«پەڕەی بیست و دوو»

249 34 0
                                    

~ لوسین ~

ئێمە گەیشتین
وە سەرم سوڕماوە لەم شوێنە
شوێنێکی زۆر سەیرە

دەنگی قیژەی خەڵکی لێ برز دەبێتەوە

ئایا پێم ڕادەبوێرێت؟

ئامێری سەیر سەیری زەبەلاحی لێیە کە بە شێوەی سەیر سەیر دەجوڵێنەوە

" ئـ ئەم شوێنە چیە کووک با ب گەڕێینەوە تکایە " بە ترسەوە بە جۆنگکووکم وت
بەڵام
ئەو پێم پیکەنی

" هێی ئەترسیت؟" دای لە قاقای پێکەنین " ئێرە شاری یارییە خاتوو مانگ "

" شاری یاری؟"

" بەڵێ ، ئەمانە یارین و خەڵک بۆ چێژ وەرگرتن سواری بوون وەرە با ئێمەش بڕۆین "

دەستی گرتم و بەدوای خۆیدا ڕایکێشام

" بوەستە ، ئێستا دەگەرێمەوە " جۆنگکووک ڕۆیشت و وەک ئەوەی وتی وەستام لەسەری
گەڕایەوە و دوو پارچە کاغەزی بە دەستەوە بوو

" ئەمە چییە؟"

" پلێتە بۆ ئەوەی سواری ئەم یاریە ببین "

" گاڵتە دەکەیت وایە ، دەتەوێت بێمە ئەم یاریەوە؟! ، هەرگیزز" ویستم بگەڕێمەوە بەڵام قۆڵی گرتم

" بڕوات پێمە؟" بە دەنگە قوڵەکەی لە منی پرسی

سەرم بە بەڵێ جۆڵاند

" کەواتە وەرە لەگەڵم ، دڵنیام چێژی لێ دەبینیت" دەستی ڕاگرتبوو بۆم
منیش دەستیم گرت و سەرکەوتینە سەر ئەو یارییە زەبەلاحە
وەک کەشتی وایە
هەر جارەو لایێکی زۆرر بەرز ئەبێتەوە
من و جۆنگکووک لە سەری سەرەوە دانیشتین
زۆر ئەترسام
بۆیە بێ گرنگی یان بە هیچ شتێک لەو ساتەیا
دەستی جۆنگکووکم توند گرت
زەردەخەنەی کرد و دەستی خستە سەر دەستم

وە یاریەکە دەستی پێ کرد
" ئاااااا ، جۆنگکووک ئەکەوم ، کورە من تۆ ئەکوژم ئااااا" چەن لایەکەی کە منی لێ دانیشتبووم بەرز ببا هاوارم بەسەر کووکدا دەکرد

جۆنگکووک تەواوی کاتەکە پێدەکەنی
سەیریم کرد و منیش پێکەنیم

لە کۆتاییدا راهاتم لەگەڵ یارییەکە
زۆر چێژم لێ بینی

چەند یاریێکی ترمان تاقی کردەوە و لەگەڵ کووک زۆر پێکەنین و کاتێکی زۆر خۆشمان بەسەر برد

ئێستا خەریکین پیاسە دەکەین

" پەشمەک ئەخۆیت؟"

" پەشمەک چیە؟ ، هەرگیز نەمخواردووە"

کووک زەردەخەنەی بۆ کردم و لە مارکێتەکە
شتێکی پەمەیی کری
وەک هەور وابوو زۆر جوان بوو

" ئەمە پەشمەکە ، شیرینیە تی زۆر خۆشە"

تامیم کرد و زۆرم حەز لێبوو

"Come with me" Where stories live. Discover now