𝑃𝑎𝑟𝑡(13)

131 25 45
                                    

های..🖤

pov(tina)

لەگەڵ سوومین بڕیارماندا بڕۆینە کۆمپانیاکەی تای تاوەکو چاومان بە یوری بکەوێ ئەو هیچ کاتێک سەردانمان ناکا
کچەکان هاتنە نێو کۆمپانیاکە بەڵام نەیاندەزانی یوری
لەکام بەشەی کۆمپانیا کاردەکا تەنها ئەوە دەزانن
بووەتە سکرتێری تای
"ببورە خاتوون دەتوانم بزانم لی یوری لەکوێیە؟"
بەڕێزەوە لە کارمەندێکی ئافرەتی پرسی

کارمەند:بێگومان ئەو سکرتێری بەڕێز تایهیۆنگە لە
نهۆمی چوارەم دەیدۆزنەوە
بەزەردەخەنەوە

سوومین:سوپاست دەکەین
بەزەردەخەنەوە وتی و لەگەڵ تینا ڕۆشتن

تینا:خۆزگە هەواڵمان پێی دەدا
بەئاسایی

سوومین:کێشەنییە با ببێتە سوپرایز گیانەکەم
بەزەردەخەنەوە

یوری خەریکی لاپتۆپەکەی بوو سوومین و تینا لێی
نزیک بوونەوە بەڵام هەستی بەوە نەکرد

تینا:سوپرایز!!
بەتونێکی بەرزەوە وتی و یوری سەری هەڵبڕی ڕووخساری گەشایەوە بەبینینی ئەوان

یوری:هێی ئێوە چی ئێوەی هێناوەتە ئێرە
بەدڵخۆشییەوە باوەشی لێیان دا

سوومین:تەنها حەزمان کرد بزانین چۆن کارێک دەکەی کچم
بەدڵخۆشییەوە وتی

"گیانەکەم هەواڵت بەکارمەندەکان دا.."

تای هاتە دەرەوە و قسەی دەکرد بێ ئەوەی بزانێ کێ لای یورییە کە کچەکانی بینی وەستا لە
قسەکردن

تینا:گیانەکەم؟؟!!
بەشۆکەوە وتی و سەیری یوری دەکرد

سوومین:چیی..ئێوە لە پەیوەندیدان مەحاڵە!
دەستی خستە سەر دەمی

یوری:ئێێ..ئەوە..
تای قسەکەی بڕی

تای:بەڵێ..ئێمە چیتر تەنها هاوڕێ نین لەگەڵ یوری ئەو خۆشەویستمە کچینە
وتی و بەزەردەخەنەوە سەیری یوری کرد ئەویش
هەمان شتی بۆ کردەوە

تینا دڵخۆشبوو بەوە بەڵام سوومین کەمێک توڕە دیاربوو

سوومین:تۆ چۆن ئەوە بە نزیکترین هاوڕێکانت ناڵێی
هاا؟؟؟!
بەتوڕەییەوە جانتاکەی لەسەر مێزەکە هەڵگرت
ڕووی وەرگێڕا تا بڕوا لەناکاو خۆی کێشا بەکەسێکدا ئەو
کەسەش جۆنگکووک بوو

جۆنگکووک:هێی چیبووە..
کاتێک بەنیگەرانییەوە سەیری سوومینی دەکرد کەوا
کەمێک ئازاری پێگەشتبوو

𝑇𝐻𝐸 𝐻𝐼𝐷𝐷𝐸𝑁 𝑆𝐸𝐶𝑅𝐸𝑇Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz