دانیشتم ماوەیەک بەبێدەنگی مامەوە تاکو بەتەواوی بارودۆخەکە بۆخۆم سەرەتا شیبکەمەوە

"راستی ئەوەی کەمن دەمویست هەمووتان لێرەبن و پێتانی بڵێم ئەوەیە،لە نەخۆشخانەوە داوام لێکرا ببمە چاودێری تایبەتی ئافرەتێک لەماڵەکەیاندا بۆ ماوەی دووهەفتە"

باوکم سێری کردم پاشان زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەی بۆکردم
"کچە شیرینەکەم ئەوە کەی کێشەیە بێگومان تۆ پەرستاری کارەکەت بەوجۆرە ئەو هیچ پێویستی بەشڵەژان نەدەکرد تەنها بەئاسای بتوتبا"

"کێشەکە ئەوەنەبوو باوکە، دەزانم تۆ بەتەواوی متمانەی خۆت بەمن بەخشیوە وە دڵنیاشبە هەرگیز شەرمەزارت ناکەم، بەڵام ئەوان ماڵیان لە سیۆلە
کە ئەوێش زۆر دوورە لێرەوە"

باوکم ماوەیەک بێدەنگبوو وەکو بڵێی لە بیرکردنەوەیەکی زۆر قوڵدابێت دایکم هەوڵیدەدا سەرەتا خۆی بێدەنگ بکات تاکو بزانێت بارودۆخەکە بەرەو کوێ دەگات بۆ چارەسەرەکەی بەڵام
وادیار نەبوو ئادەم ئامادەی ئەمە بێت

"جا بۆچی لەنێوان ئەوهەموو پەرستارە تۆی هەڵبژارد دەتوانی پێی بڵێی کەوا تۆ ناتوانی رێگاکە بۆتۆ دوورە"

"دەزانم بەڵام، کورەکەی هاوپۆلم بووە لەقوتابخانە ئەو هاتوو داوای کرد نەکو دایکی،منیش هەمان شتەکانی تۆم وت، وتی کەوا بەهۆی کارەکان تاکو دوو هەفتە دەرواتە دەرەوەی وڵات لەهەمان کات باوکی بەهۆی کارەکانیەوە ماندووە تەنها یەک کچ هەیە لەماڵیان ئەویش بەهۆی زۆری کار ناتوانێت بەتەواوی ئاگاداری بێت،بۆیە ویستی من ئەوەبکەم
چونکە متمانەی خۆی نەداوەتە دەستی هیچ کامیان"

سەرم نزم کردەوە ئەو بێدەنگیە منی دەخنکاند نەمدەزانی چیبکەم دەستەکانم توند لەنێو یەکتری دەگوشی هەستم بەئارەقی نێوان دەستەکانم دەکرد تاکو باوکم دەستێ کرد بەقسەکردن

"مادام ئەو،متمانەی خۆی بەتۆ بەخشیوە،وەکو خۆشت وتت کە کورەکە دەناسیت،دەتوانی برۆیت و کارەکەت بەجێ بهێنی دڵنیابە هەمیشە من لەپشتم و دوعاکانم لەگەڵت دەبێت هەرگیز بێهیوانەبوومە لێت وە ناشبم تۆ باشترین دیاری خودای بۆمن چۆن دەتوانم متمانەت پێنەکەم "

هەستم دەکرد فرمێسکەکانم لەنێو چاوەکانم کۆبوونەوە دەیانەوێ بێنە خوارەوە رۆشتمە باوەشی باوکمەوە بەتوندی لەباوەشم گرت کاتێک دایکم لەولاوە ماچی سەری کردم من بەبەختم بۆ هەبوونی خێزانێکی لەوجۆرە دڵنیابە باوکە هەرگیز ناهێڵم ئەو متمانەیەی بەمنت بەخشیوە بەزایا بروات

دواتر لەباوەشی هاتمە دەرەوە
سێری دایکم کرد رۆشتمە باوەشی ئەویش چونکە دووهەفتە زۆرە بۆمن بەبێ ئەو من هەرگیز لەوان دوورنەکەوتومەتەوە بەرادەیەکی ئاوا زۆر
ئەوە تاقیکردنەوەیەکی زۆر قورسەبۆمن

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now