𝑃𝑎𝑟𝑡(1)

373 49 4
                                    


های..بەهیوای ئەوەی ئەم چیرۆکەشتان بەدڵ بێ🖤
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بەیانیێکی زووی وەرزی زستانە خەڵکی بۆ سەرکارەکانی
خۆیان دەڕۆن وەک هەموو ڕۆژێک
بەڵام دەنگە دەنگێک ئەم خەڵکەی بێزارکردبوو کەوا
لەلایەن دوو قوتابییەوە دەهات دانەیێکیان
بەردەوام بەدەنگی بەرز و ناڕەزاییەوە قسەی دەکرد و
ئەویتریش گوێی بۆ دەگرت بەبێزارییەوە
"دەنگت نزم بکەوە هەرخۆی بەهۆی تۆوە بوو
لەم قوتابخانەیەش دەرکراین سوومین"
بەتوڕەییەوە وتی

سوومین:بەڵام نەخێر چۆن دەکرێ دەرمان بکەن ئێمە
چی وا خراپمان کردووە یوری..ئەمە بێزارکەرە
بەڕەخنەوە قسەی دەکرد

یوری:بەسیکه ئێمە وا پۆلی هەشتین ئیتر گەورەین
تۆش کەمێک خۆت بگۆڕە
بەبێزارییەوە

سوومین:من چیمە هاا؟؟..چیمە ئاا سێرم بکە!
بەرەو ڕووی ڕۆشت و ڕوومەتی گرت

یوری:هێی وازبێنە...بابڕۆین تا درەنگ نەبووە گەرنا
لەوێش دەردەکرێین
بەئاسایی

یوری و سوومین بەڕاکردنەوە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە
نوێکەیان چونکە هەمووجارێک دەردەکرێن لەوێ بەهۆی
سوومینەوە چونکە کێشەی زۆر دەنێتەوە باوکی
یوریش کچەکەی لەگەڵ لەگەڵی دەگوازێتەوە چونکە
لەگەڵ باوکی سوومین هاوڕێی نزیکن وە سوومین و
یوری بێستن
.
.
.
دوای 15خولەک گەشتن بەو قوتابخانەیەی ناویان لێ
نوسرابوو
"تکایە ژووری بەڕێوبەر لەکوێیە؟"
یوری لەکچێکی پرسی بەڵام وەڵامی نەدایەوە چونکە
سەرقاڵی خوێندنەکەی بوو و ڕۆشت

سوومین:پێویسته بەشێوازی خۆم قسەیان لەگەڵ
بکەم...
یوری پێی بڕی

یوری:دەی وابکە با لێرەش دەربکرێین باشە؟
بەبێ باوەڕییەوە لە سوومینی دەڕوانی

یوری:تکایە...دەتوانی پێم بڵێی ژووری بەڕێوبەر
لەکوێیە؟
لەکوڕێکی پرسی

کوڕەکە:بێگومان..لێرەوە بڕۆن پاشان بەلای دەسته
چەپ بسوڕێنەوە
بەئاسایی

یوری:زۆر سوپاست دەکەم
سەری وەک ڕێز بۆ دانەواند

یوری دەستی سوومینی گرت و بەو ڕێگایەوە ڕۆشتن
کە کوڕەکە پێی وت

یوری:خۆیەتی
کاتێک سەیری نوسینی سەر دەرگاکەی دەکرد
یوری بەڕێزەوە لەدەرگای دا و ڕۆشتنە ژوورەوە دوای
ئەوەی بەڕێوبەر ڕێگای دا

سوومین:سڵاو
سەری دانەواند

یوری:سڵاو بەڕێزم
هەمان شتی کرد

𝑇𝐻𝐸 𝐻𝐼𝐷𝐷𝐸𝑁 𝑆𝐸𝐶𝑅𝐸𝑇Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin