part 9

1.6K 306 101
                                    

نونە هیچ قسەیەکی نەکرد تاوەکو کاتژمێرێک وە سەری زۆر سوڕمابوو  ......

جینکوک کە لە تەنیشت نونە دانیشتبوو دڵنیابوو لەوەی نونە وەڵام ناداتەوە و زۆر دەترسێ وە کە تائێستا وەڵامی نەداوەتەوە زۆر ڕوونە کەوەڵامەکەی نەخێرە ،بۆیە بڕیاری دا کە چیتر بێزاری نەکا و هەستایە سەرپێ و وتی( پێویست ناکا چیتر ئاوا نائاسودەبی من لە وەڵام نەدانەوەکەت تێگەشتم وە مەترسە دڵنیابە تۆسەلامەت ئەبی چونکە تۆ نەک وەک خۆشەویستت من قبوڵناکەی بەڵکو من دڵنیام وەکو هاوڕێشت منت ناوێ چونکە من جنۆکەیەکم . )دواتر هەستایەوە و بلوزەکەی هەڵگرت و ویستی بروات ................بەڵام.....

نونە وتی (جا گەر جنۆکەش بیت ، جنۆکەیەکی قۆزیت)وە بزەیکرد

جینکوک ئاوری دایەوەو بەروخارێکی تێنەگەیشتوو وتی (چی؟)
وەکو ئەوەی لە مەبەستی قسەکەی تێنەگەیشت

نونە وتی (ئەڵێم تۆ جنۆکەیەکی قۆزیییییت ، هەرچەندە تۆ جنۆکە نیت ، تۆ تەنها توانایەکت هەیە کە مرۆڤە ئاسایەکان نایانە  ، تۆ تەنها نایابتریت  ، وە ئەو جیاوازیەشت ئەوەناگەیەنێ کەتۆ مەترسیداریت بۆ من چونکە تۆ ئەتوانی ببیتە   Super hero کەی من، وانیە؟) وە بزەیەکی زۆر کیوتی ئەکرد (خۆشەویستەکەم ) ئەوەشی زیاد کرد ، وە بەردەوام بوو لە بزە کیوتێکەی 

جینکوک لە خۆشیا نەی ئەزانی چیبکا ، ئەو وەڵامێکی وەرگرد کە چاوەڕێی نەئەکرد

خێرا ڕایکرد و نونەی لە باوەشکرد  وە هەردوکیان بەخێرایەکی زۆر بەرزبونەوە بۆ ئاسمان هێندە خێرا بوو نونە نەی ئەزانی چی ڕوو ئەدات  ..........زۆر بەرز بونەوە لە سەرەوەی هەورەکان ....
جینکوک باڵەکانی خۆی لە خۆی و نونە پێچایەوە،

کە قۆڵەکانیشی لەکەمەری ئاڵاندبوو و نونەش زۆر بە توندی لەترسا قۆڵەکانی لە ملی جینکوک ئاڵاندبوو زۆر ئەترسا کە بکەوێ ، کە جینکوک قۆڵەکانی بەدەوری خۆیانا ئاڵاند  بەرەو خوارەوە ئەکەوتن کەوای لە نونە کرد بقیژێنێ ، جینکوک بزەی کرد و دوو هێندە بەرز بونەوە .

نونە کە چاوەکانی داخستبوو وە سەری لە ملی جینکوک چەقاندبوو  هەستی کرد کە ئە جوڵە خێرایە نەما بەڵام ئەترسا بۆ کەمێکیش چاوەکانی بکاتەوە .

جینکوک وتی (نونە چاوەکانت بکەوە)

نونە سەری بەمانای نەخێر جوڵاند

جینکوک وتی (ئاخر ئەو دیمەنە جوانەت لە دەست ئەچێ  ، نونە زۆر لە ئەستێرەکان و مانگ نزیک تریت، چاوەکانت بکەوەو بیبنە )

نونەوتی (ناتوانم هەوڵ ئەدەم بەڵام ناتوانم تکاییییە با بڕۆینە خوارەوە هیچ شتێک لە ژێر پێم نیە ئەترسم خەریکە ئەکەوم ، )

جینکوک وتی (دەی سوپەر هیرۆکەت ئەیەوێ هیواکەت بێتە دی، ئەگەر چاوەکانت نەکەیتەوە لە دەستت ئەروات و دوبارە نایبینیتەوە ، تێگەشتیت؟)

نونە وتی (تکاااااااااااایییییییییییەەەەەەەە)

جینکوک وتی (باشە بەڵام پەشیمان ئەبیتەوە) وە دواتر دابەزیە خوارەوە لە هەمان شوێن وە بە بێ ئەوەی نونە هێچ ببینێ بێگومان

نونە زۆر ترسا بوو ، کێ لەو بەرزیە ناترسێ ، وهەرچەندە لەسەر زەوی بوون بەڵام هەر لەترسا جینکوکی بەر نەئەدا

جینکوک وتی (چیە ؟ خۆ ئێستا لەسەر زەوین یان  تۆ حەزئەکەیت من لە باوەش کەیت ؟)

نونە کە گوێی لەوە بوو زۆر شەرمی کرد وە ڕومەتەکانی پەمەیی  ببونەوە  ، پاڵێکی بە جینکوکەوە نا و وتی (ئێێ بێزار کەر ، ئەڵی بەهای ڕووتیت لە بیرکاری خێرا جلەکەت لە بەرکە مارمێلکە)خۆی تورە کرد

جینکوک  وتی (مارمێلکەی چی ؟ هەموو کچەکان شێتی ئەم ماسولکانە بونە )وە ماسولکەکانی خۆی پیشانی نونە ئەدا وە دەستەکانی خستبووە پشتە سەری کەوای کردبوو ماسولکەکانی
ڕوونتر دیار بێت و  وە چاوی داگرت

نونە لەشەرما خەریک بوو بسوتێ پاڵێکی بە جینکوک نا و وتی (لاچۆ بێزارکەر)وە ڕای کرد بەرەو ژورەکەی

جینکوک پێئەکەنی و بلوزەکەی لەبەر کرد و ڕای کرد بە دوای نونە
نونە چوە ژوورەکەی ،  جینکوک لە دەرگای داو هاواری ئەکر (ئەی ماچی شەوشاد ، ئەگەر نەم یەی تێ ئەوا هەمووان بە خەبەر ئەهێنم)
نونە لە دڵی خۆیا ئەیوت خۆ هەموویانی هەڵستاند ، نایکا وانیە؟
جینکوک هەر هاواری ئەکرد تاوەکو لەناکاو دەرگاکە کرایەوەو نونە بە خێرای ماچێکی ڕومەتی کرد و وتی شەوشاد و خێرا ڕایکردە ژورەوە و دەرگاکەی داخست

جینکوک وتی( ئەوەچی بوو ، چەن خێرا بوو بەڵام  دەی یەکەم ڕۆژە نابێ بێ ڕووبم  دەی قەیناکە ) وە دواتر بە دڵێکی زۆر خۆش ڕۆشتەوە بۆ ژورەکەی خۆی

                             خەوتن
.
.
.
.
.

*******************************


✓The ‌handsome elf ✓Where stories live. Discover now