part 12

3K 370 202
                                    


pritty pov

دواتر بە نهێنی لەو زیندانە، مەبەستم قوتابخانەکەیە کە وەک زیندان وابوو هەڵهاتین
بەراستی ئێستا ئەزانم exo و bts چەند جدین و ئاگایان لێمانە وە چەند ئێمەیان خۆش ئەوێ  چونکە تەنانەت زۆر بەوریایەوە ئاگاداری هەنگاوەکانمان بوون  وووواای ئەوان پاڵەوانن
وە جینکوک   ههههه ئەیەوێ خۆی لە پێش نونە دەرخا

.
.
.
زۆر رۆشتین تاوەکو گەشتینە سەر رێگایەکی سەرەکی لەوێ هەرچۆنبێ بە پێ گەشتینە نێو شار زۆربووین وە شەو درەنگ بوو بۆیە هیچ هوتێلێک ژووری پێ نەدەداین وە پارەیەکی وامان پێ نەبوو تا پێشەکی کرێی خانووی پێ بەین  و خانوو بەکرێ بگرین

لەناکاو جەی هۆپ وتی (من مستیلەیەکی دایکم هەیە کە منی هێنا بۆ ئەو قوتابخانەیە پێیدام وە پێم وابێ زۆر گرانبەهایە چی ئەڵێن بیفرۆشین و خانویەک بەکرێ بگرین؟)

(گەمژە مەبە جەی هۆپ ئەوە تاکە شتە کە لەدایکتەوە مابێتەوە بۆ ئەوەی بیپارێزی چۆن ئەتوانی وابڵێی ؟) وتم چونکە ئەزانم ئەو گرانبەهاترین شتی خۆی ئەبەخشێ لەپێناومان بەهۆی نرخ نا بەڵکو ئەو تەنها بە منی وتوە کە چەند دایکی خۆشئەوێ وە مستیلەکەی دایکی

flash back

من و جەی هۆپ شەو بوو قسەمان ئەکرد چونکە کەسمان خەومان لێ نەئەکەوت
لەناکاو من لە ملی زنجیرێکم دی کە مستیلەیەکی زۆر جوانی پێوە بوو
پێم وابوو کە شتێکە لە خۆشەویستیەوە یان کچێکەوە بۆی هاتوە بۆیە دەستم کرد بە گاڵتە پێکردنی  بەڵام جەی هۆپ بزەی کرد و وتی (وایە پریتی ئەوە لە خۆشەویستەکەمەوە هاتوە خۆشەویسترین کەسی ژیانم ...دایکم   ئەو دایکەی لەپێناو مێردەکەی جێی هێشتم کە بچوکبوم  بەڵام هێشتا زۆرم خۆشەوێ ئەو دایکمە وە ئەزانم ئەو منی چەند خۆشەوێ  ئێستاش ڕووباری فرمێسکەکانیم بیرە کە بەڕوومەتەکانیا ئەهاتنە خوارەوه دڵنیام گەر ناچارنەبوایە منی بەتەنها بەجێنەئەهێشت ........)سەرسام بوو کە دایکی وای لەگەڵدا کردوەو ئەو هێشتا زۆری خۆش ئەوێ ... من هێشتا نەفرەت لە دایکم ئەکەم .........ئاهێکی هەڵکێشا و وتی (ئااااااه هیوادارم ئەو بەڵێنەی لێیم وەرگرت بەجێی بهەیەنێ و نەگری بەرگەی فرمێسکەکانی ناگرم ) دواتر ماچی مستیلەکەی کرد ..دیاربوو بەزۆر خۆی گرتبوو  کە نەگری .....ڕاستیەکەی  من نەمزانی چی بڵێم لەوکاتە فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە و توانای قسەکردنم لە دەست دا
.
.
.
.
.
end flash back

خەریکی قسەکردن بووم و  هەوڵی رازی کردنی جەی هۆپم ئەدا کە مستیلەکەی نەفرۆشێت  تا وای لێ هات تا رادەیەک هەمووان لە مەسەلەکە تێگەشتن

جەی هۆپ قۆڵمی بە توندی ڕاکێشا و دوری خستمەوە لە هاوڕێیان و وتی (پریتی تکایە دایکم سودی بۆ من نەبوو تا شانازی پێوە بکەم با بۆ هاوڕێکانمی هەبێ و ڕووم بێت بڵێم دایکم خۆشئەوێ ، تکایە ؟ باشە؟ .......) قسەم نەکرد وەک ئەوەی بڵێم ڕازی نیم چونکە ئەزانم دایکی  بێ سنور خۆشئەوێ
وتی وەک ئەوەی زانی مەبەستم چیە (من دایکمم لە دڵما خۆشئەوێ نەک ئەو مستیلەیە ، شێوەی  دایکم لە مێشکمایە نەک مستیلەکە ......)   راستیەکەی کاری لێکردم وقسەکانیم پێ راستبوو وە ئەزانم ئەو کارە هەر ئەکات  بۆیە وتم (باشە بەڵام ئەوان رازی ئەبن ؟ )
(ئەوان بۆ خۆم لێ گەڕێ )جەی هۆپ وتی

✓The ‌handsome elf ✓Where stories live. Discover now