![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
YEORIN POV
خەریکی شانەکردنی قژمم
کەمێکە لە گەرماو هاتوومە دەرەوە
هەست بە نوێ بوونەوە ئەکەم
ماوەی دوو ڕۆژە لە ژوورەکەمم!
بۆ چرکەیەکیش قاچم نەبردووتە دەرەوە لە ژوورەکە
هەرچەند بێزار بووم بەڵام چاری ترم نییە
باشە کە خۆم بە درووستکردنی وێنەی کاکمەوە سەرقاڵ کردووە
هەستم بە شتێکی نەرم کرد کە بە قاچما ئەسوڕایەوە
زەردەخەنەیەکم کرد کاتێ سەیری قاچەکانم کرد
دام نەڕە نەڕی دەرئەکرد ئەمەش بە واتای ئەوە دێت دڵخۆشە لە نزیکم
شانەکەم دانا و هەڵم گرت
" دام تۆش بێزار بوویت لەم ژوورە؟!" بەزەردەخەنەوە وام پێ وت کاتێ خەریکی خوراندنی سەری و ژێر چەناگەی بووم
بە هێواشی لەسەر کورسیەکەم هەستام و لە پەنجەرەی ژوورەکەم نزیک بوومەوە و لە سەری دانیشتم
لێرەوە هەموو باخچەی کۆشکم لێ دیارە
دیمەنێکی تەواو جوان!
گوێم لە قاقایەکی پێکەنین بوو!
نیگاکانم جوڵاند کوڕ و کچێکم بینی کە لەسەر مێرێکی بچوک دانیشتبوون
چاوەکانم کەمێک بچوک کردەوە تا بزانم کێن
شازادە تایهیۆنگ و ئاران!!
ئاران هەر قسە ئەکات و پێ ئەکەنێت لە کاتێکدا شازادە بە
ڕووکەشێکی تەواو بەتاڵەوە سەیری ئەکات
![](https://img.wattpad.com/cover/358592669-288-k573698.jpg)
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ
Fantasyلە جیهانێڪدا هەمووان خاوەنی هێزن ڪاتێ لەدایڪ ئەبن بەڵام یۆرین ڪاتێ لەدایڪ ئەبێت خاوەنی هیچ هێزێڪ نییە کچێڪ ڪە لە تەمەنێڪی بچووڪەوە گێچەڵی ئەوەی پێ ئەڪرێ ڪە لاوازە تایهیۆنگ لەنێو شانشیدا خاوەنی بەهێزترین هێزە و فەرمانڕەوایە خاوەن دڵێڪی بەردین ڕۆژێڪ...