"ئەتوانم بێمە ژوورەوە؟"
-لانا وتی کاتێک لەپێش دەرگای ماڵی دایکی وەستابوودایکی بەبێ قسە لەڕێگاکە دوور کەوتەوە لانا ڕۆیشتە ژوورەوە
بینی ماڵەکە هەر وەکوو خۆیەتی،ئەو ماڵەی ڕۆژێکی خۆشی تێدا بەسەر نەبردچاکەتەکەی داکەند لەگەڵ پێڵاوەکەی دواتر
چووە ژوورەوەلەسەر قەنەفەکە دانیشت،دایکی هاتە تەنیشتی دانیشت
کەشەکە زۆر هێمن بوو،لانا سەری لەسەر شانی دایکی دانادایکیشی دەستەکانی لانا'ی گرت و سەری لەسەر سەری دانایەوە،لانا چاوی پڕ بوو لە فرمێسک
چەنێکە هەستی وای نەبووە
"دایە لەباوەشم بگرە"
-لانا بەدڵپڕی وتیدایکی بەبێ قسە لەباوەشی گرت
لانا چاوەکانی داخست،هەستی بە ئارامیەکی زۆر زۆر کردهەنسێکی گەورەی دا،دواتر بەخراپی دەستی کرد بە گریان
وەکوو منداڵێکی ساوا لە باوەشی دایکی دەگریادایکی زۆری پێ سەیر بوو،ئاخر یەکەمجاریەتی گریانی لانا ببینێت لەدوای تەمەنی منداڵیەوە هەر جارێکیش لێیان دابا و ئازاریان دابا تەنها سێری دەکرد و نەدەگریا هەرچەندە ئازاریشی هەبوایە
ئێستاش زۆر بە کوڵ دەگریەت،دایکی دەستی بە پشتیدا دەهێنا بەهێمنی تا ماوەیەکی زۆر بەم شێوەیە دەگریا
"لانا تۆ باشی؟"
-دایکی پرسی"ناء،هیچ باش نیم"
-لانا وتیدواتر زیاتر خۆی نوقمی باوەشی دایکی کرد
زۆر پێویستی بەم باوەشە بوو،هەرچەندە دایکی باش نەبووە لەگەڵی بەڵام سەیرە زۆر ئاسودەییەکی زۆری هەیە لە باوەشیدا
حەز ناکات لێی دوور بکەوێتەوەئەو شەوە هەروا لەوێ خەوی لێکەوت
دایکیشی هیچ ناڕەزاییەکی دەرنەبڕی،ئەسڵەن دایکی بیری لانا'ی دەکرد زۆر زۆریش بەڵام تەنها ڕووی نەدەهات دوای ئەم هەموو شتە بڕواتە لای
![](https://img.wattpad.com/cover/360228405-288-k876565.jpg)
YOU ARE READING
﮼مامۆستاکەم
Fanfiction"بەڕێز جیۆن من ئامێری پڕکردنەوەی ئارەزووەکانت نیم هەر کاتێک بتەوێت بانگم بکەی بۆ ژوورەکەت" -لانا وتی بەدەنگێکی لەرزیو کاتێک دوگمەی قەمیسەکەی دادەخست "بچکۆڵ پێش ئەوەی وەکوو سۆزانیەکان بێیتە سەر قاچەکانم بیرت بکردایەتەوە لەم قسەیە" -بەگاڵتەجاری وتی دو...