ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌14✥

1.6K 312 301
                                    

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.


AUTHOR POV




دوای ئەوەی ڕوویدا تایهیۆنگ ڕۆیشت

کۆبوونەوەی هەموو جادووگەرەکان هەر ئەو شەوە ئەنجامدرا

بۆ تاوتوێ کردن لەسەر جۆری ئەو جادووە

یاخوود پوچەڵکردنەوەی

بەڵام لە لایەکی تر

یۆرینی بەستەزمان لە ژوورەکەیان دانیشتبوو لەسەر جێگاکەی

لە تەنیشتیدا گابی هەبوو

مێشکی تەواو ئاڵۆز

بیرکردنەوەکان و فرمێسکەکانی یەک بوون

ئەو لە تایهیۆنگ ئەترسێت
لە دەست لێدانەکانی ئەترسێت
لە چاوەکانی ئەترسێ

نایەوێت ئەو ببێتە هۆی چارەسەری ئەو

بۆچی هەر ئەو ئازاری بدات و هەر ئەویش چارەسەری بکات

ئەو هیچ نزیک بوونەوەیەکی لەگەڵ شازادە ناوێت

دڵی ئەوەندە توند بوو گەر ئەوەی ناخی بۆ گابی باس نەکردایە
دڵنیابوو هەتاوەکوو ڕۆژ هەڵ دەهات ئەگریا و بیری ئەکردەوە

بە بێدەنگی دوای باسکردنی بۆ گابی قاچەکانی لە باوەش
کرد و سەری لەسەر قاچەکانی دانا

قژە درێژ و پرستەقاڵیەکەشی بەسەر شان و ڕووخساریدا بڵاو بوویەوە

گاپی بە بێدەنگی ڕێگەیدا بگری و ئەویش لەوماوەیەدا شتەکان لێک بداتەوە

گابی کەسێکی تێگەیشتووە!

لە پشت ئەو زەردەخەنەیەوە ڕابردوویەکی سەخت هەیە کە تەنها خۆی ئەیزانێت

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅحيث تعيش القصص. اكتشف الآن