12

2.1K 273 101
                                    


بەیانی کاتژمێر 9:40 خولەک
جونگکووک لە پشتەوە باوەشی لە لانا دابوو بە ئاسوودەیی خەوتبوو

بەڵام لانا ئەمشەو نەیتوانیوە بخەوێت
هەرلەدوای تەواو بوونی کارەکە

بیر لە ناریا دەکاتەوە تا ئەم خولەکە
ئازاری ویژدان خەریکە دەیکوژێت...

دوای چەند خولەکێک ڕووی کردەوە جونگکووک
وایزانی خەوتووە بەڵام بینی بەچاوە قاوەییە زۆر تۆخەکانی سێری دەکات

لانا تەزوویەک بە جەستە ڕووتەکەیدا هات
بۆ ماوەیەک هەروا بەبێ هیچ شتێک سێری چاوی یەکیان دەکرد

"بۆ تائێستا نەخەوتووی؟!"
-جونگکووک بەدەنگە گڕەکەی وتی

لانا وەڵامی نەدایەوە تەنها چاوەکانی داخست و خۆی خستە باوەشیەوە

بڕیاری دا هەموو شتێک و کەسێک لەبیر بکات و چێژ وەربگرێ لەگەڵ جونگکووک بوون.

هەربەزووی خەو بردیەوە

ئینجا جونگکووک کەوتە نێو بیرکردنەوەیەکی زۆر قوڵ
بیری لەو کارە گەمژانەیە دەکردەوە کەبەبێ بیرکردنەوە ئەنجامی دا

بەڵام هێشتا پەشیمان نەبوو،هیچ هەستی بەشەرمەزاری نەدەکرد بەرامبەر بە ناریا

سێری سەقفەکەی دەکرد دەستێکی لەژێر لانادا بوو ئەوی تریش لەژێر سەری خۆی

-

کاتژمێر 4:30ی دوای نیوەڕۆ
جونگکووک زووتر هەستابوو بەڵام لانا ئێستا هەستاوە

بەخەواڵووی خۆی شوشت،دوای ئەوە کەمێک هۆشی هاتەوە
لەبەر شەرم نەیدەزانی چۆن بڕواتە دەرەوە

دەیزانی جونگکووک هێشتا لێرەیە
بەهەرچۆنێک بێت زاڵ بوو بەسەر شەرمەکەیدا و چووە دەرەوە
بینی جونگکووک بەبێ بەشی سەرەوە دانیشتووە لەسەر قەنەفەکە

‏‎﮼مامۆستاکەم Where stories live. Discover now