part 6

190 41 122
                                    

لە یارمەرتی دان زیاتر هیچ هەلێکی تری بۆ نەماوەتەوە تا زووتر تەواوبن بەبێزاری هەستایەوە چووە ئەو شوێنەی وانی لێن و دەرگاکەی کردوە و گوتی"ئـێـسـتـا بـوەسـتـن بـەیـانـی تـەواو بـکـەن" تایهیۆنگ لە ئەرزەکە دانیشتبوو و خەریکی بۆیاغ کردنی دەرگاکە بوو بەڕاستی شێوەیەکی زۆر پێکەنیناوی هەبوو سەڕەڕایی ئەوە ڕوخساری شۆرد  بەڵام دوبارە پیس بوویەوە بگرە ئەمجارە خراپتریش بوو"نـەخـێـر ئـەگـەر بـوەسـتـیـن ئـەوە لـە کـوێ بـخـەوم"تایهیۆنگ گوتی بە گرژیەوە ئەوی تریش تەنها بە ساردی گوتی"خـوارەوە کـۆڵـێـک قـەنـەفـەیـی لـێـیـە بـڕۆ لـەوێ بـخـەوە، بـۆ خـاتـری خـوا لـە نـێـو ئـەو هـەمـوو ژاوە ژاوە خـەوم لـێ نـاکـەوێ"جاکسۆن ئحمێکی کرد کاتێک هەستی بە توڕەیی جۆنگکووک کرد لە ئێستادا ئەوەی نایەوێ ڕووبدات توڕەی جۆنگکووکە، تایهیۆنگ بەدەنگێکی تۆزێک بەرز و بێزاریەوە گوتی"مـن حـەزم لـە خـەوی سـەر قـەنـەفـە نـیـە، ئـەگـەر خـەوت ئـەوێ یـارمـەرتـیـمـان بـدە"جاکسۆن گوتی"ڕاسـت دەکـات یـارمـەرتـیـمان بـدە بـا زوو تـەواو بـیـن" جۆنگکووک ڕوخساری بەبێزاریەوە گرژکرد و نەفرەتی لە خۆیی دەکرد کە ڕێگایی بە تایهیۆنگدا گۆڕانکاری لە ژوورەکەیدا بکا، لە تایهیۆنگ نزیک بوویەوە قوتووی بۆیاغەکەی لێ ستاند و بەساردی گوتی"بـوەسـتـە لـە یـاریـی کـردن سـەیـریـی خـۆت بـکـە چـۆن خـۆت پـیـس کـردوە"تایهیۆنگ شانەکانی بەرز کردوە بەبێ خەمی وایی لە جۆنگکووک کرد هەناسەیە باتەوە و دەست بکات بە یارمەرتی دانیان، تایهیۆنگ سەیری جاکسۆنی کرد کەوا هیچ شوێنێکی پیس نیە و دواتر سەیری خۆیی کردەوە کە هەموو گیانی پیس بووە هەستی بەبێزاری کرد کە ئەو هەموو گیانی پیسیە و جاکسۆن نا، هەر بۆیەش فڵچە بچووکەکەی هەڵگرت و چووە پشتی جاکسۆنەوە و بەزۆرزانیەوە گوتی"جـاکـسـۆن سـەیـریـی ئـێـرە بـکـە"جاکسۆن کە ئاوڕی دایەوە تایهیۆنگ فڵچەکەی هەمووی بە ڕوخساری داهێنا کە وایی لە جاکسۆن کرد شۆک بێت و دوو هەنگاو گەڕایەوە دواوە دەستی لەسەر ڕوخساری دانا و هەوڵی دەدا بیسڕێتەوە، سەیرێکی تایهیۆنگی کرد کەوا بە توندی دەستی کردوە بە پێکەنین بەخێرایی بەرەو تایهیۆنگ چوو تایهیۆنگیش بەخێرایی دەستی کرد بە ڕاکردن کە هێشتان بەردەوامبوو لە پێکەنین، ئەوانە هەمووی لایی جۆنگکووک بوو کە بەزۆر خۆیی گرتووە تا نەیانکوژێ، تایهیۆنگ هەستی کرد کەوا جاکسۆن خەریکە بیگرێ بۆیە بەخێرایی ڕایکردە لای جۆنگکووک کە ئیش لەسەر دیوارەکە دەکا، تایهیۆنگ خێرا بووە ناو دەستەکانی کە وایی کرد پشتی بەر دیوارەکە بکەوێ و ڕوخساریشی بکەوێتە بەرامبەر سینگی جۆنگکووک، ڕوخسارەی بەرز کردەوە بۆ چاوە ساردەکانی جۆنگکووک و گوتی"بـەخـوا مـن هـیـچـم نـەکـردوە تـەنـهـا تـۆزێـک بـۆیـاغـم لـە ڕوخـسـاریـی دا، تـکـایـە مـەهـێـڵـە بـمـگـرێـێ"جاکسۆن لەو کاتەدا دەستی دڕێژکرد تا تایهیۆنگ بگرێ بەڵام حەپەسا کاتێک جۆنگکووک دەستی ئەوی دوورخستەوە یانی چی ئێستا ئەو کەسەی بە خوێناوی ناسراوە پارێزگاری لە کوڕێک دەکات، تایهیۆنگ بە مانایی بردنەوە زەردەخەنەیەکی کرد کە جاکسۆن نەیدەتوانی پێی بگات زمانی لێی دەرهێنا تا ئیزحاجی بکا، جاکسۆن پەنچەی بەرز کردوە بە مانایی هەڕەشەکردن، تایهیۆنگ هەر بەردەوامبوو لە پێکەنین و گاڵتەکردن بە جاکسۆن، خوێناویە حەسەبیەکەش کە کاری لەسەر دیوارەکە دەکرد سەبریی نەمابوو و بەتوڕەی گوتی"ئـێـوە نـاوەسـتـن لـە یـاریـی کـردن لـەو نـاوە خـێـرا ئـەوەیـی دەسـتـان پـێـی کـردوە تـەواویـی بـکـەن"تایهیۆنگ بە شڵەژاوی لە جۆنگکووک دوورکەوتەوە چونکە وادیارە کە بەڕاستی توڕەبووە و دەستی کرد بە ئیش کردن جاکسۆنیش هەمان شت بەڵام هێشتان چاوە بکوژانیەکەی لە تایهیۆنگ بوو، تایهیۆنگ بزەیەکی بەفیزی کرد کاتێک دڵنیابوویەوە کە جاکسۆن ناتوانێ هیچی لێبکا تو جۆنگکووکیان لابێ....

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}Where stories live. Discover now