part 5

148 43 40
                                    

≪ڕۆژی دواتر≫

لە شوێنێکی نزیک فڕۆکەخانە دانیشتووە چاوەڕێی پیتەر دەکات کە کاسپەڕی بۆ بێنێت، دوایی 10 خولەکە لە چاوەڕوانی بینی بچکۆڵەکەی وەک خۆی ناوی لێناوە لەگەڵ پیتەر ڕادەکات، هەرکە تایهیۆنگی ‌ڕایکردە لای و تایهیۆنگیش بە دڵخۆشیەوە زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام تایهیۆنگ برۆکانی گرژکرد کە هەستی بە شتێک کرد لە قاچی کاسپەڕ هەیە، تایهیۆنگ سەیری پیتەری کرد و گوتی"سـوپـاس بـۆ یـارمـەرتـی دانـەکـەت"ئەوەی تریشیان تەنها سەری جوڵاند پێش ئەوەی بڵێ"ئـەی..."بەڵام قسەکەی تەواو نەکرد چونکە تایهیۆنگ دەستی کرد بە ڕۆیشتن بە دەستی بای بای کرد چونکە دەیزانی پیتەر قسەیەک دەکات و پێی توڕە دەبی

__

تایهیۆنگ بەرەو ماڵەوە ڕایدەکرد و یاری لەگەڵ کاسپەڕ دەکرد کە بەدوایەوە ڕادەکا بە دەمێکی کراوە و بەحەماسەوە، تایهیۆنگ کاتێک هەستی بە شێوازە ڕاکردنە سەیرەکەی سەگەکەی کرد وەستا و لەسەر چۆک دانیشت و کاسپەڕیش بە شێوازێکی زۆر شیرین لەبەردەمی وەستا و سەیری لارکردەوە

(شێوەی کاسپەڕ)

تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد بۆ شیرینی کاسپەڕ، بەڵام نیگەرانیەکەی هەر وازی لێنەهینا، تایهیۆنگ دەستی بۆ قاچی چەپی کاسپەڕ برد و سەیری کرد، لەو کاتەدا بە ترسەوە هەناسەیەکی هەڵمژی و چاوی پڕبوو لە فرمێسک"بـەنـەفـرەت بـێـت کـێ وایـی لـێـکـردویـت؟؟"لە ناوە...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد بۆ شیرینی کاسپەڕ، بەڵام نیگەرانیەکەی هەر وازی لێنەهینا، تایهیۆنگ دەستی بۆ قاچی چەپی کاسپەڕ برد و سەیری کرد، لەو کاتەدا بە ترسەوە هەناسەیەکی هەڵمژی و چاوی پڕبوو لە فرمێسک"بـەنـەفـرەت بـێـت کـێ وایـی لـێـکـردویـت؟؟"لە ناوەڕاستی فرمێسەکەکانی پرسی و لەو کاتە باوکی بیرهاتەوە، بە توندی دەستەکانی دەگوشی بڕوایی نەدەکرد باوکی ئاوا زیادەڕۆ بوو! بە جۆڕێک زیادەڕۆ بووە کە ئازاری ئاژەڵێکی ماڵی داوە کە هیچ پەیوەندی بەوەوە نیە کە تایهیۆنگ کردویەتی....

__

تایهیۆنگ بەیانی زوو هاتەوە بەهیوایی ئەوەی جۆنگکووک یان جاکسۆن لە ماڵەوە بن تا بیبەنە دکتۆری ئاژەڵان بەڵام کەسیان لە ماڵ نەبوو و ئێستاش وا بووە بە شەو بەڵام هێشتان کەسیان نەهاتونەتەوە ماڵەوە، تایهیۆنگ هەتا ژمارەی مۆبایلیشی لەگەڵ نەگۆرینەوە تا بتوانێ پەیوەندیان پێوە بکات....لەسەر ئەرزەکە دانیشتبوو پشتی بە قەنەفەکە دابوو بە دەنگی بەرز خەریکی گریان بوو بۆ بچکۆڵەکەی لە کاتێکدا کاسپەڕ لەبەردەمی پاڵکەوتبوو هەر سەیرت بکردبا دەتزانی ئازاری زۆرە ئاخەر چۆن ئازاری نابێ لە کاتێکدا قاچی چەپی پشتەوەی نزیکی شکان بووە؟ هەتا تایهیۆنگی داماو نازانێ ماوەی چەندێکە وایی لێهاتووە، کاسپەڕ بە شلە شلە هەستایەوە و چووە باوەشی تایهیۆنگ و بە زمانە بچووکەکەی هەوڵی دەدا فرمێسکەکانی تیهیۆنگ بسڕێتەوە بەوەش تایهیۆنگ دەنگی گریانەکەی زیاتر بەرز بوویەوە و بە توندی دەستی کرد بەگریان تا ئەو کاتەی دەرگاکە کرایەوە و جۆنگکووکی لێهاتە ژوورەوە، تایهیۆنگ بەخێرای هەستایەوە و لێی نزیک بوویەوە وە ئەوەی تریشیان بەهێمنی سەیری دەکرد بەپێچەوانەی ئەو تێنەگەیشتنەی کە لە ناوەوە بۆی دروست بووە چونکە تایهیۆنگ چاوەکانی ئاوسابوو بەهۆی گریان و ڕوومەتەکانیشی سوور بووبوونەوە "جـۆنـگـکـووک تـکـایـە بـابـچیـن بـۆ لـایـی دکـتـۆر کـاسـپـەڕ نـازانـم چـی لـێـهـاتـووە بـەڵـام هـەسـت دەکـەم چـاقـی شـکـاوە"جۆنگکووکیش سەیری کاسپەڕی کرد و گوتی"دکـتـۆری چـی بەم کـاتـە چـاوەڕێ بـکە تـا بـەیـانـی کـە جـاکـسـۆن هـاتـەوە لـەگـەڵ ئـەو بـڕۆ و چـارەسـەری بـکـە"گوتی و ویستی تایهیۆنگ تێپەڕێنێ و بچێتە سەرەوە بەڵام تایهیۆنگ ڕایکردە بەردەمی و بەتونی باوەشی پێداکرد، جۆنگکووک چاوەکانی کەمێک کرانەوە بەهۆی شۆکەوە چونکە هیچ چاوەڕێی ئەو هەڵوێستە نەبوو، ماوەیەک تایهیۆنگ ئاوا لە باوەشیا گریا تا ڕوخساری بەرزکردوە بۆ ئەوەی کە تەنها بە ساردی سەیری دەکرد"دەیـی تـکـایـه جـۆنـگـکـووک نـاتـوانـم ئـاوا جـێـی بـهـێـڵـم تـا بـەیـانـی...جـۆنـگـکـووک تـکـایـە شـتـێـک بـکـە" بەگریان و پاڕانەوە گوتی

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}Where stories live. Discover now