part 4

323 48 189
                                    

لە ناو یەکتردا نوقوم بووبوون تا ئەو کاتەی جۆنگکووک بە هۆش خۆی هاتەوە بە توڕەی شوشەی کڵاوەکەی تایهیۆنگی دادایەوە تایهیۆنگ بە ترسەوە گوتی"یاا بۆچی واتکرد زیڕەت پێ کردم"لەو کاتەدا جۆنگکووک ماتنۆڕەکەی بەکار خست و گوتی"خێرا سەرکەوە تا ڕام نەگۆڕیوە"تایهیۆنگ بە ڕقەوە سەیری کرد و دەستی کرد بە لاسایی کردنەوە جۆنگکووک سەر مانتۆڕەکە کەوت و کەمەری جۆنگکووکی بە دەستە بچووکانی توند گڕتوو وە جۆنگکووک بە خێرایەکی زۆر دەستی کرد بە لێخوڕین تایهیۆنگ خێرایە شێتانەکەی ئەوی زۆر بەدڵ بوو کەوا چۆن بە خێرایەکی زۆرەوە بە بەینی سەیارەکاندا دەڕوات باڵام ئەوەی زۆر خۆشەویست بوو لای تایهیۆنگ بۆنه دلبەرەکەی جۆنگکووک بوو کە تەواوی مێشکی داگیرکردبوو ، دەستەکانی لە کەمەری جۆنگکووک لادا و بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان و دەستی کرد بە هاوارکردن بە هەموو هێزیەوە ئەو هەڵسوکەوتە وایی لە جۆنگکووک کرد سەری لە بێهیوایاندا بادات گوتی"واز لەو شێتیەت بێنە و جوان خۆت بگرە"تایهیۆنگ بە بەرزی پێکەنی دیسان خۆی گرتەوە بەڵام ئەمجارەیان هەردوو دەستی لەسەر کەمەری دانا بەرەو لای سکی و سەری خستە سەر شانی جۆنگکووک و چاوەکانی داخست و چێژی لەو ساتە دەبینی جۆنگکووک هەرچەندە هەستی بە باوشەکەی تایهیۆنگ کرد بەڵام گرینگی پێندا و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن

____

لە جۆنگکووک دوورکەوتەوە و ڕایکردە سەر ئەو سیسەمەی لە دوکانی شتومەکەکان داندرابوو و بازیدایە سەری و بە زەردەخەنەوە گوتی"ڕات چیە لەسەر ئەمەیان؟؟"بەڵام ئەوەیتریان دەستەکانی ناو گیرفانی نابوو تەنها بەبێ دەنگی سەیری دەکرد تایهیۆنگ لەو کاتە چاوی چووە سەر گڵۆپە درێژەکە بە چاوە گەورەکانی سەیری دەکرد لە کاتێکدا دیاربوو زۆری بەدڵ بوو گوتی"ئەمەم ئەوێ"بە کارمەندەکەی گوت لەو کاتدا ئاوێنەیەکی گەورەی بینی کە تەواو جەستەت تێیدا دیاربوو قۆڵی جۆنگکووکی ڕاکێشا تا گەیشته لای ئاوێنەکە پاشان قۆڵی بەردا و دەستی کرد بە سەیر کردنی خۆی و بیرۆکەیەکی بۆ هات مۆبایلەکەی دەرکرد و دەستی کرد بە گرتنی چەند وێنەیەکی خۆی و رووی کردە جۆنگکووک و گوتی"وەرە بە وێنەیەک بگرین"بەڵام ئەوەی تر ڕووی کردە لایەکی تر و گوتی"خێرەکە من تۆزێکی تر دەبێ بڕۆم"تایهیۆنگ گرینگی پێنەدا و مۆبایلەکەی لە شوێنێک وەستاند و دەستی کرد بە گرتنی چەند وێنەیەک بۆ خۆی و ئەو ساردوسڕەی تەنیشتی پاشان تایهیۆنگ بە کارمەندەکەی گوت کەوا ئاوێنەکەشی دەوێ و پازیدایە بەردەم جۆنگکووک و گوتی"تەنها سیسەمی ئاژەڵە ماڵیەکان ماوە بیکڕین"جۆنگکووک مۆبایلەکەی داخست و بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی"وابزانم قەفەزی ئاژەڵە دەڕندەکان"تایهیۆنگ چاوەکانی خولاندەوە بە پێکەنینێکی بێزاریەوە گوتی"مەبەستم سیسەم بۆ خۆ نەبوو بۆ سەگە بچوکەکەم بوو بەیانی دەیهێنم"جۆنگکووک تەنها بەبێزاری سەیری کرد و ئەوەی تریان بە هەڕەشەوە گوتی"سوێند دەخۆم ئەمجارە گاڵتەم پێبکەی بەڕاستی دەبمە دڕندە و ئەو ڕوخسارە قۆزەت بە نینۆکەکانم داماو دەکەم"گوتی لە کاتێکدا دەستەکانی بەرز کردەوە نینۆکەکانی نیشانی جۆنگکووک دەدا و گوتی"گەمژە"جۆنگکووک بە کۆری ئەمەی گوت و ڕۆیشت بۆ شوێنی ئاژەڵە ماڵیەکان وە تایهیۆنگ هەرچەندە تێنەدەگیشت بەڵام زانی کەوا گاڵتەی پێکردەوە بۆیە ڕایکر تا گەیشتە بەردەمی و بە فەڕەنسی و بەو زەردەخەنە نامۆیەی سەر لێوەکانی گوتی"بێتام"جۆنگکووک تەنها بە ساردی سەیری دەکرد و زانی کەوا جنێوی پێداوە بۆیە دووبارە گوتی"گەمژە"ئەویش گوتیەوە"بێتااام"جۆنگکووک دەستی لەسەر نێوچەوانی دانا بەڕوا بەخۆی ناکات ئێستا وەک منداڵێک لەگەڵ کوڕێک شەڕ دەکات ناو دوکانێک کە پڕیەتی لە خەڵک ، تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی سەرکەوتوانەی کرد نزیک بوویەوە لێی و بە چرپەوە گوتی"بێتاام....بێتام...بێتام"چەند جارێک ئەوەی دووبارە کردوە چاوەڕێ بوو جۆنگکووک جوابی بداتەوە بەڵام وانەبوو بۆیە هەر بەدوایی ڕایدەکرد و دەیگوت"بێتام"بۆیە جۆنگکووک قۆڵی گرت و بە توڕەیەکی کەمەوە گوتی"ئێستا بوەستە"تایهیۆنگ چەند جارێک سەری بە مانای باشە جوڵاند چونکە دەنگی لە کاتی قسەکرد هیچ نەرم نەبوو ئەوەیتریش هەرکە هەستی بە ئاقڵبوونەکەی کرد قۆڵی بەردا و بەهێمنی دەستی کرد بە ڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنەی بۆی دەچن

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}Where stories live. Discover now