ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌27✥

1.2K 239 324
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








AUTHOR POV





بەیانی زوو بوو


هێشتان جەنجاڵی نەکەوتبوویەوە شانشینەوە


تایهیۆنگ بە ڕووخسارێکی نیمچە داپۆشراوەوە لەگەڵ چەند
پیاوێکی گەیشتنە ناوجەرگەی بازاڕی شانشین

هۆسۆک کە لەتەنیشتیەوە بە ئەسپەوە ڕەشەکەوەیە بوو سەیرێکی تایهیۆنگی کرد و وتی
" من لێرەوە دا ئەبڕێم!"


تایهیۆنگ کە بەس چاوەکانی دیار بوون بە پرسیارەوە سەیرێکی کرد



" شینیۆمی نەفرەتی بازگان و سەرۆکی کۆگای کۆشک ئەچم دەزگیر ئەکەم" دەنگی هۆسۆک توڕەیی و ڕقی تێدا کۆبووبوویەوە


تایهیۆنگ هەستی پێ کرد بۆیە پرسی
" هۆکاری دەزگیرکردنی؟"




" هۆکاری سەرەکی دواتر بۆت باس ئەکەم بەڵام هۆکارەکانی دی کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونم بۆ کرد دەرکەوت بە درێژایی بیست ساڵ ئەو کەل و پەل و دانەوێڵانەی بۆ کۆشک ئەهێنرێن لە هەر بابەتە و لێیان هەڵگرتووە و لەگەڵ بازرگانی خۆیان بازرگانیان پێوە کردووە
هەر ئەوەش نـا کڕین و فرۆشتنیان بە جەستەی ئافرەتانەوە کردووە"
هۆسۆک بە دەنگێکی گڕ و قوڵەوە وای وت

تایهیۆنگ سەری بە ئەرێ جوڵاند


" گەر فەرمانی کوشتنیاننت ئەوێت ئەوە من ڕێگەم پێدات
چونکە ئەزانم جگە لەم هۆکارانە هۆکاری تری زۆر گرنگت هەیە
کە تەواو بوویت وەرەوە کۆشک سەبارەت بە هاوسەرگیرەکەت قسە ئەکەین" تایهیۆنگ وای وت


هۆسوک سپاسی کرد و لەگەڵ چەد سەربازێکی هێزی
فۆرتا ڕێگەیان بۆ ئاڕاستەیەکی دی گۆڕی


لە ژێرەوە هۆسۆک بزەیەکی نەگریسی لەسەر لێوان بوو


دوو مانگە بە تاسوخ و عەزرەتی دەستگیرکردن و ئەشکەنجدانیانە



ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜWhere stories live. Discover now