«پــەڕەی شانزەیەم»

359 53 0
                                    

~جۆنگکووک~

بەیانی زوو وەرزشم کرد و نەگەڕامەوە ماڵەوە
چووم بۆ ماڵەکەی جیمین بۆ ئەوەی هەست بە تەنهایی نەکات

لەگەڵ جیمینا کاتێکی خۆشماان بەسەر برد تاوەکو نزیکی ئێوارە
دایکم پەیوەندی کرد پێمەوە ، ئەو زوو زوو پەیوەندی ناکات چی بووە ئێستا

"هــم؟" وەڵامم دایەوە

"بۆ خوانی ئێوارە میوانمان هەیە وەرە ماڵەوە "
ڕێگەی نەدا وەڵامی بدەوە و پەیوەندیەکەی داخست بە سەرما

" دەتوانیت بڕۆیت کووکی ، من زۆر باشم سوپاس بۆتۆ" جیمین وەک هەمیشە بە زەردەخەنەوە وتی بۆ ئەوەی خۆی باش دەرخات

"دڵنیایت؟"
بە زەردەخەنە وەڵامی دامەوە دەستێکی هێنا بە شانما

و هاتمە ماڵەوە

چوومە ژوورەوە بینیم تایهیۆنگ دانیشتووە و کچێکیش لە بەرامبەر تایهیۆنگ کە پشتی لە من بوو

تای منی بینی و سڵاوی کرد
دڵخۆشم تای هاتووە ، ئەو زۆر کەم یێت بۆ ماڵمان

کچەکەی بەردەم تای ئاوڕی دایەوە
شۆک بووم
کچەکە بەرەو ڕووم هات و لە ئامێزی گرتم

"مینـجی؟!!" وتم و زۆر زیاتر دڵخۆش بووم و بە توندی لە ئامێزم گرتەوە

" ئااا جۆنگکووکاااا تۆ زۆر درێژ بوویت گەمژە، بیرم کردبوویت"
وەک هەمیشە بە قیژە قیژەوە قسە دەکات
پێکەنیم و توند لە باوەشم گرتەوە

"مینجی گەمژە ، لە کۆتایدا خوێندنەکەت تەواو بوو"

پێدەکەنیم و باوەشەکەمان جیا کردەوە هەر کە ئاورم دایەوە بینیم کە لوسین دانیشتبوو لە کورسیەکەی تەنیشت دایکمەوە و زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو

ئەو بۆچی هاتووە؟ هیوادارم دایکم شتێک نەکات کە تووڕەم بکاتەوە

تەنها سەرم بۆی جوڵاند بە مانای سڵاو و ئەویش بە هەمان شێوە
تاکە شوێن بۆ دانیشتن لای مێزەکەوە کورسی بەرامبەر لوسین بوو
دڵنیام یەکێکە لە پلانە جوانەکانی دایکم ، بەڵام مەگەر بە خەون پلانەکەی سەربگرێت!

هەرچۆنێک بێت دانیشتم و خوانەکەمان خوارد بە ئارامی.

" لوسین لە جۆنگکووکەوە بیستم کە دەتەوێت بە پێی نمرەکان لەو بەشە وەرگیرێی کە دەتەوێت ، بۆیە جۆنگکووکیش بڕیاری یا وەکو تۆ بکات و ئەمڕۆ نەچوو بۆ ناو تۆمارکردن تا بەیانی نمرەکان وەردەگرنەوە "

"Come with me" Onde histórias criam vida. Descubra agora