ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌29✥

781 180 191
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





YEORIN POV





دەنگی کرانەوەی دەرگای ژوورەکەمان وای کرد لە باڵکۆنەکەوە ئاوڕ بدەمەوە

زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد کاتێ بینیم تایهیۆنگە


لێم نزیک بۆوە لە پشتەوەوە باوەشی لێم گرت و ماچی نێوان شان و ملمی کرد


" شیرینەکانم چۆنن؟ " بە کەیفەوە وای وت کاتێ دەستی بردە سەر سگم


" هەردووکمان باشین بەڵام بێزارین!" بە بێزاری وام وت


" تەنها چەند مانگێکی تر بەرگە بگرە
با ئەم جەنگە کۆتایی پێ بێت بەڵێن
بێت ئەو کات لەگەڵ کچەکەمان تەنها ئەگەڕێین" تایهیۆنگ وای وت


ڕووم سوڕاند بۆ لای و قۆڵەکانم لە ناو یەکتری دانا

" تۆ لەخۆتەوە بۆچی دووبارە ئەڵێیت کچە؟!
کچ نییە بەڵکوو کوڕە!" من بە پێداگریەوە وام وت

" نەخێر من ئەزانم هەر کچە
ئەبێت کچێک بێت چاوەکانی وەک
ئەوانەی دایکی پرتەقاڵی و گەورە بن
وەکو دایکی قژەکانی سەرنج بەر بن
جا ئەو کات ئەبێت بەس خەریکی پاراستنی
بم لە چاوانی نێرە پیسەکان" تایهیۆنگ کاتێ بە قوڵی
سەیری چاوەکانی ئەکرد وای وت

" نەخێر کوڕ ئەبێت !

کوڕێک وەک باوکی قۆز کە کچەکان
لە بەردەمیدا خۆی بۆ نەگرن"
من وام وت و ماچی لووتیم کرد

" کەواتە من بەو جۆرە قۆزم؟" تایهیۆنگ وای وت
و برۆیەکی لێم بەرز کردەوە

بۆنی بە فیزبوونیم ئەکرد

" گەر قۆز نەبوویتایە من چیم ئەکرد لات؟!" من وام وت و دەستم لەسەر ڕووخساری دانا

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜWhere stories live. Discover now