ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌35✥

1.3K 266 494
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



AUTHOR POV





دوو پارت دانراون ئەزیزانم گرنکی پێ بدەن





" توخوا وازی لێ بێنن!!" دەنگی پاڕانەوەی گابی چەند زیندانیەک ئەڕۆیشت

کاتێک چاوەکانی کردەوە و بینی لە پێشدەمیدا پیاوەکەی بەسراوەتەوە و لێی ئەدرێ دڵی خەریک بوو شەق بەرێ

وا ئێستاش بە گریان و دەنگێکی نوساوەە ئەپاڕێتەوە واز لەو ڕووخسار شێواوە بێنن

بەڵام گوێیان گرت؟
نەخێر

بێ وەستان بۆکس و زللـەیان لە ڕووخسـاری بێ حەیبی ئەدا





دوای شل بوون پاسەوانەکە بە هەناسە تەنگیەوە لێی دوورکەوتەوە و بە توڕییەوە سەیرێکی کرد و وتی

" سوێند ئەخۆم بێدەنگ نەبیت ئەمجارە سەرۆک ئەتکوژێت"



هۆسک کە خوێنی دەمی بە تف کردە دەرەوە پێکەنینێکی کرد و بە چاوی ئاوساوەوە وتی
" سەرۆکت گەر پیاوبایە و وەک پیاو ڕەفتاری ئەکرد
نەک وەک ترسنۆکێک لە نیوەشەودا بێهۆشمان بکات و دواتر قۆڵ بەستمان بکات"


" کوڕە تۆ لێدانی زیاتر ئەوێت!!" بە نائارمیەوە وای وت و ویستی دووبارە لێبداتەوە




بەڵام کە گوێی لە ناوی خۆی بوو بانگرا ڕۆیشتە دەرەوە لە زیندانیەکە




" فیدات بم بەسە گریان باشم!" هۆسۆک بە خەمەوە بە پەپولەکەی وت




" چ باشبوونێک؟! ڕووخسارت ناناسمەوە تەواو شێواوە!!" گابی بە توڕییەوە وای وت


" ئەم برینانە هیچ نین بەقەدەر ئەو برینانەی تۆ " بە سۆزەوە وای وت


" بۆچی دەمت ناگریت و خۆت توشی کێشەی زیاتر ئەکەیت" دەنگی گڕی تایهیۆنگ لەزیندانی بەرابمەریان سەرنجی هەردووکیانی ڕاکێشا


ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜWhere stories live. Discover now