🧚🏻love u🧚🏻♀️
جۆنگكووك چاوه‌رێ بوو تایهیۆنگ سلاوی لێ بكا ؟ بێگومان نه‌خێر گه‌ر ورچێكی وه‌كو تایهیۆنگ سڵاوی لێ نه‌كرد و سه‌یری نه‌كرد باشتریشه به‌لای جۆنگكووكه‌وه
به‌ڵام كه به‌توڕه‌یه‌وه هه‌ستایه‌وه و تيڤیه‌كه‌ی كوژانده‌وه‌و چوه ژوره‌كه‌ی و ده‌رگاكه‌ی به قایم داخست ره‌فتاره‌كانی شتێكی ترییان ده‌وت ده‌رباره‌ی ئه‌وه
وه كاتێ به توره‌یه‌وه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی قسه‌ی به تایهیۆنگ ده‌وت
" خۆی به چی ده‌زانێ ؟؟؟ ورچی گه‌مژه ی خۆبه‌گه‌وره زان و لوتبه‌رزی ناشرینی مانگا دوای مانگ و نیوێك یه‌كمان بینیوه مه‌به‌ستم من ئه‌وم بینیوه چونكه ئه‌م ورچه سه‌یریشی نه‌كردم !!!! ده‌مه‌وێ پارچه پارچه‌ی كه‌م و هه‌مووی پارچاكانیش بده‌م به تان بیخوا "
جۆنگكووك به‌رده‌وام بوو له قسه پێ وتن به تایهیۆنگ تا خه‌وی لێ كه‌وت
وه تایهیۆنگ خۆی شووشت و له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵی دایه‌وه و به خۆی وت كه‌وا كارێكی باشی كرد سه‌یری جۆنگكووكی نه‌كرد چوونكه ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ی خۆی له جۆنگكووك به دوور گرتوه له‌وانه‌یه هه‌مووی به فیرۆچووبا به بینینی جۆنگكووك
تایهیۆنگ دوای ئه‌وه‌ی جۆنگكووك دووباره پێی وت هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ناوێ .. هه‌وڵده‌دا خۆی له جۆنگكووك به دوور بگرێ تاوه‌كو هه‌ستێك بۆ جۆنگكووك دروس نه‌كا كه‌وا دڵنیایه جۆنگكووك ئه‌م هه‌سته‌ی بۆ ناگه‌رێنێته‌وه
وه به هۆی ماندوویه‌وه خێرا خه‌وی لێكه‌وت
تایهیۆنگ كار و پرۆژه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌ی كردوه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی كاته‌كه‌ی بۆ كار ته‌رخان كردوه به‌ره‌و پێشچونێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی له هه‌ردوو كۆمپانیادا كردوه و چه‌ندین گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات واژوو كردوه‌و خه‌ریكه ناوبانگێكی جیهانی په‌یدا ده‌كا
له‌م ماوه‌یه‌دا یوونجی و هۆبی به‌يه‌ك گه‌یشتن و وه به زۆر یوونگیان رازی كرد رێگه به په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان بدا
وه نامجوون داوای هاوسه‌رگیری له جین كرد
راسته خێرا بوو به‌ڵام هه‌ردووكیان دڵنیا بوون له هه‌سته‌كانیان
وه یۆنجوون و سووبین بوون به هاورێی یه‌كتر .. و كه‌س نازانێ ده‌رباره‌ی داهاتوو له‌وانه‌یه ببن به شتێكی تر !
لیساو جێنی له جاران زیاتر پێكه‌وه كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن
وه جیمین و یوونگی به‌یه‌كه‌وه خانوویه‌كیان كری و تێیدا ده‌ژین
به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها خۆشه‌ویستن و پلانی هاوسه‌رگیریان نیه
وه دایك و باوكی هه‌ردوولایان به بێ كێشه ده‌ژین و چه‌ند جارێكیش به‌یه‌كه‌وه هه‌ر چواریان ده‌چنه ده‌ره‌وه‌و پێكه‌وه كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن
به كورتیه‌كه‌ی هه‌موویان ژیانێكی خۆش و بێ كێشه‌یان هه‌یه
ته‌نها تایهیۆنگ و جۆنگكووك نه‌بێ وه‌ك ئاو ئاگرن به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵناكه‌ن
و ته‌نانه‌ت هه‌ر یه‌كیش نابینن هه‌ردووكیان ده‌یانه‌وێ به زووترین كات
ئه‌م رێكه‌وتنه ته‌واو بێت و ئازاد ببن له‌م زیندانه كه لای خه‌ڵك وه‌ك ماڵه به‌ڵام هه‌روه‌ك وتم ته‌نها خانوێكه لای تایهیۆنگ و جۆنگكووك
بێگومان پرسیار لای خه‌ڵك دروست بوو كه بۆچی تایهیۆنگ و جۆنگكووك تا ئێستا پێكه‌وه نه‌بینراون له هیچ شوێنێكی گشتی وه ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ندین ئاهه‌نگی هاورێكانیان كه‌سیان نه ده‌چوون یاخود ته‌نها تایهیۆنگ ئاماده ده‌بوو
دایك وباوكیشیان هه‌ستیان به‌وه كردبوو كه‌وا تا ئێستا هیچ كاتێك هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانیان نه‌كردوون هه‌ر جاره‌و یه‌كێكیان ده‌هات و ده‌ی وت ئه‌وه‌ی تر كاری هه‌یه یان پێی نه‌كراوه وه كه دیار بوو راست نیه وه‌ڵامه‌كانیان
بۆیه دایك‌و باوكی هه‌ردووكیان بریاریان دا له كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی كوره‌كانیان بكه‌ن وه جێنی و یۆنجوون له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن ته‌نها ئه‌وان تاوه‌كو بزانن نێوانی كوره‌كانیان چۆنه
تایهیۆنگ و جۆنگكووك هه‌ردووك نامه‌یان له دایكیانه‌وه پێگه‌یشت كه‌وا كۆتای هه‌فته نه‌چن بۆ هیچ شوێنێك چونكه ئه‌یانه‌وێ سه‌ردانیان بكه‌ن
وه وتیان گه‌ر له‌وێ نه‌بن لێدان به ده‌ستی باوكیان ده‌خۆن
بۆیه ئێستا كۆتای هه‌فته‌یه جۆنگكووك و تایهیۆنگ و دایك و باوكیان هه‌موویان له هۆڵه‌كه دانیشتوون دوای ئه‌وه‌ی نانی نیوه‌رۆیان خوارد
باوكی تایهیۆنگ رووی كرده جۆنگكووك و وتی
" كورم له‌گه‌ڵ زانكۆدا چۆنیت ؟ "
جۆنگكووك وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" هه‌موو شتێك زۆر به باشی ده‌روا وه ته‌نها دوو هه‌فته‌ی ماوه بۆ پشووی هاوینه "
دایكی تایهیۆنگ كه گوێی له پشووه‌كه بوو خێرا پرسی
" ماوه‌ی چه‌ندێكه پشووه‌كه ؟ "
جۆنگكووك رێك دڵنیا نه‌بوو به‌ڵام به نزیكه‌ی وتی
" نزیكه‌ی دوو مانگ ؟ "
دایكی تایهیۆنگ سه‌یری دایكی جۆنگكووكی كرد‌و چاوێكی لێ داگرت
جۆنگكووك و تایهیۆنگ تێنه‌گه‌یشتن له‌مه به‌ڵام گوێیان پێ نه‌دا دایكه‌كانیان هه‌روان به دوای شتی سه‌یره‌وه‌ن
له‌وكاته‌دا باوكی جۆنگكووك رووی كرده تایهیۆنگ و وتی ."
زۆر سووپاس كورم تای به‌هۆی تۆوه هه‌موو كاره‌كان به باشی به رێوه ده‌چن و دڵنیام ئه‌م هه‌موو كاره ماندووكه‌ر بووه بۆتۆ "
تایهیۆنگ و بزه‌یه‌كی كرد وتی
" كێشه نیه باوكه ئه‌ركی خۆمه "
به‌ڵام دایكی تایهیۆنگ زوو قسه‌ی كرد و وتی
" نه‌خێر كێشه‌یه بیستم تۆ ته‌واوی كاته‌كانت له كۆمپانیا به‌سه‌ر ده‌به‌ی ته‌نانه‌ت رۆژانی پشووش !! باشه تۆ كه‌ی گرینگی به زاواكه‌ی من ده‌ده‌ی تای ؟ من وام فێر كردی ؟ "
تایهیۆنگ هیچی نه‌وت راسته دایك و باوكی به‌م شێوه‌یه تایهیۆنگیان په‌روه‌رده نه‌كردوه به‌ڵام كه جۆنگكووك رێگه به تایهیۆنگ نه‌دا
تایهیۆنگ چۆن ئاگاداری ئه‌م كه‌ڵه ره‌قه بێ ؟
دایكی جۆنگكووك رووی كرده جۆنگكووكو وتی
" تۆش هه‌روه‌ها جۆنگكووك چۆن ده‌هێلی تایهیۆنگ ته‌واوی كاته‌كان له كۆمپانیا بێ ؟ گه‌ر نه‌خۆش كه‌وێت به دیار ئه‌و هه‌موو كاره‌وه !"
جۆنگكووكیش هیچی نه‌وت و بیریكرده‌وه‌و كه‌وا
تایهیۆنگ ورچێكی گه‌وره‌یه و ده‌توانێ ئاگاداری خۆی بێت
باوكی جۆنگكووك سه‌یری هه‌ردوو كوره‌كانی كرد و وتی
" راتان چیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی پشووی هاوینه به‌یه‌كه‌وه برۆنه گه‌شتێك ته‌نها ئه‌م دوانه‌تان ؟ "
تایهیۆنگ خێرا قسه‌ی كرد وتی
" به‌ڵام باوكه من كارم هه‌یه خۆت ئه‌زانی كاری كۆمپانیا پشووی نیه تكایه ئه‌م بابه‌ته داخه‌ن من و جۆنگكووك هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه ."
باوكی تایهیۆنگ چاوی له كوره‌كه‌ی سور كرده‌وه‌و وتی
" كورم من و باوكی جۆنگكووك هێشتا پیر نه‌بووینه ده‌توانین بۆ ماوه‌یه‌ك ئاگاداری كۆمپانیاكان بین بۆیه قسه‌ی زیاترم ناوێ !! "
دوای ئه‌وه رێگه‌یان به تایهیۆنگ و جۆنگكووك نه‌دا هیچ قسه بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه هه‌موو شتێكیان رێكخست ده‌رباره‌ی گه‌شته‌كه بۆ كوێ
بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ! وه‌ئوتێل و بلیتی فرۆكه‌و هه‌ر شتێكی تر پێویستیان بێ
بۆیه جۆنگكووك و تایهیۆنگ دوای ئه‌وه‌ی ماڵئاوایان له هاورێكانیان و خێزانه‌كانیان كرد بێگومان له تانیش ئێستا له ناو فرۆكه دانیشتوون و چاوه‌رێی نیشتنه‌وه‌ن له دورگه‌یه‌كی مه‌كسیكۆ كه‌وا كه‌س ناناسن و وه‌نه‌زمانه‌كه‌شی ئه‌زانن نه تایهیۆنگ وه نه جۆنگكووك
تایهیۆنگ و جۆنگكووك ته‌نانه‌ت نازانن كه‌وا دایك‌و باوكیان ئه‌و دوورگه‌یه‌یان له كوێ دۆزیوه‌ته‌وه ؟؟
به هه‌رحال باشبوو كه‌وا شۆفێری بۆ دابین كردبوون له‌وێ
كه‌وا یارمه‌تیان بدا له گه‌ران به شوێنه‌كانداو وه زمانه‌كه‌ش بزانێ
وه شتێكی زۆر گرنگ هه‌یه پێم نه‌وتوون كه‌وا تایهیۆنگ و جۆنگكووك هیچ پاره‌یه‌كیان لا نیه دایك و باوكیان هه‌موو پاره‌كانیان لێ وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ كرێدیك كاره‌ته‌كانیشیان پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌ونه نێو فرۆكه‌كه‌وه , بێگومان به هه‌ره‌شه‌وه ئه‌و كاره‌یان كرد
وه ته‌نها ئه‌و شۆفێره‌ی له‌گه‌ڵیانه ده‌توانێ پاره‌یان بۆ بدا بۆ ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانه‌وێ
ئه‌مه‌ش پیلانی دایك و باوكیان بوو تاوه‌كو جۆنگكووك و تایهیۆنگ نه‌توانن هه‌ر یه‌كه‌و به شوێنێكدا بروا چونكه پاره‌یان پێیه
وه‌ناچار بن هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌یان بن كه ناوی نیكۆڵاسه له بنه‌ره‌ت خه‌ڵكی كۆریایه به‌ڵام له مه‌كسیك گه‌وره بووه و ژیاوه بۆیه هه‌ردوو زمان ده‌زانێ
تایهیۆنگ و جۆنگكووك گه‌یشتنه هۆتێله‌كه وه جه‌نتاكانی خۆشیان لابوو چاوه‌رێی كلیلی ژووره‌كانیان بوون و زوو هه‌ریه‌كه‌یان برۆن به لایه‌كدا و یه‌كتر نه‌بینن ,, ته‌واوی رێگاكه قسه‌یان نه‌كرد هه‌ردوولا به كه‌له‌ره‌قی خۆییان ده‌كه‌ن
نیكۆلاس گه‌رایه‌وه لایان و كلیلێكی له ده‌ست بوو وتی
" ئه‌مه كلیلی ژووره‌كه‌تانه له نهۆمی سێیه‌م ژووری ١١٦ "
به‌ڵێ بێگومان تایهیۆنگ و جۆنگكووك گه‌مژه‌ن چاوه‌رێی دوو ژوور بكه‌ن له دایك و باوكیان
بۆیه تایهیۆنگ خێرا داوای شتێكی كرد ووتی
" تكایه ژوورێكی تر بۆ من بگره "
نیكۆلاس به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی
" ببووره پێیان وتم هه‌موو شتێكتان به گوێ بكه‌م
جگه له گرتنی ژوورێكی تر "
جۆنگكووك كلیله‌كانی له نیكۆڵاس وه‌رگرت و رۆیشت
وه تایهیۆنگیش به ناچاریه‌وه به دوای دا رۆیشت
ژوورێكی گه‌وره‌و خۆش بوو ته‌واوی دیمه‌نی ده‌ریاكه له‌وێوه دیاربوو چونكه نزیكترین شوێنی گه‌شتیاری بوو له لای ده‌ریاوه له كۆتای دوورگه‌كه
تایهیۆنگ چاوی كه‌وته سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌و هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌لكێشا
زانی به دڵنیایه‌وه ده‌بێ ته‌نها یه‌كێكیان له‌سه‌ری بخه‌وێ
ده‌بێ كێ بێ ؟
جۆنگكووك بینی تایهیۆنگ چاوی له سیسه‌مه‌كه‌یه له‌لای جامه‌كه دوور كه‌وته‌وه‌و به‌ره‌و لای سیسه‌مه‌كه رۆیشت و له‌سه‌ری دانیشت
به شێوه‌یه‌ك سه‌یری تایهیۆنگی كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بلێ بیریش له‌م جێگایه مه‌كه‌وه
تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" ئاسایه ده‌توانی تا كاتی خه‌و له‌سه‌ر جێگاكه‌م دا بنیشی "
دواتر جه‌نتاكه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و لای كانتۆره‌كه‌ی برد و ده‌ستی كرد به دانانی جله‌كانی له كانتۆره‌كه چونكه بێگوومان ماوه‌یه‌ك لێره ده‌بن
باشتره شته‌كانی رێكبخا نه‌ك هه‌ر له ناو جانتاكه‌ی بێ
جۆنگكووك كه گوێی له‌وه بوو وتی
" به‌ڵێ بێگومان له‌سه‌ر جێگاكه‌ی خۆم داده‌نیشم وه كه‌ی خه‌وم هات هه‌ر له‌سه‌ر جێگاكه‌ی خۆم ده‌خه‌وم "
تایهیۆنگ كه هه‌ر خه‌ریكی جله‌كانی بوو پێكه‌نی و وتی
" بێگومان وات ده‌كرد گه‌ر ژووره‌كه به ته‌نیا هی تۆبا به‌ڵام ئێستا قه‌نه‌فه‌كه وا خۆی بانگت ده‌كا "
جۆنگكووك سه‌یرێكی قه‌نه‌فه‌كه‌ی كرد كه له لای راسته‌وه بوو وتی
" جێگاكه‌ت خراپ نیه گه‌ر كه‌مێك باڵات كورتر با به ئاسانی له‌سه‌ری ئه‌خه‌وتی "
تایهیۆنگ چاوی به بێزاریه‌وه سوراند و وتی
" به‌هه‌مان شێوه بۆتۆش به‌ڵام ده‌توانی قاچه‌كانت بنووشتێنیته‌وه كێشه‌ت نابێ دڵنیام "
جۆنگكووك رۆیشته بن به‌تانیه‌كه‌و به ته‌واوی پاڵی دایه‌وه‌و وتی
" من لێره كێشه‌م نیه سووپاس ده‌توانی ئامۆژگاریه‌كانت بۆخۆت
به كاربهێنی "
تایهیۆنگ تیشێرته‌كانی ته‌واو كرد ئێستا شۆرت و پانتۆڵه‌كانی مابوو هه‌رچه‌نده پانتۆڵه‌كان زه‌حمه‌ت له‌به‌ریشیان بكا چونكه زۆر گه‌رمه شوێنه‌كه له دوورگه‌یه‌ك له ناوه‌راستی هاوین جه‌هه‌نه‌مێكه بۆخۆی
بۆیه دڵنیایه زۆربه‌ی كات شۆرته‌كانی له‌به‌ر ئه‌كا بۆیه له پێشه‌وه‌ی دانا تا زوو ده‌ستی پێیان بگات
تایهیۆنگ ئاگای له جۆنگكووك نه‌ما چی ئه‌كا به‌ڵام دڵنیایه له‌وه‌ی سیسه‌مه‌كه نادا به جۆنگكووك و به‌ته‌ما نیه ئه‌و هه‌موو كاته له‌سه‌ر ئه‌و قه‌نه‌فه بچووكه بخه‌وێ كه جێگای قاچی نابێته‌وه به ته‌واوی
كه ته‌واو بوو جه‌نتاكه‌ی خسته به‌شی خواره‌وه‌ی كانتۆره‌كه‌و رووی كرده جۆنگكووك بینی له‌سه‌ر جێگاكه خه‌وی لێ كه‌وتوه كه‌چی هێشتا جه‌نتاكه‌شی خاڵی نه‌كردوه و له‌وێ فره‌ی داوه چه‌ند كه‌سێكی بێ خه‌مه!
تایهیۆنگ بریاری دا خۆی بشوات و جلێكی ته‌نكتر له‌به‌ر بكا تا دونیا گه‌رم تر نه‌بووه
دواتر رۆیشته خواره‌وه به شوێنه‌كه‌دا بگه‌رێ و بزانێ شوێنه‌كان له كوێن
وه‌كه‌مێكیش پیاسه بكات به نزیكی كه‌ناره‌كه كه خه‌ڵكی زۆری لێ‌بوو له‌وێ
جه‌ند كچێك چاویان لێ داگرت و ئاماژه‌یان بۆ كرد كه بچێت بۆ لایان وه مه‌به‌ستیشیان دیار بوو چیه به‌ڵام تایهیۆنگ رووی پێ نه‌دان و رۆیشت له‌و شوێنه چونكه هه‌رچه‌نده هاوسه‌رگیری تایهیۆنگ و جۆنگكووك راستیش نه‌بێ تایهیۆنگ نایه‌وێ له‌گه‌ڵ كه‌سی تر بێ تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م هاوسه‌رگیریه به ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
ئه‌وان هێشتاش هاوسه‌ری یه‌كترن له‌لایه‌ن دادگاوه
كاتی نانی ئێواره هات و تایهیۆنگ په‌یوه‌ندی به نیكۆلاس كرد بێت و بچن نانی ئێواره بخۆن به‌ڵام نیكۆلاس وتی تاوه‌كو تایهیۆنگ و جۆنگكووك به‌یه‌كه‌وه نه‌بن خواردن بۆ كه‌سیان نیه
تایهیۆنگ ئاهێكی هه‌ڵكێشاو به ناچاریه‌وه چوه‌وه ژووره‌كه‌ی تا
جۆنگكووك بانگبكا بۆ نان خواردن
بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگا بدا چووه ژووره‌وه چونكه ژووری ئه‌ویشه !
به‌ڵام كه پشتی جۆنگكووكی بینی به بێ جل كه ته‌نها شۆرتێكی وه‌رزشی ڕه‌شی باسكه‌ی له‌به‌ره له شوێنی خۆی وه‌ستاو چاوه‌كانی ته‌واو كرانه‌وه
جۆنگكووك گوێی له ده‌نگی ده‌رگا بوو كرایه‌وه بۆیه رووی سووراند و ته‌ماشای تایهیۆنگی كرد وتی
" تایهیۆنگ ئه‌زانی نیكۆڵاس پێی گووتم ناتوانم نان بخۆم تاوه‌كو تۆشم له‌گه‌ڵ نه‌بێ ؟؟؟؟ "
جۆنگكووك ئاگای له تیشێرته‌كه‌ی ده‌ستی نه‌مابوو كه تایهیۆنگی بینی به‌ڵام تایهیۆنگ باش ئاگادار بوو له‌وه و به‌زۆر خۆی گرتبوو چاوی له‌سه‌ر ده‌موو چاوی جۆنگكووك بێت و نه‌یه‌ته خواره‌وه سه‌ر سنگ و ملی
وه بێگومان ناوقه‌ده باریكه‌كه‌شی !!
تایهیۆنگ لێوه‌كانی ته‌ڕ كرده‌وه نازانێ بۆ له‌م كاته‌دا وا وشك بوو وتی
" به‌ڵێ وای به منیش وت بۆیه هاتم به دواتدا خێرا خۆت ئاماده بكه با برۆین "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای باشه جوڵاند و ئه‌و كات تیشێرته‌كه‌ی ده‌ستی بینی و بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدا به‌وه‌ی تایهیۆنگ سه‌یری ده‌كا له‌به‌ری كرد
دواتر مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و لای تایهیۆنگ رۆیشت و وتی
" بابرۆین "
به‌یه‌كه‌وه چونه چێشت خانه‌كه خواردنیان داوا كرد وه نیكۆلاس له مێزی ئه‌ولا دانیشتبوو و وێنه‌ی ئه‌وانی بۆ دایك‌و باوكیان ده‌نارد
به‌راستی ئیشی زۆر سه‌خت بوو به‌ڵام پاره‌یه‌كی باش وه‌رده‌گرێ له‌م كاره‌ی
وه هه‌روه‌ها گه‌شتێكی خۆرای و پاره‌ی خۆرای و خواردنی خۆرای بۆیه گوێی پێ نه‌ده‌دا
تایهیۆنگ و جۆنگكووك له به‌رامبه‌ر یه‌ك دانیشتبوون به‌ڵام هه‌ر كه چاویان بكه‌وتبا سه‌ر یه‌كتر چاویان به بێزاریه‌وه لێك ده‌سوراند یاخود ئاهێكیان هه‌لده‌كێشاو روویان ده‌كرده لایه‌كه‌ی تر
تایهیۆنگ تێبینی كرد هه‌ندێ كه‌س سه‌یریان ده‌كه‌ن وه به‌تایبه‌تی ته‌ماشای جۆنگكووك ده‌كه‌ن ئه‌وكات ئه‌و كچانه‌ی لای كه‌نار ده‌ریاكه‌ی بیركه‌ته‌وه‌و رووی كرده جۆنگكووك و وتی
" جۆنگكووك سه‌یركه ئه‌زانم ئێمه هاوسه‌ری یه‌كترین به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌زه و شتێكی تر نا بۆیه گه‌ر ویستت له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بیت
و به هه‌رشێوه‌یه‌ك ئه‌وه بیر له هاوسه‌رگیریه‌كه مه‌كه‌وه !"
جۆنگكووك سه‌ره‌تا به سه‌یری ته‌ماشای تایهیۆنگی ئه‌كرد به‌ڵام دواتر تێگه‌یشت مه‌به‌ستی تایهیۆنگ ئه‌وه‌یه گه‌ر جۆنگكووك بیه‌وێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێك دابنێ وه یاخود بیه‌وێ له‌گه‌ڵیان بخه‌وێ ؟
جۆنگكووك وه‌ستا له نان خواردن و وتی
" تایهیۆنگ خۆت ئه‌زانی من له‌گه‌ڵ خه‌ڵك تێكه‌ڵ نابم ! وه‌گه‌ر كه‌سێكم به‌دڵیش بێ و له‌گه‌ڵیشی تێكه‌ڵ بم هه‌ر گیز سنوور نابه‌زێنم تا ئێمه هاوسه‌ری یه‌كتربین وه هیوادارم تۆش وابكه‌ی !! "
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای باشه له‌قاند وه
هه‌ردووكیان ده‌ستیان كرده‌وه به نان خواردن
دواتر ئه‌م جاره جۆنگكووك شتێكی به مێشك داهات و وتی
" تایهیۆنگ ! سه‌یركه به‌راستی من ناتوانم له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه بخه‌وم بۆیه له ئێستاوه كاتی خه‌و مه‌یكه شه‌ڕ له‌گه‌ڵم !"
تاهیۆنگ چاوی به بێزاریه‌وه له جۆنگكووك سوراند و وتی
" به‌ڵێ من له‌سه‌ر جاده به خێو كراوم ئه‌توانم له هه‌موو شوێنێك بخه‌وم !! بێگومان من له‌سه‌ری ئه‌خه‌وم هه‌م تۆ له نیوه‌رۆوه له‌سه‌ری خه‌وتوویت ؟"
جۆنگكووك ئاهێكی هه‌ڵكێشا راسته كه‌وا له نیوه‌رۆوه خه‌وتوه به‌ڵام شه‌ویش ئه‌یه‌وێ بۆیه شتێكی تری به مێشك داهات و وتی
" با شتێك بكه‌ین هه‌ر یه‌كه‌مان ره‌قه‌مێك هه‌ڵ ئه‌بژێرین و له نیكۆڵاس ئه‌پرسین دانه‌یه‌ك له ره‌قه‌مه‌كان هه‌ڵبژێرێ وه هی كامه‌مانی هه‌ڵبژارد ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه ده‌خه‌وێ "
تایهیۆنگ بیری كرده‌وه‌و پێی باشبوو شه‌نسی خۆی تاقی بكاته‌وه و وتی
" باشه رێكه‌وتین , من ره‌قه‌م ١ هه‌ڵه‌بژێرم "
جۆنگكووكیش ره‌قه‌م ٧ هه‌ڵبژارد و كه نانیان خوارد خێرا به‌ره‌و لای نیكۆڵاس چوون و لێیان پرسی یه‌كێك له‌م دوو ره‌قه‌مه هه‌ڵبژێرێ
نیكۆڵاس نه‌یزانی مه‌سه‌له چیه به‌ڵام هه‌ر خۆی به ژماره‌یه‌ك داداو وتی
" با ژماره یه‌ك بێ "
تایهیۆنگ یه‌كسه‌ر باوه‌شی له نیكۆلاس دا‌و به‌رزی كرده‌وه‌و وتی
" زۆر سووپاس نیكۆ به‌راستی تۆ ژیان رزگاركه‌ری منی "
نیكۆڵاس كه نه‌یده‌زانی مه‌سه‌له چیه به‌ڵام هه‌ر باوه‌شی له تایهیۆنگ دایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هاواری كرد , بێگومان كه‌س باوه‌شی خۆرای له كیم تایهیۆنگه‌وه ره‌تناكاته‌وه
وه جۆنگكووكیش به ده‌موچاوه خه‌مباره‌كه‌یه‌وه سه‌یری ئه‌كردن و بیری
له‌وه ده‌كرده‌وه كه شه‌نس دابه‌ش كرا جۆنگكووك له كوێ خه‌وتبوو ؟
نا یانی بۆ ناچیته سه‌ره‌ی شه‌نس كاتی خه‌وه ئاخر !!!
هه‌ردووكیان گه‌رانه‌وه ژووره‌كه‌یان و به سه‌ره خۆیان شووشت و ئاماده بوون بۆ خه‌و
تایهیۆنگ به كه‌مێك پۆزه‌وه به به‌رچاوی جۆنگكووك به‌ره‌و جێگاكه‌ی رۆیشت و له‌سه‌ری پاڵدایه‌وه‌و وتی
" واو به‌راستی جێگاكه‌م زۆر نه‌رم و ئاسوده به‌خشو گه‌وره‌یه
وه ده‌توانم به ته‌واوی قاچم درێژ بكه‌م نه‌ك وه‌ك هه‌ندێ كه‌س
ناچار بم بینووشتێنمه‌وه چونكه جێگاكه‌یان بچووكه
گوناحیشین هه‌ندێ كه‌س به‌ڵام چی بكه‌ین هیچ مان پێ ناكرێ "
جۆنگكووك لێوی خوار كردبوو كه تایهیۆنگ وا قسه‌ی ئه‌كرد
ئه‌و به جدی نایه‌وێ له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه بخه‌وێ !!!
بۆیه سه‌یری تایهیۆنگی كرد ووتی
" هیۆنگ "
تایهیۆنگ ته‌واو تاسا كه گوێی له جۆنگكووك بوو به هیۆنگ بانگی بكا
ئه‌م گه‌مژه‌یه چه‌ند مانگه تایهیۆنگ پێی ئه‌ڵێ به هیۆنگ با‌نگم بكه به گوێی ناكا به‌ڵام ئێستا بۆ سیسه‌مێك به هیۆنگ بانگی ئاكا ئه‌م فێلبازه
تایهیۆنگ جوابی نه‌دایه‌وه‌و جێگاكه‌ی خۆشتر كرد له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه
جۆنگكووك لێوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی كیوت هێنابووه ده‌ره‌وه به‌ڵكو به‌م شێوه‌یه تایهیۆنگ رازی بێت و به شیرینیه‌وه وتی
" هیۆنگی من ؟ چۆن دڵت دێ من له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه بخه‌وێنی ؟ ئه‌ی تۆ به باوكمت نه‌وت ئاگادارم ئه‌بی ! ئێستا ئاگاداری من به
ده‌ی با جێگاكه‌مان بگۆرینه‌وه "
تایهیۆنگ رووی كرده جۆنگكووك و هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشاو
له مێشكی خۆیدا وتی گه‌ر جۆنگكووك ده‌یه‌وێ وا یاری بكا منیش وا یاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م
بۆیه تایهیۆنگیش به كیوتیه‌وه وتی
" به‌ڵام هیۆنگ نایه‌وێ له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه بخه‌وێ كووكی گیان
بۆیه ده‌بێ تۆش ئاگاداری هیۆنگ بی و به گوێی بكه‌ی "
" ورچی گه‌مژه‌ی له خۆبایی لوتبه‌رزی ناشرینی كه‌ڵه ره‌ق"
جۆنگكووك له مێشكی خۆیدا هه‌زار قسه‌ی به تایهیۆنگ وت
به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر خۆ كیوت كردنه‌كه به‌رده‌وام بوو
دووباره به قشتیه‌وه وتی
" به‌ڵام كووكی بچووكه ! ده‌بێ هیۆنگ ئاگاداری كووكی بێت !"
تایهیۆنگ به جدی ناتوانێ له‌مه زیاتر خۆی بگرێ ئه‌مه به‌راستی جۆنگكووكه ؟ وا قشت و شیرین ره‌فتار ده‌كا
وابه‌رده‌وام بێ تایهیۆنگ له‌وانه‌یه یه‌كسه‌ر بیخوا
به‌ڵام تایهیۆنگ شتێكی تری به مێشك داهات و به شیرینیه‌وه وتی
" ئه‌ی بۆ كووكی نایێت له‌گه‌ڵ هیۆنگ بخه‌وێ ؟
ئه‌وكات هیۆنگ ئاگاداری كووكی ده‌بێ "
~~~~~
هه‌مووتانم زۆر خۆش ده‌وێ 🧚🏻 وه زۆر سووپاس بۆ پشتگیریه‌كانتان💕