CHAPTER《26》

199 37 11
                                    





𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵




هەفتەکان تێپەرین هەموو رۆژانێکی شەمە سەردانی
ئامیم دەکرد بۆ ئەوشتانەی کەمێشکمیان جەنجاڵ کردبوو ئەو بەتەواو هێمن و نەرم بوو لەکاتی
شیکردنەوەی بابەتەکان

لەپارکێک دانیشتبووم لەگەڵ ئامی کاتێک ئەو وەکو هەموو کات چاوەرێی پرسیارەکانی منی دەکرد

"ئامی تۆ جاری رابردوو بەمنت وت کەخودا
هیچ پێویستی بەکاری بەندەکانی نیە ئەی بۆچی فرزیکردووە لەسەریان کە نوێژ و رۆژی و شتەکانی تر بکەن؟"

سێری کردم کاتێک قومێکی لە قاوەکەی دەستی دا پاشان وەکو هەموو کاتەکانی تر دەستی کرد بەشیکردنەوەی بۆم

"من وتم کەئەو کاری پێنیە بەڵام ئەو دەزانێت چی بۆ بەندەکانی باشە بۆیە فەرزی کردووە لەسەریان
بۆ نمونە وەکو نوێژ کردنەکە ئەوە دەروازەی بەهەشتە مرۆڤ کاتێک نوێژ دەکات راستەوخۆ لەگەڵ خودا قسەدەکات خودا جوابی تەواوی ئەو قسانەی دەداتەوە کە لەنێو نوێژەکە دەیڵێت
هەم وا دەکات تۆ لێی نزیک بیت هەمیش کردویەتی بە رێیەک بۆ بەدەست هێنانی بەهەشت
چەندین سودیش هەیە لەو جوڵانەی لەنێو نوێژ دادەکرێت بەڵام زۆرێک لێی بێئاگان"

سەرم بەواتای تێگەشتن جوڵاند لەوکاتەدا بیرم بۆ شتێک چوو سێری ئامیم کرد ئەو سێری دەورو بەری دەکرد و قاوەکەی دەخواردەوە

"باشە گەر هەموو مرۆڤێک ئازاد کراوە لەوەی دەیەوێت بیکات بۆچی دەڵێن هەر لەسەرەتا کەلەنێو سکی دایکی دایە تەواوی ژیانی بۆ نوسراوەتەوە هەتا ئەو کاتەشی کە دەچێت بۆ بەهەشت یاخود دۆزەخ"

"ئەوە پەیوەندی بە توانای خودا هەیە جۆنکوک، خودا بەندەکانی خۆی ئازاد کردووە لەوەی دەیکات
بەڵام خودا توانای ئەوەی هەیە داهاتووی بەندەکەی ببینێت کەچۆنە هەروەها دەشتوانێت بەهۆی دووعای بەندەکەیەوە گۆرانکاری لە چارەنوسی بکات"
من هێشتا بەردەوام بووم لەپرسیار کردن کاتێک ئەو هەمیشە وەڵامی پرسیارەکانی منی دەداوە
بەراستی هەستم دەکرد ئەو شتە جەنجاڵانەی کە لەنێو مێشکم دەسورێنەوە خەریکە نامێنن و وادەکەن هەست بەئارامیەکی نامۆ بکەم

"ئامی گەر خودا کوشتنی لەسەر بەندەکانی حەرام کردبێت بۆچی لە زۆرێک لە گرتەڤیدۆکانی
سۆشیاڵ دەبینین کەسێک کە لەدینی ئیسلامە کچەکەی یان هاوسەری یان کەسێکی نزیکی کە ئافرەتە بەمەبەستی پاک کردنەوەی شەرەفی دەیکوژێت؟"

ئەوی زەردەخەنەیەکی نەرمی کرد کاتێک
سێری کردم
"ئەوە پەیوەندی بەدینەکەیەوە نیە تەنها کەلتورێکی کۆنی خۆیانە ،بەڵام کە کەسێکی دوور لەو دووینە دەیان بینێت وا دەزانێت کە ئەوە پەیوەندی بەدینەکیەوە هەیە ئەوناچێت بەتەواوی لێکی بداتەوە ئاخۆ بەراستی ئەوە لەناو دینەکەدا هەیە یان کەلتورێکە ئیسلام رێزی زۆری بەئافرەت بەخشیوە، ئەمە مانای ئەوەنیە گەر کەسێک لەناو دینی ئیسلام بوو هەر کارێکی کرد واتا لەدینەکەدا هەیە
چونکە زۆرێکیان هێشتا لەسەر ئەو بیرکردنەوە ناراستانە ماونەتەوە کە لەپێش ئیسلامیش هەبوون،تەنانەت گەر کەسێک گارێی خراپ بکات لەدینی ئیسلام سزای بۆداناوە وەکو نمونە ئەوەی دزی دەکات گەر پێکەشتوو بێت ئەوە دەبێت دەستێکی ببردرێتەوە، بەڵام گەر یەکێک کەسێکی کوشت ئەگەر خاوەنی مردووەکە لێی خۆشبوون ئەوە هیچی لەسەر نیە بەڵام گەر لێی خۆشنەبوون و داوای مافی خۆیان کرد ئەوکات ئەوان داوای هەرچی بکەن ئازادن "

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now