{{10}}

1.5K 220 88
                                    

زۆر سوپاس بۆ 1000 بینەر لەماوەی 9 پارتا زۆر زۆر سوپاستان ئەکەم هیوادارم لە کۆمێنت و ڤۆتیشا بەهەمان شێوە بن🥺❤️








  دوای چەند کاتژمێرێک دوبارە سەیری لاپ تۆپەکەی کردەوە بەڵام شۆک بو بەوەی بینی بروای نە ئەکرد کە من هێشتا لەسەر بێدەکە کەوتوم تای خێرا هەڵسا لە شوێنەکەی و ڕۆشتە دەرەوە لە کۆمپانیا بەرەو ماڵەوە هاتەوە بە پەلە پەل دەرگاکەی کردەوە ماڵەکە
بینی ماڵەکە زۆر ساردە و ئاگر دانەکە کوژاوەتەوە
ڕایکردە ژورەکەی من من هێشتا لەسەر بێدەکە ماومەتەوە ماوەی 5 کاتژمێرە تای چاوەکانی پر بو گریان لە قورگیابو دەستی منی کردە سەر ملی و باوەشی کردم بەرەو نە خۆشخانە چوین

Hospital 🏥 pove

- تكایه‌  یارمەتیمان بدەن

تای ئارامینەماو باوەشی کردم ڕایکردە ژوره‌وه‌  بۆ ناو نەخۆشخانەکە
ڕۆشتە ژوری دکتۆر لەوێ منی لەسەر بێدەکە دانا پەرستارەکان تایان کردە دەرەوە دوای کاتژمێر و نیوێک
پاشان دکتۆرەکە لەلای من  هاتەدەرەوە تای خێرا بەرەو ڕوی ڕۆشت

-جەنابی دکتۆر هاوسەرەکەم چۆنە ؟
دکتۆر/ زۆر خراپە بەرێزم
- چیەتی تکایە ؟
دکتۆر / بەرێزم هاوسەرەکەت هەمو جەستەی شوێن برینە بۆماوەیەکی زۆر بێ هۆش بوە

تای زۆر هەستی بە ترس و پەشیمانی کرد زۆر دڵتەنگبو لەبەردەم دکتۆرەکە دەستی کرد بە گریان دەستی بە دەمیەوە گرتبو

- بەرێز دکتۆر هاوسەرەکەم باشەبێت ؟
دکتۆر/ بەڵێ باشەبێت با هۆشی بێتەوە پشکنینی تری بۆ ئەکەم و جەنابتان وەرنە لام دوای پشکنینەکان
- بەڵێ بەڵێ بێگومان دێم

دکتۆرەکە ڕۆشت تای بەردەوام ئەگریا و ئەمرۆی بیر کەوتەوە دوای 1سەعات منیش بە هۆش خۆم هاتمەوەو توانیم  چاوەکانم بکەمەوە شۆک بوم کە چی ئەکەم لە نەخۆشخانە ئاورم دایەوە بۆلای ڕاستم ئامێری لێدانی دڵم بینی لەگەڵ پەرستارێک زانیم لە نەخۆشخانەم

پەرستار / خانم تۆ باشیت

تەنها توانیم بە کەمی و بە هێواشی سەرم بجوڵێنم بە مانای بەڵێ
پەرستار / ئەچم بانگی دکتۆر ئەکەم

پەرستارەکە ڕۆشت و کە گەرایەوە دکتۆرەکەشی لەگەڵدا بو پشکنینی بۆم کرد

دکتۆر / تۆ زۆر بەهێزیت , ئەتوانی قسە بکەیت ؟
~ بەڵێ من بەهێزم
دکتۆر / زۆر باشە
~ دکتۆر کێ منی هێنا ؟
دکتۆر / هاوسەرەکەت !
~ هاوسەر ؟
دکتۆر / بەڵێ
~ باشە کەی ئەتوانم برۆم ؟
دکتۆر / هەرکاتێک تۆ ئێستا زۆر باشیت خوێن بەربون و شتیشت نیە
~ زۆر باشە زۆر سوپاست ئەکەم
دکتۆر / ئیشی ئێمەیە

دکتۆرەکە ڕۆشت بیرم لەوە ئەکردەوە بۆچی تای وا ئەکات منیشی هێناوە بۆ نە خۆشخانە لێراش نیە بێگومان ئێستا لەگەڵ کەسێکا ڕا ئەبوێرێت

پاش چەند خولەکێک بەتەواوی توانیم هەستمەوەو خۆم ئامادە کرد و ڕۆشتمە دەرەوە لە نەخۆشخانە پارەم پێ نەبو تاکو تەکسی بگرم هیچ پارەیەکم پێ نیە هەر خۆی  هەرچۆنێک بێت توانیم بگەمەوە ماڵەوە بە هیلاکیەوە دەستم لەسەر سکم دانابو ڕۆشتمە ژورەوەو لەسەر پلیکانەکان دانیشتم تاکو کەمێک ئازاری سکم نەمێنێت
پاشان ڕۆشتم پەرداخێک ئاوم خوارد مێزەکە هەر وەک خۆیەتی شوشە شکاوەکان هەر لە شوێنی خۆیانن نەم توانی پاکی بکەمەوە ڕۆشتمە سەرەوەو لەسەر بێدەکەم پاڵ کەوتم تای هێشتا نازانێت من لەماڵەوەم گەمژە هەمو ئەمانە بەهۆی ئەوەوەن زۆر ڕقم لێیەتی
لە پێشوتر زۆر زۆر زیاتر

taehyung

ڕۆشتمە دەرەوە لە نەخۆشخانەو چومە کەنار دەریا لەسەر ئەو لمە لەسەر چۆک دەنیشتم و زیاتر و زیاتر گریام و هاوارم کرد مێشکم ئاڵۆز بوە من ڕۆزم خۆشەوێت یان ڕقم لێیەتی لە گریانەکەم وەستام سەیری دەریاکەم ئەکرد کە چۆن دێت و دەروات لە ناکاو کچ و کورێک بە بەرم دا ڕۆشتن
کورەکە چۆن دەستی کچەکەی گرتوەو باوەشی پیا ئەکات
منیش چیم لە ڕۆز کرد ئەو گەیاندە ناخی مردن

تێلێکم بۆهات لە نەخۆشخانەوە ئەوە بوە هۆی ڕاچڵەکانم و هەستانم بە خێرای
  وتیان ڕۆز بەهۆش خۆی هاتۆتەوە خێرا ڕۆشتمە ناو سەیارەکەم و بەرەو نە خۆش خانە چوم بەڵام بیرم کردەوە کە گوڵ ببەم بۆ ڕۆزە پێی بڵێم کە زۆر پەشیمانم لە ڕێگە لام دایە دوکانی گوڵێک و چەپکێک گوڵی
سپی و سورم بۆی کرد هاتمە دەرەوە و ڕۆشتم بۆ نەخۆشخانە
دوای گەشتنم خێرا چومە بەردەم ژورەکەی ڕۆزە سەیری گوڵەکانم ئەکرد چاوەکانم دا خست و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و ڕۆشتمە ژورەوە بەڵام
کوا ؟لە کوێیە ڕۆزە ؟
خێرا هاتمە دەرەوە دکتۆرەکەش بەوێدا ڕۆشت منیش چومە بەردەمی بە ترس و دڵە ڕاوکێوە

- دکتۆر هاوسەرەکەم لەکوێیە ؟
دکتۆر / بەرێزم مەبەستت خاتو ڕۆزە ؟
- بەڵێ کیم ڕۆزە
دکتۆر / ئەو ڕۆشت پشکنین و شتەکانی تەواو بو ڕۆشت بەڵام ئەزانی تۆ زۆر زۆر خراپیت ؟
- من خراپم ؟ ئەو ڕۆشت ؟
دکتۆر / بەڵێ تۆ زۆر زۆر خراپیت تۆ وات لەو کردوە تۆ ئەو بەبێ هیچ پارەیەک ڕۆشت زۆر بە داماوی

دکتۆرەکە  سەکانی خۆی کرد و منی بە جێ هێشت

ڕێک ڕوخاندمی ئەژنۆکانم کەوتن بەسەر ئەرزەکەدا نەمە توانی هەستمە وە سەرەوە گوڵەکانم لە دەست کەوتن فرمێسکە گەرمەکانم ڕژانەوە هەستم بەو خۆشەویستیا کرد کە بۆ ئەوم هەیە بەڵێ من ئاشقی ئەو بومە
هەرچۆنێک بێت هەستامەوەو گوڵەکانم هەڵگرت و ڕۆشتمە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە بە چاوی پڕ لە گریان و دڵێکی شکاوەوە ئۆتۆمبێلەکەم لێ خوری و بەرەو ماڵەوە ڕۆشتم ئەزانم ئەزانم ئەو لەوێیە گەشتمە ماڵەوەو دابەزیم  ئەژنۆکانم ئەلەرزن هەنگاوی قورس ئەنێن بەرەو ژورەوە ڕۆشتم درگاکەم کردەوەو
ماڵێکی پراو پر لە ساردی لە ئازار و شکان و هاوار م بینی بەبێ ڕۆز
ڕۆزە لە کوێیە ,,,,,,,

سڵاو جەماعەت ئەمەش پارتی تازە ئینجا ڤۆت و کۆمێنت بکەن بۆ پارتی داهاتو وە ڕای خۆشتان بڵێن

My feelings ✔︎Where stories live. Discover now