17

1.5K 285 72
                                    


دوای دوو ڕۆژ
لانا بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ ئەپارتمانەکە
هەرچەند دایکی زۆر ڕێگری لێ کرد،بەڵام لانا لەسەر بڕیاری خۆی سوور بوو

ئێستا وا بەڕێوە بۆ ئەپارتمانەکە
ئەم دوو ڕۆژە زۆر هەستی بە باش بوون کرد بە نزیک بوون لە دایکی،بۆی دەرکەوت کە دایکی تەنها لەبەر ڕقە زۆرەکەی بۆ باوکی لانا ئاوا ڕەفتاری دەکرد

دەرگای ئەپارتمانەکەی کردەوە و چووە ژوورەوە
بەڵام هەر لەگەڵ داخستی دەرگاکە ملی لەلایەن جیۆن'ەوە گیرا و پشتی درا بە دیوارەکەدا

"نەفرەتی خوا لەکوێ بوویت؟"
-جیۆن بە توڕەیی وتی

لانا بەڕووگرژی سێری کرد،زۆر دڵی لە جیۆن شکاوە هۆکاری ڕۆشتنی بۆ لای دایکی هەر جیۆن بوو

"بەو شێوەیە سێرم مەکە وەڵامم بدەوە لە کوێ بوویت؟"
-جیۆن بە هاوار و توڕەیەوە وتی

لانا جیۆن'ی دوور خستەوە لەخۆی

"بەتۆ چی"
-لانا بەبێ باکی وتی

"بەمن چی؟؟"
-جیۆن وتی بە گاڵتەجاری
کاتێک توڕەییەکەی بێ ئەندازە بوو

"بەڵێ بەتۆ چی؟ئەسڵەن تۆ هیچی من نیت تا لێپرسینەوەم لەگەڵدا بکەیت"
-لانا ئەمجارە هاواری کرد

بەڵام جیۆن چووە نزیکی و ڕوومەتی بە توندی گرت
و نوساندی بە دیوارەکەوە دووبارە

"ئەم جۆرە قسانە چییە ئەیکەی؟زمانت درێژ بووە"
-جیۆن بەتوڕەییەکی ئارامەوە وتی

لانا ڕێک شکڵی باوکی هاتە پێش چاو،جونگکووک ئێستا هەمان ڕەفتارەکانی لانا دووبارە ئەکاتەوە!

"لێم دوورکەوە"
-لانا بەهێمنی وتی
دەنگی زۆر بێ هێز بوو وەک بڵێی بەزۆر قسە ئەکات

‏‎﮼مامۆستاکەم Where stories live. Discover now