❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]

Door seri_kdrama6

3.3K 462 315

ئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟ Meer

پێشەکی
part1
part2 ڕابردوو
part3(سیۆ جۆن)
part4(یەکەم نەخۆش)
part5(ڕاستی ڕووداوەکە)
part6[ووجین]
part 7 (خوانێک لەگەڵ کەسانی نەخۆشخانە)
part 8 (بە تەنها لەگەڵ ئەو؟)
part 9(ئەو کچە ؟)
part 10 (fact)
part 11(ئەوم خۆش دەوێت)
part 13 [ئەرکێکی نوێ]
part14 [دانپیانان]
part 15 [دڵنیایت؟]
part 16 [دەتوانیت بگریت]
❄︎کەسایەتیەکان❄︎
part 17 [تۆ بەڕاستی بێزارکەریت]

part 12

119 22 2
Door seri_kdrama6

ڤۆت پێش خوێندنەوە

《لە دەرەوەی کۆمەڵگا تۆ لایەنە باشەکەت نیشانی خەڵکی دەدەیت ، لە ماڵەوەش بەسەر دایکتدا دەتەقیتەوە 》

[park hyun sik]

❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎

ji hyun´s pov :

دەمویست لە ماڵەوە بچمە دەرەوە بەڵام دایکم ڕێی لێم گرت و دەستی کرد بە ڕێکخستنی جلەکانم ...... بێگومان دەیەوێت جوانترین دەرکەوتنم هەبێت .

-دایکە ، کەی دووبارە خێزانەکەمان کۆدەبێتەوە ؟؟

دایکم : ئمم .. مەبەستت چیە ؟ ئێمە هەمووکات بەیەکەوەین ؟
وتی کاتێک خەریکی قژم بوو.

-بە جۆرێک قسەدەکەیت کە زۆر بەختەوەر بین ، دواین کۆبونەوەی خێزانەکە دەزانیت کەی بوو ؟ ساڵێک دەبێت ئێمە لەیەکتر دورین . براکەم ئەو بەردەوام لەگەڵ هاوسەرەکەیەتی ، دڵنیام لەبیری کردووە خێزانێکی هەیە ، باوکم و تۆش بەردەوام کاردەکەن تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش . تەنها هیواداربووم وەکو جاران لەسەر یەک سفرە کۆببینەوە و گوێم لە دەنگی پێکەنینتان بێت .

دایکم : جی هیون ... منیش ئەمەم دەوێت بەڵام ئەوە ڕوونادات ....

-تەواوی بکە دایکە ، من تەنها داوای یەک خوانی ئێوارەیەکم کردووە نەک کوشتنی کەسێک ! دەمەوێت باوکم ببینم ماوەیەکی زۆرە ڕووخساریم نەبینیوە ، بێگومان چونکە کچی ئێوە نیم بۆیە گرنگ نیە چی دەکەم ، چی دەڵێم . تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆتان بە کارم دەهێنن !!

بەخێرایی لە ماڵەوە هاتمە دەرەوە دووبارە فرمێسکەکانم کەوتن .
بەڵێ من خێزانێکی لەیەک دابڕاوم هەیە !

هیوام دەخواست دایکم کەمێک وازی لە ڕووخسار و پارە بهێنایە .

هیوام دەخواست باوکم خیانەتی لە دایکم نەکردایە .

هیوام دەخواست براکەم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو شەیتانە نەکردایە .

هیچ کەسێکم بۆ نەماوەتەوە ، جگە لە خۆشەویستەکەم من ئەوم زۆر خۆشدەوێت تاکە هیوای ژیانمە !

گەیشتمە نەخۆشخانە ، ناچار ماسکەکەم بپۆشم . ئەو ماسکە بێ دڵ و لوتبەرزە وای کردووە هەموان دووربکەونەوە لێم .

بەڵام من تەنها گرنگی بە یەک کەس دەدەم لێرە ئەویش ئارایە ، بە جۆرێک کەسایەتی ئەوم بە دڵە بەڵام ئەوە ناگۆڕێت کە ئەو ڕکابەرمە .

هەموو ئەوانەی نەخۆشخانە گرنگی پێدەدەن و تەنانەت دەچێتە نەشتەرگەرییەکەوە کە لە ئاستی ئەو نییە (مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری قورس بۆ پزیشکێکی نیشتەجێ نابێت )

من دەتبەزێنم !!!

no one pov :

ئەمڕۆ ڕۆژێکی قورس بوو بۆ ئارا چونکه لە ماوەی دوو ڕۆژدا هیچ نەخەوتووە !

T:B ئارا لە ترسی خەون بینین بە ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیانی دەترسێت بخەوێت .

زۆر بێهێز دەردەکەوت بەڵام دووبارە زەردەخەنەی دەکرد

لە لایەکی تر زەردەخەنە جوانەکەی ئارا ووجینی سەرقاڵ دەکرد بە خۆیەوە .

ئارا خەریک بوو چاوەکانی دادەخران و خەو دەیبردەوە بەڵام دووبارە کۆنتڕۆڵی خۆی کرد و بۆ نەهێشتنی خەواڵویەکەی بەرەوە کافتریاکە بە ڕێکەوت بۆ کڕینی قاوەیەک .

بەڵام لە ڕێگادا خۆی کێشا بەسیۆجۆن .

ئارا : ببورە

سیۆجۆن : کێشە نیە ، بەڵام تۆ باشیت ؟

ئارا : تەنها کەمێک خەواڵوم ، دەڕۆم قاوەیەک دەکڕم .

سیۆجۆن : ئەوە بگرە  ،قاوەیەکم بۆ خۆم کڕی وە من هەمووکات دانەیەکی زیادە دەکڕم و دەیدەم بە کەسێک کە پێویستیەتی

وتی کاتێک قاوەکەی ئاڕاستەی ئارا کردبوو

ئارا :سوپاس ، هیوادارم سوودی هەبێت .

پێکەوە لە سوچێکی نەخۆشخانە خەریکی خواردنەوەی قاوەکەیان بوون .

تەنانەت لە کاتی خواردنەوەی قاوەکەش ئارا ماوەیەک چاوی دادەخست و دواتر دەیکردەوە

تا وەکو سیۆجۆن بێدەنگیەکەی شکاند و پرسیاری کرد .

سیۆجۆن : بۆچی ؟

ئارا : ھ ... هااا
چاوەکانی داخستبوو کە گوێی لە دەنگی بوو کردیەوە .

سیۆجۆن : بۆچی هێندە ماندووی ؟ تەنانەت لە کاتی پشودا تۆ دێیت بۆ نەخۆشخانە و ئاگەدای نەخۆشەکان دەبیت .  هەموو کات ڕووخسارێکی بێهێز ! ژێر چاوە ڕشەکانت ! قژە ماندووەکەت ! پێم بڵێ کێشەی کەم خەویت هەیە ؟؟

سیۆجۆن بە خێرایی قسەی دەکرد وای لە ئارا کردبوو سەرسوڕماو بێت .

ئارا : تەنها وازی لێبهێنە

سیۆجۆن : تکایە ، پێم بڵێ !

ئارا :چیت پێ بڵێم ؟؟ ترسان لە خەونبینین ؟  تۆ دەزانیت لە هاواری ئەو دەترسم هاواری دایکم بۆتە زەنگی بە ئاگا هاتنم ! هەموو شەوێک بە بینی مردنی ئەوان منیش یەک جار نا هەزار جار دەمرم

سیۆجۆن : لە خەون بینین دەترسیت بۆیە ناتەوێت بخەویت ؟ دەتوانم یارمەتیت بدەم

ئارا : ناتوانیت تۆ لەو هەستە تێناگەیت

سیۆجۆن : لە هەموو کەسێک باشتر تێدەگەم ، منیش کاتێک منداڵ بووم بە هەمان ئازار دەمناڵاند بەڵام تێم پەڕاند !

ئارا : چ چۆن ؟

سیۆجۆن : باروودۆخی منیش لە تۆ باشتر نەبوو ! دەزانیت دایکم و براکەم هەموو شەوێک خۆیان دەکرد بە تارمای بۆ ترساندنم ، میوزیکی ترسناکیان لە ژوورەکەم دادەنا !

سیۆجۆن : تەنانەت کاتێک دەخەوتم هەمان ڕووخسارم دەبینی هەموو شەوێک بە گریانەوە دەخەوتم ،ئەمە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو بەڵام ڕۆژێک کە ئەوان ویستیان من بترسێنن لە جیاتی ئەوان من ئەوانم ترسان . بە هەمان شێوە بۆ خەونەکانم لە خەوەکەمدا دەموت (تۆ ناتوانیت من بترسێنیت ، ئەگەر وا بکەیت من خراپت بەسەر دەهێنم ) قبوڵم کرد کە دایکم و برا بچوکەکەم بوون بەم شێوەیە بەسەریدا زاڵ بووم .

ئارا : م ... من

سیۆجۆن :ئاساییە هیچ باس مەکە ئەگەر ناتەوێت بەڵام مردنی ئەوان قبوڵ بکە تەنانەت ئەگەر کەست نییە لە خەونەکەتدا بە من هەڕەشەیان لێبکە !

ئارا دوای بیستنی ئەو قسانە فرمێسک لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە ، بۆ یەکەم جار فرمێسکەکانی نیشانی یەکێک دا ئەویش سیۆجۆن بوو !
زۆری نەبرد ئارا باوەشی لە سیۆجۆن دا ، سیۆجۆن بەمە شۆک بوو .

بۆ یەکەم جار کەسێکی دۆزیەوە لێی تێبگات ئازارەکانی لەگەڵ ئەو بەش کرد .

ئارا : تەنها دەمەوێت وەکو مرۆڤ بخەوم

سیۆجۆنیش باوەشی لێدایەوە .

سیۆجۆن : تێدەپەڕێت !

دوای ماوەیەک هەردووکیان ڕۆشتنە ژوورەوە بۆلای نەخۆشەکان .

بەڵام بێئاگا لەوەی کەسێک بە چاوێکی غیرە و ڕقەوە سەیریان دەکات ئەویش ووجین بوو

کات درەنگی کرد و سیۆجۆن ڕۆیشتە لای ئارا تاوەکو پێکەوە بگەڕێنەوە .

سیۆجۆن : دەی بابڕۆین

ئارا : ناتوانم ئەمشەو شیفتی شەوانم هەیە

سیۆجۆن : بەڵام تۆ زۆر هیلاکیت .

ئارا : کێشە نییە

وتی و بەرچاوی لێڵ بوو و کەوتە باوەشی سیۆجۆنەوە !

سیۆجۆن ئەوی هەڵگرت و بردیە ژوورەکەی خۆی و خستیە سەر سیسەمەکە

بڕیاریدا لە جیاتی ئەو لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە .

ویستی بڕوات بەڵام ئارا بە خەواڵوییەوە دەستی گرت و نەیهێشت بڕوات !

ئارا : مەڕۆ

سیۆجۆن نەیویست ئارا لە خەوەکەی بکات و کورسیەکی هێنا ... و سەیری جوانیەکەی ئارای دەکرد و دەستی بە سەریدا دەهێنا

داوای لە پەرستارەکان کرد هەر نەخۆشێک هەبوو پێی بڵێن

لە لایەکی تر ئارا لە خەونەکەیدا دەجەنگا !!

لەگەڵ سیۆجۆندا هەست به ئاسودەیی دەکات بێ هۆکار

سیۆجۆن بووە بە کەسێکی نزیک بۆی
چیرۆکی ئەوان لێرەوە دەست پێدەکات

(ئێستا زانیتان خێزانی سیۆجۆن باش نین بەڵام جارێ ئیشمان بە ئەوان نیە 😂 )

ji hyun´s pov :

دایکم هەواڵی پێدام ئەمشەو خوانێکی خێزانی ڕێک خستووە زۆر دڵخۆش بووم
گەڕامەوە ماڵەوە و دەستم کرد بە ئامادەکاری بۆ خوانی ئەمشەو

باوکم هات و چومە لای

-باوکە چۆنیت ؟

باوکم : باشم ئەی تۆ کچە جوانەکەم ؟

-منیش باشم

بە شەرمێکەوە وام وت
دڵخۆش بووم بەو گرنگی دانەی

کات تێپەڕی و براکەم و هاوسەرەکەشی هاتن و دەستمان کرد بە نان خواردن

بێدەنگییەکی نائاسوودە هەبوو
تاوەکو باوکم بێدەنگیەکەی شکان

باوکم : لەبەر ئەوەی ئێستا هەموومان لێرەین دەمەوێت شتێکتان پێبڵێم

باوکم : من و دایکتان لەیەکتری جیادەبینەوە وە من هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ئافرەتە دەکەم کە خۆشم دەوێت .

جگە لە من هەموو ئەوانەی ئێرە بە هیچ شێوەیەک شۆک نەبوون

-منیش دەموت بۆچی کۆدەبینەوە ؟ بێگومان چونکە دواین کۆبونەوەمانە بۆچی ئەم خێزانە تەنها لای من گرنگە ؟ بۆچی بەردەوام هەموو شتێکم لێ دەشارنەوە ؟ دەزانم باوکم خیانەت دەکات دەزانم براکەم چیتر گرنگیم پێنادات دەزانم دایکم تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی بە کارم دەهێنێت تاکو هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند بکەم ! دەزانم من کچی ئێوە نیم من بەڕاستی سوپاستان دەکەم چونکە منتان هەڵگرتەوەو وەکو کچی خۆتان بە خێوتان کردم بەڵام لەمڕۆ بە دواوە کچێکتان نیە بە ناوی جی هیون !

قسەکانم بە دەنگی بەرز کرد و جلەکانم کۆکردەوە و لەو ماڵە ڕۆیشتم .

کاتژمێرێک تەنها خەریکی گریان بوو لەسەر شەقامەکان .

بەڵام بیرم کردەوە هێشتا کەسێکم هەیە پەیوەندییم بە خۆشەویستەکەم کرد .

-ووجین ..... تکایە وەرە لام پێویستم پێتە !

بە گریانەوە وتم

(ئۆک دەستگیرانی ووجین جی هیون بوو)

ناونیشانەکەم پێی داو هاتە لام و منی بردە ماڵەکەی خۆی ئەو ماڵێکی گەورەی هەیە !

بەڵام ئەو هەمووکات ئاگەدارم دەکاتەوە کە لێم جیادەبێتەوە و منی خۆش ناوێت وتەنها لەبەر قسەی باوکی بووەتە دەستگیرانم!

بەڵام هەرگیز بێهیوا نابم ڕۆژێک دێت منی خۆش دەوێت .


❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎

سڵاو هیوادارم ئەم پارتەتان بە دڵ بووبێت ❤

بەڵام بە جدی زۆر بێهیوا بووم لێتان تەنها چەند کەسانێکن بەردەوام پشتگیریم دەکەن و ڤۆت و کۆمێنت دەکەن وە زۆر سوپاسیان دەکەم

بەڵام بۆ ئەوانەی نایکەن بەڕاستی ساردم دەکەنەوە لە نوسین ئێوە نازانن نوسەر چەند بە نوسینی پارتێک هیلاک دەبێت هیچ نەبێت پشتگیریان بکەن بە ڤۆت و کۆمێنت .

وە بە تایبەتی من زۆر هیلاک دەبم چونکە زۆر دەگەڕێم بۆ زانیاری پزیشکی وە ئەو زانیاریانەی لە چیرۆکەکەدایە لە خۆمەوە دروستیان ناکەم و زۆر بە دوایدا دەگەرێم .

هیوادارم ڤۆت و کۆمێنت بکەن 💜

1277 words

Ga verder met lezen

Dit interesseert je vast

15.7M 340K 55
باردة حياتها معه ....لا تعلم سبباً واحداً يبرر بروده معها أو عدم اهتمامه بها...فقد تزوجها و لا تدرى لما اختارها هى تحديداً..؟! سارت كالعمياء فى طريقه...
632K 21.1K 35
فتيـات جميلات وليالــي حمـراء وموسيقـى صاخبة يتبعهـا آثار في الجسـد والـروح واجسـاد متهالكـة في النهـار! عـن رجـال تركوا خلفهم مبادئهم وكراماتهم وأنس...
512K 11.8K 40
للعشق نشوة، فهو جميل لذيذ في بعض الأحيان مؤذي مؤلم في أحيانا اخرى، فعالمه خفي لا يدركه سوى من عاشه وتذوقه بكل الأحيان عشقي لك أصبح ادمان، لن أستطع ا...
2.1M 41K 52
‏"لا أنكر أنكِ الشعور العميق المركون في صدري للحد الذي لا يُنسى ولا يُمحى مني، و أنكِ اللهفة التي لا تتوقف عن الأستقرار و الخلود بي رغم كل مايحدث،...