𝑃𝑎𝑟𝑡(11)

101 22 7
                                    

های..🖤

تای بەتوڕەیی و هاوارەوە وتی و وایکرد هەمووان
سەیرییان بکەن

"بۆچی هاواری بەسەردا دەکەی کیم تایهیۆنگ؟"
تای ڕووی وەرگێڕا و بینی هان نزیکیان دەبێتەوە

هەوڵی دەدا خۆی ئاسایی دەرخا لەکاتێکدا لەناخەوە
توڕەبوو یوری تەنها بەشۆکەوە لە تای دەڕوانی
نەیدەزانی بۆچی وا توڕەبوو

تای:ئەمە پەیوەندی بەتۆوە نییە
بەساردی

هان:چۆن دەتوانی هاوار بەسەر سکرتێرەکەتدا بکەی؟
بەبێ باوەڕییەوه

تای:بەلاتەوە گرنگە؟
بەجدییەوە

هان:بەدڵنییاییەوە گرنگه..خاتوون گەر دەتەوێ لای
من دەست بەکاربە چیدەڵێی؟
سەیری یوری کرد و پرسی

تای هاتە پێش یوری'ییەوە و دەستی خستە نێو گیرفانییەوە

تای:بەقسەی کێ سکرتێرەکەم بۆ لای خۆت ڕادەکێشی؟
بەساردی قسەی دەکرد

هان:گەر ئەو حەزبکا بۆچی نا؟
بەزەردەخەنەوە

یوری هیچی نەوت و بەخێرایی لەوێ ڕۆشت تای بە
لووت بەرزییەوە لە هانی دەڕوانی

تای:وەڵامەکەت وەرگرت؟
دڵخۆشی بە ڕووخسارییەوە دیاربوو

هان:ئاساییە بەڵام..تۆ بۆچی حەزناکەی لەلای من
کاربکا شتێک لە نێوانتان هەیە همم؟
هەولی دەدا خاڵی لاوازی تای بۆ بەدەربکەوێ وای
بیردەکردەوە تای ئاشقی سکرتێرەکەیەتی

تای:ڕوونکردنەوە بۆکێ بدەم؟؟..بۆ تۆ؟
بەگاڵتەجاڕییەوە

هان ئەوێی جێهێشت و تای ڕووخسارە ساردەکەی
دەرخستەوە دڵخۆش نەبوو بەم ڕووداوانەی
ڕوویاندا بڕیاریدا بچێت و قسە لەگەڵ یوری بکا
"وەرە ژوورەکەم"
تای بەساردی وتی
یوری بەبێزارییەوە هەڵسا و ڕۆشتە ژوورەکەی

یوری:بەڵێ کارێکت پێم بوو
وتی کاتێک تای پشتی لێبوو و بەزۆر هەوڵیدەدا خۆی
ئارام ڕابگرێ

تای:جارێکیتر لەم پیاوە نزیک مەبەرەوە باشە؟
وتی بێ ئەوەی سەیری بکا

یوری:بەڵام بۆچی ئەو پیاوێکی..
قسەکەی تەواونەکرد تای بەخێرایی بۆی هات و ڕووخساری نزیک ئەوەی یوری کردەوه

تای:کە وتم نزیک مەبەرەوە واتا نزیک نابیتەوە..همم
تێگەشتیت ڕاستە؟؟
بەساردی و ترسناکییەوە وتی

𝑇𝐻𝐸 𝐻𝐼𝐷𝐷𝐸𝑁 𝑆𝐸𝐶𝑅𝐸𝑇Where stories live. Discover now