قژە درێژەکەی نیوەی بەست پاشان چووە بەردەم ئاوێنەکە تا شێوەی خۆی ببینێ بەڵام بڕۆکانی گرژ کرد لە کاتێکدا ئەو برینەی لای ملی بینی دەستی بەرز کردەوە بەهێمنی دەستی پێدا دەهێنا هەوڵی دەدا هەر شتێک بێت بەبیری بێتەوە بەڵام نەبوو هیچ شتێکی بیرنیە پاشان ماوەیەک کە هیچی بیرنەهاتەوە بەبێزاری ڕۆیشتە خوارەوە"بەیانی باش"تایهیۆنگ بە زەردەخەنەوە گوتی هەرکە جۆنگکووکی بینی خەریکی قاوە خواردنەوەیە ، ئەوەی تر سەیرێکی کرد بە هێمنی چاوی گەڕاندەوە سەر کوپەکەی ناو دەستی و گوتی"بەیانی تۆش باش"تایهیۆنگ بزەیەکی کرد نزیک بوویەوە پاڵی بە مێزەکەوە دا گوتی"داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوەی دوێنێ شەو ڕوویدا نەدەبوو لە سنور دەرچم هیوادارم هێشتان توڕە نەبی"جۆنگکووک بە هێمنی سەیری کرد ، ئەوە یەکەم قوربانیە کە لەژێر دەستی ڕزگاری بووە هەمیشە قوربانیەکانی خۆی بە خراپترین شێوە کوشتوە بەڵام ئەوە تاکە کەس ڕزگاری بووە هەر ئەوەش نا بەڵکو لەبەردەمی وەستاوە و هیچ کێشەیەکی نیە جگە لەو برینە بچوکەی سەر ملی لە کاتێکدا داوای لێبوردن دەکات بە دوموچاوە گەمژەییەکەیەوە"توڕە نیم"بە کورتی وەڵامی دایەوە تایهیۆنگ بە دڵخۆشی چەپڵەی لێدا و گوتی"زۆر باشە کەواتە من دەڕۆم بۆ زانکۆ"تایهیۆنگ ویستی بڕوات بەڵام وەستا تا پرسیارێکی لێبکات"ئاا ئەوە ویستم شتێک بپرسم"جۆنگکووک سەیری کرد و تایهیۆنگ دەستی دا لە برینەکەی ملی و گوتی"دوێنێ شەو چی ڕوویدا؟؟بیرم نایەتەوە چۆن هاتمەوە ماڵەوە...هەروەها برینێکیشم لەسەر ملم دۆزیەوە"جۆنگکووک هەر چاوی لەسەری بوو پاشان سەیری کوپەکەی ناو دەستی کرد و بە کۆری گوتی"من وامکردووە"تایهیۆنگ تێنەگەیشت لێی بەڵام دیسان پرسیاری نەکردوە گوتی"باشە من ڕۆیشتم"

____

عەینەکەکەی کردە چاوی دەستی کرد بە سەعی کرد لەو بابەتانەی بەسەریدا ڕۆیشتووە تایهیۆنگ هەتا دوایی ئەو کەسایەتیە بەهێز و گوێ پێنەدەرەی بۆ خۆی دروست کردوە بۆ لەبیر کردنی ئەو مەینەتەی و بێ تاقەتیەی ڕوبەروی دەبێتەوە بە هەمان شێوە زۆریش زیرەکە تایهیۆنگ دکتۆری دەرونیە و قۆناخی چواری زانکۆیە و لە هیچ پۆلێک نەماوەتەوە بە پێچەوانەوە نمرەکانی زۆر بەرز بوونە ، دوای سێ سەحات سەعی کردن دەستی دایە مۆبایلەکەی بە بیرکردنەوەیەکی زۆر پەیوەندی بە براکەی کرد دوایی ماوەیەک وەڵامی دایەوە تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی"چۆنی سەر بۆق"براکەی پێکەنی و گوتی"ئەوە بەڕاست چووی بۆ کۆریا؟؟باوکم شێت دەبێ وەلا....لەوەتەی ڕۆیشتووی مێشکی لەدەست داوە"تایهیۆنگ نەیدەویست ئەو بابەتە بکاتەوە بۆیە بە نیگەرانی گوتی"کاسپەر چۆنە؟؟ئەو باشە؟؟"ماوەیەک بێدەنگ بوو تا براکەی بە پەشۆکاوی گوتی"اا..اە ئا ئەو باشە خەمت نەبێ ههه"تایهیۆنگ هەرچەندە هەستی بە پەشۆکاوی ئەو کرد بەڵام گوێی پێندا و گوتی"لەگەڵ پیتەر قسەم کرد بەیانی...بەڵێنی پێدام بۆم بێنێت بەبێ ئاگەداری باوکم...ئەگەر پێویستی بە هەر یارمەرتیەک بوو یارمەرتی بدە باشە؟"ئەویش هیچی نەدۆزیەوە تا بیکات جگە لە ڕازیبوون هەربۆیە گوتی"باشە ئەیکەم"

____

زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد کاتێک بینی جۆنگکووک دەرگای ماڵەکە دادەخات لەوە دەچێت بچێتە دەرەوە بۆیە لە ڕۆیشتنەکەی پەلەی کرد هەرکە جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە ئەویش پازیدایە بەردەمی و هەردوو دەستی لە پشتەوە بەیەکەوە بەستەوە بە زەردەخەنە جوانەکەی گوتی"بۆ کوێ دەچیت؟؟"جۆنگکووک بە کورتی وەڵامی دایەوە پێش ئەوەی تێیپەرێنێ گوتی"کارێکم هەیە"تایهیۆنگ دووبارە ڕۆیشتە بەردەمی و گوتی"لەگەڵم وەرە دەمەوێ هەندێک شت بۆ ژوورەکەم بکڕم منیش کۆری نازانم دوایی ناتوانم قسە لەگەڵ خەڵکی بکەم"جۆنگکووک هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و دەستی خستە پشتی سەری و گوتی"بەلامەوە گرینگ نیە"پاڵی پێوەنا بە هێواشی و لە مانتۆڕەکەی نزیک بوویەوە و سەرکەوت تایهیۆنگ دووبارە ڕۆیشتەوە بەردەم مانتۆڕەکە و ڕێگری لێیکرد گوتی"تکایە تەنها ئەمجارە یارمەرتیم بدە بەڵێن بێ ئەمجارە داوای هیچی ترت لێ ناکەمەوە"جۆنگکووک دەستی خستە ناو قژی و بە توڕەی رایدەکێشا ئەیەوێ دان بەخۆیدا بگرێ بەڵام هەڵسوکەوتەکانی بێزاری دەکەن و ئەو بەشێوەیەکی زۆر لێی نزیکە کە وایکرد دەستی دابگرێ لە پەشۆکاویان بەبێ هەستی خۆی هەناسەی گرت ئەو سەیری دەموچاوی کرد لە نزیکەوە بە ساردی گوتی"تەنها ئەمجارە....بڕوابکە ئەمجارە بێزارم بکەیت هیچ بەزەیەکم لێ نابینیت"تایهیۆنگ بەدڵخۆشەوە بزەی کرد و پەنجەی توتەی بەرز کردوە و گوتی"بەڵێن بێ ئەمجارە بێزارت ناکەم"جۆنگکووک سەری جۆڵاند و گوتی"ئەبینین"پاشان ملی چاکەتەکەی لە دواوە گرت و بەهێمنی لە مانتۆڕەکە دوری خستەوە روخساری تایهیۆنگ لەو کاتەدا زۆر شیرین و کیوت بوو ، جۆنگکووک سەرکەوتە سەر مانتۆڕەکە و کڵاوەکەی بۆ تایهیۆنگ فڕێدا تا لەسەری بکات تایهیۆنگ لە کۆتا سانیەدا کڵاوەکەی گرتەوە بۆ شۆک بوو بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی ئەوەی بەرامبەری بەڵام گوێی پێندا و دەستی کرد بە هەوڵدان بۆ لەسەر کردنی کڵاوەکە بەڵام نەیتوانی سەیری جۆنگکووکی کرد کە چەندە بە ئاسانی لەسەری کرد پێی گوت"نەمتوانی بیکەم"جۆنگکووک لێی وەرگرت و بە ئیشاڕەت پێی گوت نزیک بێتەوە و کردیە سەری تێبینی کرد کە تاڵە قژەکانی ڕوخساری بێزار کردبوو بۆیە بە هێمنی ڕایکێشا و دوری خستەوە تایهیۆنگ سەیری چاوەکانی جۆنگکووکی دەکرد لەو کات جۆنگکووکیش چاوەی کەوتە ناو چاوەکانی تیهیۆنگ و سەیری یەکتریان دەکرد.....

______

هیوادارم بە دڵتان بێت💗

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}Where stories live. Discover now