part 11

1.7K 317 65
                                    

kitty pov

دوای ئەوەی جیمین وتی کە خۆشەویستەکەی ئەتوانێت شتێکمان بۆ بکات ئیتر بریارماندا برۆین بیناسین ٫ بەڵام هەمووما زۆر بە پەرۆش بوین بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەی جیمین ببینین .
بەراستی ئەمانەوێ بزانین جیمین چی جۆرەکچێکی هەبژاردوە ؟

چانیۆڵ لەپشتمەوە هەر بۆئەوەی من گوێملێبێ و پێ بکەنم
گاڵتەی بە جیمین ئەکرد ئەیوت- فەقیرە خۆی ئاوایە ئەبێ خۆشەویستەکەی چۆنبێ وە پێ ئەکەنی____یان گاڵتەی بە نونە و جینکوک ئەکرد چونکە ئەوان بەراستی بەشێوەیەکی جدی باسی بابەتەکەیان ئەکرد ۰۰۰واتا ئەوان نایانەوێ کەس ئازاری پێ بگا : بەڵام چانیۆڵ ئەیوت سەیری ئەو دوانەکە چۆن خۆیان تێک داوە ئەڵێی خۆیان هەڵبژاردوە بۆ موختار و وتار ئەیەن

من بە زۆر خۆم گرتبوو کە پێنەکەنم ۰۰۰۰ چانیۆڵ وتی (ئەوە بۆ
ئاوا گرژی پێناکەنی خۆ قسە نەما نەیکەم دەپێبکەنە ۰۰۰
کاتێ پێئەکەنی جوانتری ۰۰۰من نامەوێ لە هەرکاتێک بێت تۆ روو گرژ بی ۰۰۰۰۰۰۰۰) وەستا لە قسەکردن و لە بەرامبەرم وەستابوو چاوەکانی بەدەوری خۆیا ئەخولاندەوە ۰۰۰ تاوەکو چاومان بەرامبەر یەکتر نەبێ ۰۰۰۰۰
هەستم کرد کەمێک ئارەقەی کردبووەوە

نەم ئەویست قسە بکەم بەڵام وشەیەک بەبێ ویستی خۆم لەدەمم هاتە دەرەوە (۰۰۰۰۰۰۰۰بۆ۰۰؟ ۰۰۰۰جا بۆچی؟۰۰۰)

بەقوڵی سەیری چاوەکانی کردم و وتی ( چونکە . کە تۆ پێئەکەنی وا هەستئەکەم هەموو دونیا هی منە .....
ئەگەر هەموو خەمی دونیا لەسەر شانەکانی من بێت کە تۆ ئەبینم لەبیری ئەکەم........
چەند خەمبار بم کە تۆ پێئەکەنیت ٫ من ئەبم بە دڵخۆشترین مرۆڤی سەر زەوی.....
بەڵام گەر دڵخۆشبم تۆ بەروویەکی گرژەوە ببینم ٫ وا هەست ئەکەم خەمی هەموو دونیا لەسەر شانەکان منن.........

ئەپرسیت ئەمە چی پەیوەندی بە منەوە هەیە ؟ .....
هەیە کیتی ئەمە زۆر پەیوەندی بە منەوە هەیە ٫ چونکە من خۆشمەوێی و تۆ دڵی منت داگیر کردە لەیەکەم رۆژ کە هاتیت بۆ ئەم قوتابخانەیە....

تکایە هەمیشە پێبکەنە و رووی خۆت گرژ مەکە چونکە بەرگەی ئەوە ناگرم ۰۰۰۰۰۰
گەر تۆ من قبوڵ ئەکەی یان نا ئەوا هەر پێبکەنە‌ چونکە کە تۆ پێئەکەنی من دڵم خۆش ئەبێت)

سەیری چاوەکانی ئەکردم و بەدەستەکانی هەردوو شانەکانمی گرتبوو وە چاوەکانی پربوون لە راستگۆیی
بۆ ماوەی پێنج خولەک هیچم نوت چونکە لەتواناما نەبوو
کە قسە بکەم

دەستەکانی نەرم کردەوە و شانەکانمی بە نەرمی بەردا وەک نیشانەی بێ هیواییەک کە وەڵامەکەی دەستکەوتوە وە وتی ( تێگەشتم پێویست ناکا.....)
قسەکەم پێ بری بە باوەشە توندەکەم کە وای لێکرد هەنگاوێک بۆ دواوە بگەرێتەوە وە کەمەریم بە توندی گرتبوو
فرمێسکەکانی چاوم خۆیان نەگرت و هاتنە خوارەوە چونکە زانیم کە قسەکانی چەند لە دڵەوە بوو وە بە نەرمی و بە کزی وتم (زۆرم خۆشئەوێی یۆڵەکەم )
بە توندی باوەشی لێدامەوەو وتی (ئەم نازناوەم خۆشئەوێ)

✓The ‌handsome elf ✓Where stories live. Discover now