{{13}}

1.3K 213 146
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە
















دەم ویست کوپی چایەکان کۆ بکەمەوە کاتێک هەستم
بە دەستەکانی تای کرد لەسەر کەمەرم

ئەورم دایەوە بۆی ویستی لە ئامێزم بگرێت
وە کردی زۆر بە توندی لە ئامێزی گرتبوم
وەک ئەوەی مناڵێک ماوەیەکی درێژ بێت دایکی نەبینی بێت
هەستم بە هەناسەکانی ئەکرد
لەسەر ملم بۆنی قژمی ئەکرد

~ تایهیۆنگ ؟
- گیانی تای ؟
~ بەسە ڕۆڵ  بینین تەواو بو
- بەڵام من ڕۆڵ نابینم
~ لێم دور کەوە تکایە
- تۆ ڕقت لێمە ؟

هیچ قسەم نەکرد تای زۆر بە جدی وای وت
بێدەنگ بووم

- ڕۆز وتم تۆ ڕقت لێمە ؟!
~ بەڵێ !!!

تای چاوەکانی پڕ بو دڵی شکا ڕۆشتە دواوەو خێرا چوە سەرەوە

roze Pove
.
.
... بروا بە خۆم ناکەم ڕۆز تۆ چیت لێ بەسەر هاتوە
ئەوەنە دڵ ڕەق بویت ؟
ئەوەنە خراپ بویت ؟
ئەوەنە خوێن سارد بویت ؟
چۆن وات لێهات ئازار تۆی ئەوەنە گۆری گریان بێ کەسی
من تەنها داوای دڵ خۆشیەکی بچوکم کرد لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشمەوێت بەڵام نا نا ئەوە بۆ من زۆرە
من ناتوانم دڵ خۆشبم کەس بەراستی منی خۆش نەویستوە ...

...فرمێسک لە چاوەکانم قەترە قەترە ئەهاتنە خوارەوە ..
تای بۆچی وا ئەکات ؟ دەمێک ئەڵێ خۆشم ئەوێیت !..
دەمێکیش ڕقی لێمە و ئازارم ئەدات !..
ئەو ڕاستی کرد من لە دۆزەخی ئەو دا ئەمرم !!.
هەمو تەمەنم ئەروات !..
.
....فرمێسکەکانم سری و خۆم کۆ کردەوە
سینی کوپەکانم هەڵ گرت و چێشتخانەو قاپەکانم خاوێن کردەوە
ڕۆشتمە سەرەوە
هەستم بە هەنسکەکانی تای ئەکرد لە ژورەکەی خۆی
ویستم بچمە لای بەڵام خۆ من ڕقم لێیەتی و ئێستا ئازارم ئەدات
وەک بەیانی  و دوێنێ شەو
گرنگیم پێ نەداو ڕۆشتمە ژورەکەی خۆم
گەرماوم کرد و جلێکی ئاسودەم کردە بەرم و خەوتم ....
.
.
end Roze pove
.
Taehyung Pove
.
.
........ئەم شەو دڵ خۆشبوم زۆر
کاتێک ڕۆز بە دایە و بابە دایکم و باوکمی بانگ ئەکرد ئەم ویست برۆم و ماچی بکه‌م
زۆر خۆشبون لەسەر لێوه‌كانی وتنی دایه‌ و بابه‌
ئەی کاتێک پێکەنی دەنگی وەک ئاوازی مۆسیقا بوو
لە گوێکانم پێکەنینەکەی زۆر جوان بوو
کاتی نان خواردن کاتێک دایکم ئەو قسەیەی کرد
دڵ خۆشیم زیاتر ئەبو داوام لە خودا ئەکرد کە ئەم کاتە تەواو نەبێت ......
.
...منداڵ منداڵێک کە خوێنی من و ڕۆزی تێدابێت چەند خۆشە
ئەبمە باشترین باوکی جیهان بۆی !
ویستم سوپاسی بکەم و پێی بڵێم
ئەو ڕقەی دڵت ئەگۆرم بۆ خۆشەویستی هەمیشە دڵ خۆشت ئەکەم
بەڵام بۆچی هێندە باسی ڕابردو ئەکەیت ؟!
.
بۆچی ڕقت لێمە لە کاتێکدا من تۆم خۆشەوێت ؟ !
ئەو ڕقە بۆچی وەک سەهۆڵ بەستویەتی لە دڵتا بەرامبەر بە من ؟؟!
خۆری خۆشەویستی من پێی ناگات ؟؟!
بۆچی بە ترسەوە سەیری چاوەکانم ئەکەیت ؟؟!
ئەوەنە خراپ دەر ئەکەوم ؟
ئەوەنە درندە دەر ئەکەوم ؟
بۆچی سەیری هەستەکانم ناکەیت ؟
سەیری ئەو خۆشەویستیە ناکەیت ؟
بەڵێن بێت ئەو ڕقە بگۆرم بۆ خۆشەویستی و دڵت بە دەست بهێنم !!!
.
دڵم زۆر شکا بە وتنی ڕقت لێمە نەم توانی لەبەر چاوتا بە لاوازی دەر کەوم ئەو غرورە چەند جوانە
کە نەهێڵێت لە بەر چاوی خۆشەویستی ژیانت لاواز دەر بکەویت
نەم توانی بخەوم تەنها گریام گوێم لە دەنگی دەرگاکە بو ئەزانم ئەویش ئێستا خەوتوە بە ئاسودەی بەڵام ئاگای لە هاواری دڵم نیە !

My feelings ✔︎Where stories live. Discover now