𝑷𝒂𝒓𝒕(9)

91 23 12
                                    

Hello..🖤

تای توڕە و سارد دەردەکەوت پاش ئەو پرسیارەی
سوومین کردی...
"کاتێک زانی دایک و باوکم بەهۆی ڕووداوی
هاتووچۆوە گیانیان لەدەست داوە توانای قسەکردنی
لەدەست دا"
بەساردی وتی

سوومین:بەداخەوه
بەخەمبارییەوە

یوری:دڵنیام ڕۆژێک توانای قسەکردنی بۆدەگەڕێتەوە
خەمبارمەبه
بەزەردەخەنەوە

تای:هیوادارم
بەهێمنی وتی
یونا نزیک بووەوە لە تای بەدەست ئاماژەی بەوەکرد
کە خەوی دێ

تای:باشە شیرینەکەم ئێستا دەگەڕێینەوە ماڵەوە
بەزەردەخەنەوە دەستی لەڕوومەتی دا

کچەکان شۆک ببوون بەو لایەنە شیرینەی تای

یوری:پیرەپیاو دەتوانم ژمارەکەت وەرگرم
تای ژمارەی مۆبەکەی نیشان دا لەکاتێکدا چاوی لەسەر
یونا بوو

تای:کاتێکی خۆش ئێمە دەڕۆین
بەئاسایی وتی

کچەکان:خواتان لەگەڵ
بەزەردەخەنەوە وتیان

سوومین:کچینە ئەمە کیم تایهیۆنگ بوو بەمجۆرە
گرنگی بەخوشکەکەی دەدا!!
بەشۆکەوه

تینا:لایەنە شاراوەکەی زۆر دڵڕفێنە
بەبێباوەڕییەوە

سوومین:هەروەها تۆ ژمارەی خۆشەویستەکەت
لانەبوو؟؟؟
بەگاڵتەکردنەوە

یوری:یاا خۆشەویستی چی گەمژە ئێمە تەنها هاوڕێین
بەبێزاری
.
.
.
.
دوای هەفتەیێک

لەم ماوەیە یوری و تای بەشێوەیێکی ئاسایی قسەدەکەن و ڕۆژانە کچەکان یەکتر دەبینن بەڵام وەک
ئەوە چێژبەخش نییە کە لە قوتابخانەبن
یوری زۆر بێزاربووە لەماڵەوە بۆیە بڕیاریدا داوا لە
تای بکا وەک سکرتێر لەلای کاربکا
"الوو تای دەکرێ یەکترببینین"
بەهێمنییەوە وتی

تای:بێگومان لەکوێ؟
پرسی

یوری:گەر ئێستا لەکۆمپانیایت ئەوا دێم بۆ ئەوێ
بەئاسایی

تای:بەڵێ لەوێم..چاوەڕێت دەکەم
بەهێمنی

یوری:باشە..خوات لەگەڵ
پەیوەندییەکەی داخستەوە

"چیبوو ڕازی بوو؟؟"
سوومین پرسی کە لەگەڵ تینا دانیشتبوون

یوری:لە کۆمپانیاکەی چاوم پێی دەکەوێ ئێستا دەڕۆم
بەخێراییەوە جانتاکەی هەڵگرت

𝑇𝐻𝐸 𝐻𝐼𝐷𝐷𝐸𝑁 𝑆𝐸𝐶𝑅𝐸𝑇Where stories live. Discover now