part 1

417 48 14
                                    

"تــ...تـکایـە"ئەو ئافرەتەی لەگەڵ مردن دەجەنگی گوتی و پاڕایەوە تا کەمێکیش بێت ڕوحمی پێ بکات و بهێڵێ بژی بەڵام بێئاگایە کە بێ هێزیەکەی و پاڕانەوەکانی تەنیا لە ویستی شێت بوونی زیاد دەکات وە ئەوەتا دیسان نزیک دەبێتەوە و لەدەستی ئەو چەقۆیە خوێناویە هەیە کە لەگەڵ ئاوی بارانەکە ئەسرێتەوە کەبە بەهێزی دێتە خوارەوە ئەو لاشە بەهێزە تەڕ دەکا.....

لە تەنیشتیەوە دانیشت و چاوی بەسەر برینە قوڵەکانیا دەهێنا کە خۆی بووە هۆی دروستکردنی دیقەتەکی دیسان بەرز بوویەوە سەر ڕوخساری ئافرەتەکە بەدەنگێکی سارد بێ ڕوحمانە گوتی"خـۆشـەویـسـتـی چـیە بـەڕایـی تـۆ؟؟"

ئەو پرسیارە وایی لە کچەکە کرد لە دڵیا سوێند بخوا کە ئەوەی بەردەمی تەواو نیە قەت!

"تــ...تـکـایـە..مـەمـ...کـوژە..تـکـ....."لەپڕ ئەوەتر پەنجەی کردە سەر لێوی لەسەر دەمامکەکەوە قسەی پێ بڕی ئەو ئاماژەیە وایی لەو داماوە کرد بێدەنگ بێ لە ترسان"بـڕوانـاکـەم لـەلـای تـۆ وەڵـامـی پـرسـیـارەکـەم دەسـت بـکـەوێ"

هەرکە وایی گوت نزیک بوویەوە و دیسان بە چرپەوە گوتی"با لە دۆزەخ یەکتر ببینینەوە"هەر ئەوەندەی گوت و بە چاو تروکانێک چەقۆکەی بە ملیاهێنا و ڕوحی لەو جەستەیە بڕی بەڵام ئەو"خـوێـنـاویـە"

وەکو ناوی لێنراوە، چاوی داخستوو و سەری بەرەو ئاسمان بەرز کردەوە بە زەردەخەنەیەکی نامۆوە هەست بە ئاسودەی دەکا بەهۆی ئەو خوێنەی بە گیان و دەموچاویا پڕژا کا لە ملی ئەو قوربانیە دەهاتە دەرەوە کە هیچ هێزێکی نەبوو بەرامبەر ئەو شێتە.....

---------------------------------------------------------
فەڕەنسا

"بـەڕێـز کـیـم تـایـهـیـۆنـگ بـە بـەڕێـز لـی مـیـنـهـۆ رازیـت وەکـ هـاوسـەر و لـە خـۆشـی و نـاخـۆشـی بـەیـەکـەوە بـن؟؟؟"قەشەکە بەزەردەخەنەوە قسەی کرد و تایهیۆنگیش تەواو کاتە زەردەخەنەی بۆ کردەوە وە دوایی ئەوە ئاوڕی دایەوە بۆ لای مینهۆ کە سەیرکردنەکانی سارد و هێمن بوون تایهیۆنگ دەستی خستە ژێر چەناگەی وەک ئەوەی بیربکاتەوە و بەداوای لێبوردنەوە گوتی"لـەوانـەیـە بـمـکردایـە...ئـەگـەر کـەمـێـک لـەوە بـاڵـا بـەرزتـر بـوایـە ئـەهـا هـەر ئـەوەنـدە"

تایهیۆنگ گاڵتەی بە باڵای مینهۆ کرد لە کاتێک ئیشارەت بەو سنورە دەکات کە مەبەستیەتی وە بەهۆی ئەوەوە میوانەکان بە سەیری سەیریان کرد و هەندێکیشان پێدەکەنین وایان دەزانی تەنها بۆ گاڵتەیەتی بەڵام مینهۆ بە توڕەی سەیری کرد و بە چرپەوە گوتی"تـایـهـیـۆنـگـگ"

تایهیۆنگ تەنها بە دەنگێکی زۆر بەرز پێکەنی و سەیری قەشەکەی کرد و بەزەردەخەنەوە گوتی"وەڵـامـی مـن نـەخـێـرە"لەویا باوکی بە توڕەی هاواریکرد و گوتی"تـایـهـیـۆنـگ هـەر ئـێـسـتـا بـوەسـتـە!!!"بەڵام ئەو هەناسەی دایاوە بەبێ باکی و دەستی خستە ناو قژە ڕەشەکەی و هەمووی تێک دا بەبێزاری گوتی"نـەفـرەت لـەم خـێـزانـە بـێـتـامـە"

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}Where stories live. Discover now