10

2.2K 277 67
                                    


"چی؟لانا ئیتر لێرە نامێنێتەوە؟"
-ناریا وتی بەهاوارەوە

کاتێک جانتاکەی دانا
جونگکووک سەری بەبەڵێ لەقاند

"بەڵام بۆ؟ئەی لەکوێ دەمێنيتەوە من بۆچی تازە بەمە ئەزانم"
-ناریا وتی

دوو ڕۆژە لەنەخۆشخانە دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی کارەکانی زۆرە

"وتی کە ئاسوودە نیم لێرە واتا شەرم ئەکەم،منیش بردم بۆ ئەپارتمانەکەم"
-جونگکووک وتی

ناریا قسەی نەکرد و چووە سەرەوە
جونگکووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قژی تێک دا

ناریا دوای کەمێک هاتەوە خۆی گۆڕی بوو و مۆبایلەکەشی پێبوو لەسەر قەنەفەکە دانیشت

پەیوەندی کرد بەلانا
جونگکووک هەروا بەسەقەتی دانیشتبوو سێری دەکرد

ئەم دوو ڕۆژە هەر کە هەڵدەستێ لەخەو لەسەر ئەم قەنەفەیە دادەنیشێت یان کتێب دەخوێنێتەوە یان سێری فلم و دراما دەکات

ئەم دوو ڕۆژە ناچن بۆ قوتابخانە چونکە پشووە

"ئەلوو لانا"
-ناریا وتی

دوای ئەوەی پەیوەندیەکە وەرگیرا
هیچ دەنگێک نەبوو

"لانا"
-ناریا وتی

"تۆ کێی بەچی ناوی من ئەزانی؟"
-لانا بەخەواڵووی وتی

ئاماژە بوو بەوەی کە لەنێو خەودا بووە
ئێستا ئەوەندە ئاگای لەخۆی نییە

"لانا گەمژە من ناریام"
-ناریا وتی

کەمێک بێدەنگ بوو کەشەکە

"ئەها ژنەکەی مامۆستا جیۆن"
-لانا وتی کاتێک باوێشکی دا

جونگکووک تەزوویەک بەلەشیدا هات کاتێک دووبارە دوای دوو ڕۆژ گوێی لە نازناوی خۆی بوو لەدەمی لانا

‏‎﮼مامۆستاکەم Where stories live. Discover now