![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. Author pov
تەواوی شەو خەو نەچوبوویە چاوانی
لە ڕووناکیە کەمەکەی زیندانیەکە لە خاتوونەکەی ئەڕوانی کەلەسەر زەویەکە لە نزیکیەوە پاڵکەوتبوو و بەشێکی لە جلەکەی گرتبوو
بەجۆرێک بە توندی جلەکەی گرتبوو وەک ئەوەی لێی بەرن
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی سەری بەرز کردەوە تاوەکوو فرمێسکە قەتیسبووەکانی چاوی بەسەرخاتونەکەیدا بەرنەبنەوە
دوای زانینی خیانەتی براکەی تەواو کۆڵی دا
چونکە ئەزانێت هیچ شنێک سوودی نییە
فرمێسکەکانی چاوی ڕووخسارە پیسبووەکەیانی پاک کردەوە
گازی لە لێوی گرت تاوەکوو هیچ دەنگێک دەرنەکات
چاوەکانی توند داخرابوون و هەناسەی سەختی هەڵەئەکێشا
تاوەکوو هەستی بە شتێکی سارد کرد لەسەر ڕووخساری و چاوەکانر کردەوە و فریشتە بێتاوانەکەی خۆی بینی کە لەگەڵ ئەودا فرمێسک لە چاوە پرتەقاڵیەکانی ئەڕژا
بە دەسنە بچوکەکانی ڕووخساری تایهیۆنگی ئەسڕی و لەگەڵیدا ئەگریا
تایهیۆنگ تەواو خۆی لەدەستدا و سەری لەسەر شانی دانا
یۆرینیش دەستی لە دەوری ئاڵاند و پەنجەکانی خستنە ناو قژەکانی
بە هێواشی و ئارامی ئەگریان
تایهیۆنگ بۆ خیانەتی هاوڕێ و براکەی
یۆرینیش بۆ ئازارەکانی تایهیۆنگلە زیندانی بەرامبریان دوو خۆشەویستی تازە بە ماندووی و شەکەتیەوە وەستا بوون
![](https://img.wattpad.com/cover/358592669-288-k573698.jpg)
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ
Fantasyلە جیهانێڪدا هەمووان خاوەنی هێزن ڪاتێ لەدایڪ ئەبن بەڵام یۆرین ڪاتێ لەدایڪ ئەبێت خاوەنی هیچ هێزێڪ نییە کچێڪ ڪە لە تەمەنێڪی بچووڪەوە گێچەڵی ئەوەی پێ ئەڪرێ ڪە لاوازە تایهیۆنگ لەنێو شانشیدا خاوەنی بەهێزترین هێزە و فەرمانڕەوایە خاوەن دڵێڪی بەردین ڕۆژێڪ...