01

5.9K 417 145
                                    



بەتەمبەڵی لەنێو جێگاکەی دەرچوو
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنە
بەڵام لانا هیچ تاقەتی نییە

بەزۆر هەستا و چووە گەرماو
ڕۆتینی بەیانیانی کرد و هاتە دەرەوە

جلی قوتابخانەی لەبەر کرد و قژی بەبەرزی بەست
دواتر چاکەتەکەی لەبەر کرد کەڕەنگی زەرد بوو

دواجار lipgloss ی لەلێوی دا و جانتاکەی هەڵگرت
و لە ژوورەکە چووە دەرەوە

لەسەر قادرمەکان بوو وەک هەموو ڕۆژ ماڵیان زۆر بێ دەنگە

"بەیانی باش"
-وتی بەساردی

دواتر جانتاکەی دانا و چوو پووتەکەی لەپێ کرد
و گەڕایەوە لەسەر مێزی نان خواردن دانیشت

دایکی قاپێکی لەپێشی دانا کە کۆکۆپۆپس بوو
و لانا بەهێمنی دەستی کرد بەخواردنی

کەمێک دواتر تەواو بوو

"پارەم پێ نەماوە"
-ڕووی لەباوکی کرد

باوکیشی بڕە پارەیەکی باشی پێیدا تا بەم زووە نەگەڕێتەوە و داوای پارەی تر بکات

لانا لەماڵ دەرچوو و بەڕێکەوت بۆ قوتابخانە نوێکەی

لەڕاستیدا ساڵی پار لەگەڵ کچێکدا شەڕی کرد
لەبەر ئەوە لەو قوتابخانەیە فەسڵ کرا باوکیشی زۆر توڕە بوو
و بۆیە ناونوسی نەکرد لەهیچ قوتابخانەیەکی تر

و بەهۆی کارە گەمژانەکەی خۆی و خەم ساردی باوکی
ساڵێکی خوێندنی فەوتا

ئێستا پۆلی ١١یە

لەڕاستیدا لانا پەیوەندی زۆر خراپە لەگەڵ ماڵەوەیان
دایک و باوکی هیچ گرنگی پێ نادەن نەلەمنداڵی نەلەئێستا
هەرگیز بۆ هیچ شتێک شانازیان پێوە نەکردووە و هەمیشە پێی دەلێن تۆ تەنها بێ سودێکی خۆزگە بەردێکمان هەبوایە لە جیاتی تۆ.

‏‎﮼مامۆستاکەم Where stories live. Discover now