبوو ئارامیەکی زۆر ڕوی تێدەکرد وە ئەوی بە هی خۆی دەزانی .
لەناکاو لەخەیاڵەکانی هاتە دەرەوە بەهۆی دەنگی ئافرەتێکەوە سەری بەرزکردەوە تاسەیری ئەم ئافرەتە بکات هەر لەجلو بەرگەکەی دیار بوو کە کارمەندێکی ئەم فڕۆکە خانەیە پاشان ئافرەتەکە بەڕێزەوە وتی " ئایە تۆ پاڕک جیمین'یت ؟" جیمینیش لەسەر کورسیەکە هەڵساوە وتی " بەڵێ منم " ئافرەتەکە بزەیەکی کرد " بەڕێز جیمین تکایە لەگەڵم وەرە فڕۆکەکە ئامادەیە وە شوێنی تایبەتیش بۆ بەڕێزتان ئامادە کراوە " وتی بەڕێزەوە ئەم کوڕەش سەری بە بەڵێ جوڵاند لەگەڵ ئافرەتەکە ڕۆشت
پێش ئەوەی کەبڕوات بۆ ناو فڕۆکەکە نامەیەکی بۆ بیۆل نارد کە گوایە پاش چەند کاتژمێرێکی تر لە کۆریا دەبێت .
.
.
لەلایەکی تر ئەم کچە خەریکە باڵ دەگرێ لەخۆشیا ئەمڕۆ خۆی زۆر جوان کردوە بۆ دڵبەرەکەی درێسێکی شینی لەبەر دایە کە مل و شانە سپیەکەی بە دیار کەوتوە وە شوێن گازەکە دیار نەماوە بەهۆی بەکارهێنانی ڕۆتینی هەموو ڕۆژێکی لەم دوو هەفتەدا ملوانکەیەکی ناسکی بچوکی لەمل کرد کە شێوازێکی جوانی پێ دەبەخشی بە پەرۆشیەوە لە فڕۆکە خانەکە چاوەڕوان دەکات تا جیمین دووبارە ببینێتەوە لەگەڵ دوو ئامۆزاکەی و براکەی هاتوە وە ئەوانیش بەهەما شێوە بەپەرۆشن بۆ بینینی جیمین وە بیریان لەوە دەکردەوە ئایە لەماوەی ئەم دوو ساڵە گۆڕاوە ؟؟ وە ئایە بۆتە پارێزەر ؟؟ هیچ شتێک نازانن .
.
.
لەلایەکی تر ئەم قژ قاوەییە خەریکە غیرەکردن ناخی دەخوا کە زانیویەتی ئەمڕۆ هاوڕێ کوڕەکەی ناریا دەگەڕێتەوە وە لە شەڕاب خواردنەوە ناوەستێ دەیەوێ ئەم هەستە پشت گوێ بخات بەڵام ناتوانێ چەند ڕۆژێکە بیر لەوە دەکاتەوە کە ئایە بەڕاستی ناریای خۆش دەوێ لەبەر ئەوەی کە یەکەم جار ماچی کرد خۆشترین هەستی هەبوو سوێندی دەخوارد تەنانەت کە ماددەش بەکار دەهێنێ ئەوەندە هەستێکی خۆشی نەبووە وەک ئێستا وە هەست بەشتی نامۆ دەکات لەگەڵ ئەو ئەم کوڕە نایەوێ کە ئەمە ڕاست بێت وە نایەوێ هیچ کچێکی خۆش بوێ تا ئەم تەمەنە تەنانەت هەرگیز گرینگی بە هیچ کچێک نەداوە بەڵام ناریا جیاوازە ئیتر ئەمە کاری دڵە کە بێ ئیزن کەسێک هەڵدەبژێرێ هەموو کاتێک مرۆڤەکان هەر وەک خۆیان نابن بەڵکو دەگۆڕێن یان بۆ خراپە یان بۆ باشە وە هەموو کاتێکیش ژیان شێوەی خۆی دەگۆڕێت هەر وەک مرۆڤەکان هەندێک کات سێبەر و هەندێک کات هەتاو
ئەم قژ قاوەییە دووبارە پیاوێکی دانا بۆ ناریا تا بزانێ کە لە فڕۆکە خانە چی دەگوزەرێ وە بەدڵنیایەوە بەکامێرای ڕاستەوخۆ سەیری دەکات
.
.
ئەم قژ سیلڤەرە دوای چەندین کاتژمێر لەفڕۆکەکە دابەزی بەخێرایی دەڕۆشت تا هەرچی زووە چاوی بە چاوڕەشەکەی بکەوێت
لەکۆتایدا توانی کە لە دوورەوە ناریا ببینێت
چاوەکانی فراوان بوون باوەڕی نەدەکرد کە ناریا لەماوەی ئەم دوو ساڵە چەند گۆڕاوە قژی درێژ بوو کە جیمین ڕۆشت بۆ دەرەوەی وڵات قژی کورت بوو وە چەندە جوان و خانمانە دەر دەکەوێت لەناکاو چاوی ناریاش کەوتە سەر جیمین لەشوێنی خۆی ڕەق بوو وە ئەویش باوەڕی نەدەکرد کە جیمین چەندە جوان بوە قژی بۆیە کردوە کە زۆر لێی هاتوە وە ئەم قاتە فەرمیە لەبەری جوانتر و پیاوانەتری دەر دەخست ڕاستەوخۆ هەردووکیان ڕایان کرد بۆ یەکتری توند یەکیان لەباوەش گرد جیمین دڵخۆش بوو کە ناریا وا توند لە باوەشی گرتوە وە ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەویش بیری کردوە و بیری لێ کردۆتەوە
هەردووکیان بە قوڵی بۆنی یەکتریان دەکرد بەڵام ئەم باوەشە بەسۆزە بەردەوام نەبوو تا " واز لەخوشکەکەم بهێنە " جۆنگکوک وتی بە برۆ گرژی لەکاتێک دا دەستی جیمینی لە کەمەری ناریا دوور خستەوە ناریا تەنها سەیری جیمینی دەکرد جیمینیش بە هەمان شێوە پاشان ئەوانی تریش باوەشیان لێی دا و بەخێر هاتنەوەیان کرد دواتر ناریا چوە بەردەم جیمین کە بزەیەکی گەورە لەسەر لێوەکانی بوو " بیرم دەکردی جیمین بەڕاستی دڵخۆشم بە هاتنەوەت " وتی بە دڵخۆشی پاشان جیمین وتی " دڵنیام بە ڕادەی من نا تەنها بینینێکی تۆ ئازاری ئەم دوو ساڵەی سڕیمەوە " وتی لەکاتێک دا هەنگاوێک چوە پێشەوە بە مەبەستی ئەوەی دوبارە لەباوەشی بکات بەڵام " دەی ئیتر باوەش بەسە .. جیمین دەبێ باسی هەموو شتێکم بۆ بکەی لەم ماوەیە دا ..." جۆنگکوک وتی لەکاتێک دا دەستێکی لە ملی جیمین کرد ناریاش چاوی لە بێزاریا سوڕاند وە جۆنگکوک لە کۆتایی قسەکەی وەستا وەک ئەوەی شتێکی بیر کەوتبێتەوە پاشان سەیری جیمینی کرد وتی " باشە تۆ ئێستا پارێزەریت یاخو چی ؟" جیمین قسەی کرد بەبزەوە " بەڵێ من پارێزەرم .. وەگەر بێزارم بکەیت دەتخەمە زیندانەوە " جۆنگکوک کەمێک بیری کردەوە پاشان چاوی لەجیمین بز کردەوە وتی " هێی دەزانم مەبەستت باوەشەکەی ئێستا بوو پێم وایە کەمێک لە ناریا نزیکیت " لەکۆتایی بە گومانەوە سەیری جیمینی کرد جیمین دای لەقاقای پێکەنین وە ئەویش دەستی لەملی جۆنگکوک کرد وتی " دەی ئەوەندە قسە مەکە من ماندووم بەرگەی زۆر بڵێیەکەت ناگرم " .
.

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now