جاکسۆن جەستەی تایهیۆنگی بە قورسی دەرهێنا لە ژێر دەستی ئەو خوێناویە و گوێی پێنادات ئەگەر ئازاری بدات یان نا تەنها دەیەوێ ڕزگاری بکات لەو مردنەی ڕووبەڕوی بۆتەوە"جۆنگکووک ئەو شێتیەی خۆت لەگەڵ کەس نزیکەکانمان بەکار مەهێنە خۆی پۆلیس لە هەموو شوێنێک بەدوات دەگەرێ کارەکە لەوە زیاتر قورس مەکە"جۆنگکووک دەستەکانی خۆی دەکوشی و هەوڵی دەدا ئەو لەرزینەی جەستەی بوەستێنێ بەڵام بێ سود بوو چونکە روحی داوای خوێنی زیاتر دەکات بۆیە ویستی دووبارە تایهیۆنگ بگرێتەوە بەڵام جاکسۆن ڕێگەی نەدا و لەبەردەمی وەستا و هەوڵی دەدا هێمنی بکاتەوە"جۆنگکووک تکایە هێمن بەرەوە خۆ ناتەوێ پۆلیس هەستت پێبکات وانیە؟تکایە تەنها ئەمجارە دان بەخۆتا بگرە"ئەویش سەیری ئەو کوڕەی دەکرد کە ناتوانێ لەسەر پێیەکانیشی بوەستێ کڵاوە ڕەشەکەی داکەند و دەستی خستە ناو قژی و ڕایدەکێشا تا ئارام بێتەوە ، لەو کاتەدا جاکسۆن تایهیۆنگی هەڵگرت لەوێ ڕۆیشتن زانی کەوا ناتوانێ جۆنگکووک ئارام بکاتەوە بۆیە بۆ سەلامەتی خۆی و تایهیۆنگ ئەوێی جێهێشت.
____
ڕۆژی دواتر کاتژمێر 9:30
"تۆش ئەزانی خوشکەکەم پێویستی پێمە دەبێت بڕۆم.....جۆنگکووک تکایە دان بەخۆتا بگرە لە مۆتاییا لەگەڵمان دا دەژی ئەگەر ئازاری بدەی پەنجەی تاوان بۆ تۆ ڕادەکێشێ....هەروەها بیرت چوو ئەو کۆری نیە؟تکایە شتێک مەکە بتخاتە زیندانەوە"جاکسۆن قسەکانی بە نیگەرانیەوە بۆ هاوڕێکەی کرد کە هیچ گرینگی پێدانێکی پێوە دیارنیە"تۆ لەمەوەیە ئەوت هێنا....پێم گوتی با کەسێکیتر لەگەڵمان نەژی....مەسولیەتیشی هەڵگرە"جاکسۆن هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و لە تەنیشت کورسەکەی ئەو دانیشت و گوتی"تۆش ئەزانی من لەبەر تۆ ئەوەم کرد...دەبێت تێکەڵ بە خەڵک بیت و بەسەر...."پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات جۆنگکووک بە ساردی پێی بڕی و گوتی"ئەرێ تۆ ناڕۆیت؟"جاکسۆن بەبێ هیوایی هەستایەوە و گوتی"باشە من ئەڕۆم....ترسام تایهیۆنگ ئەوەی دوێنێ شەوی بیربێتەوە هەرچەند مەستیش بوو کەمێک موخەدرم پێی دا....تکایە بیر لە ئازار دانیشی مەکەوە"قسەکانی تەواو کرد و لە ماڵەکە چووە دەرەوە و جۆنگکووکی بەجێهێشت کە بەبەهێزی کۆپەکەی ناو دەستی دەکوشێ
____
چاوەکانی کردەوە و بە هێمینی سەیرێکی ژوورەکەی کرد هەستایەوە بەڵام هەر زوو دەستی کرد بە ڕاکێشانی قژی بەهۆی ئەو ئازارەی لە سەری هەیە"نەفرەت لەو ئازارە"بەبێزاری گوتی و هەستایەوە بەرەو حەمامی ژوورەکەی و خۆی شۆرد لە کاتێک دا هەندێک لە گۆرانیە تایبەتەکان لای خۆی دەڵێتەوە پاشان خۆی گۆڕی بەڵێ ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی زانکۆیە
≪جلەکەی تایهیۆنگ≫
DU LÄSER
شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}
Deckare / Thrillerجۆری چیڕۆک:گەی ، تاوانکاری ، رۆمانسی ، خەمناک دەسپێک:6/10/2023 کۆتایی:نادیار Jeon JongKook Top⬆ Kim Taehyung Bottom⬇